کۆنسێپتوالیزم
ڕواڵەت
کۆنسێپتوالیزم یا تێگەیشتەییخوازی تیۆرییەکە لەبارەی تێکڕایییەکانەوە، بۆ نموونە لەبارەی تایبەتمەندییەکان و پەیوەندییەکانەوە، کە دەڵێ ئەمانە، واتە تێکڕایییەکان، تێگەیشتەی ناو زەینن و، بە ھیچ شێوەیەک نین لە دنیای دەرەوەدا.[١] کۆنسێپتوالیزم دژایەتیی نۆمینالیزم و ڕیالیزم دەکا. بە گوێرەی نۆمینالیزم، تیکڕایی ھەر نییە، ئەوەی کە ھەیە ناوە و وشە. بە گوێرەی ڕیالیزم، تێکڕایی ھەیە (لە دنیای دەرەوەدا) و ھەبوونیشی ھەڵنەواسراوە بە زەینەوە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Foundations of mathematics - Universals, Axioms, Logic | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Dictionary of philosophy. Penguin Books. لاپەڕە ١١٥.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |