کۆکەڕەشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆکەڕەشە (بە لاتینی: Pertussis) یەکێکە لە نەخۆشییە درمە کوتوپڕەکانی کۆئەندامی ھەناسە، بەتایبەتی لە وڵاتە فێنکەکاندا، لە شاردا زۆرتر بڵاوە. لە ھەندێک وڵاتدا نەخۆشییەکە گیروگرفتێکی گەورەی تەندروستی دانیشتووانە بەتایبەتی لە نێو منداڵی ١-٨ ساڵاندا و تا ئەمڕۆش کۆکەڕەشە نەخۆشییەکی ترسناکە بەتایبەتی کاتێک شیرەخۆرە تووشی بەکتریاکە دەبێت.