کێکی شا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کێکی شا

کێکی شا یان گالت د رويس (زمانی فەڕەنسی:Galette des Rois) جۆرێکە لە کێک کە بە ڕەچەڵەک فەرەنسییە و لە هەندێک وڵات لە کاتی یەکێک لە ئاهەنگەکانی پەیوەست بە جەژنی کریسمسدا دەخورێت کە پێی دەوترێت جەژنی حاجیان یان جەژنی مەعمودی عیسا.[١][٢] ئەم کێکە بەزۆری لە شێوەی ئەڵقەدایە و بووکەڵەیەکی ساوا وەک نیشانەی عیسا مەسیح لەناویدا هەیە. بەشێک لە کێکەکە کە بووکەڵەی منداڵی تێدایە دەدرێت بە هەر کەسێک کە سوودمەند بێت لە هەندێک ئیمتیاز یان ئەرک. ئەم کێکە بە شێوەیەکی نەریتی بە شەکر ڕەنگ کراوە بە ڕەنگی وەنەوشەیی و زێڕین و سەوز، ئەمەش بیرهێنانەوەی ئەو سێ جادووگەرەیە کە دوای لەدایکبوونی سەردانی عیسایان کردووە و دیارییان پێشکەش کردووە.ئەم کێکە لەلایەن کۆچبەرانی فەرەنسی و ئیسپانی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لە فلۆریدا تا تەکساس و بەتایبەتی نیو ئۆرلینز بەناوبانگ بووە .

کێکی شا

شێوازی فەرەنسی[دەستکاری]

کێکی شا لە باکووری وڵاتی فەڕەنسا بە ناوی گالت د وار
کێکی سێ شا لە باشووری وڵاتی فەڕەنسا بە ناوی بڕیچ دێس ڕۆیس

کێکەکە بە شێوەیەکی نەریتی لە زۆرێک لە نانەواخانەکان لە مانگی یەکدا لە فەرەنسا و پارێزگای کیوبیک لە کەنەدا دەفرۆشرێت . ئەم کێکە دوو جۆری هەیە: لە باکووری فەرەنسا و پارێزگای کیوبیک , پێی دەوترێت کێکی گالێت دی ڕۆیس (کە دەتوانێت یان بازنەیی بێت یان چوارگۆشە) و ناوەندێکی چڕ لە کرێمی کاستر کە تێکەڵ بە کرێمی بادەم دەکرێت کە پێی دەوترێت فرانجیپان . لە باشووری فەرەنسا، کێکەکە شێوەی بازنەییە و بە میوەی شەکردار ڕازاوەتەوە و ڕەنگەکەی هاوشێوەی تاجێکە. کێکی سێ پاشا لە باشووری فەرەنسا باپیرەی کێکی سێ پاشای ئیسپانیایە و زۆر لە کێکی سێ پاشا لە نیو ئۆرلینز لە ئەمریکا دەچێت.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

mardi-gras-king-cake

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Okholm, Trevecca (21 July 2020). The Grandparenting Effect: Bridging Generations One Story at a Time (بە ئینگلیزی). Wipf and Stock Publishers. p. 134. ISBN 978-1-7252-5484-8.
  2. ^ Eliza Barclay: Is That a Plastic Baby Jesus in My Cake, National Public Radio from 2012-2-17(englisch)