کۆمەڵکوژیی مووسڵ (ئازاری ١٩٥٩)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی مووسڵ
وڵاتعێراق
جێمووسڵ
جۆرکۆمەڵکوژی
ڕێکەوتی دەستپێکردن٩ی ئازاری ١٩٥٩
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٢ی ئازاری ١٩٥٩

کۆمەڵکوژیی مووسڵ (ئازاری ١٩٥٩)، ڕووداوێکی خوێناوی و ڕاکێشان و شێواندنی تەرم بوو کە لەدوای شکستی کودەتاکەی شەواف لە شاری مووسڵ ڕووی دا. دەیان ھاووڵاتی مەدەنی لە ژن و منداڵ و پیاو کوژران.[١][٢]

سەرەتای کۆمەڵکوژی[دەستکاری]

لە ٩ی ئازاری ١٩٥٩ ژمارەیەک کۆمۆنیست لەگەڵ کۆمەڵە چەکدارە کوردییەکان ھاتنە مووسڵ. چەکدارەکان خەڵکی مەدەنییان لە شەقامەکاندا دەستگیرکرد و لەسێدارەیان دان و تەرمەکانیان ڕادەکێشان و شێواندیانن و بەشێکیان بە ستوونی کارەباوە ھەڵواسی، دوای شکستی کودەتاکەی شەواف. چەکدارەکان ھێرشیان کردە سەر بیناکانی مزگەوت و پیاوانی ئایینی. لەنێو قوربانییەکان کچێک بوو بەناوی حەفسە ئەلعومەری، کە بەناو کۆڵان و شەقامەکانی مووسڵدا ڕاکێشرا و دواتر بە ستوونی کارەباوە ھەڵواسرا.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "مجازر الموصل وكركوك تاريخ اسود….. – شبكة اخبار العراق". web.archive.org. 2023-06-29. Retrieved 2023-10-20.
  2. ^ ئ ا حازم حسن العلي. انتفاضة الموصل: "ثورة الشواف" 8 آذار 1959" القصة الكاملة للثورة: ذكريات وخواطر. ص. 221،222،223.