کۆمەڵکوژیی جسر شوغور ١٩٨٠
کۆمەڵکوژیی جسر شوغور ١٩٨٠ | |
---|---|
جێ | جسر شوغور |
کاتی ڕوودان | ٩ی ئازاری ١٩٨٠ |
کۆمەڵکوژیی پردی شوغور ١٩٨٠ ڕووداوی خوێناوین کە لە شاری جسر شوغوری سووریا (کە دەکەوێتە نێوان لازقیە و حەلەب) لە ٩ی ئازاری ١٩٨٠ی زایینیدا بە مانگرتن و خۆپیشاندان دەستیان پێکرد و بەدوایدا ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ھێزەکانی ڕژێمی بەعسی سووریا و ئیخوان موسلیمین بەھۆی چەکدارانی ئیخوان موسلیمین ھێرشیان کردە سەر پادگانی سەربازی و نووسینگەکانی حیزبی بەعس لە شارەکەدا لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکانی دژە حکوومەت لە سووریا.
ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژیی
[دەستکاری]ھێزەکانی یەکینەکانی تایبەت بە سەرۆکایەتی فەریق عەلی حەیدەر گەمارۆی شاری جسر شوغوریان دا و بە ھاوەن و مووشەک لە ھێلیکۆپتەرەکانەوە بۆردوومانیان کرد و ماڵ و دووکانەکانیان وێران کرد پاشان لە ١٠ی ئازاری ١٩٨٠ ھێرشیان کردە سەری و ٩٧ ھاووڵاتی، پیاو، منداڵ و ژنیان دوورخستەوە. فەرمانی بە ئەندامەکانی کرد کە تەقەیان لێ بکەن، تۆفیق سالحە، ئەندامی سەرکردایەتی ناوچەیی حیزبی بەعس، شایەتحاڵی ئەم کۆمەڵکوژییە بوو، و حەیدەر و سالحە فەرمانی دەرکرد بە وێرانکردنی خانووەکان و سووتاندیان لە ئەنجامدا ۳۰ ماڵیان ڕووخاند و فەرمانیان کرد بە تێکدانی لاشەکان لەبەردەم خەڵکیدا.
لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون و لایەنی کەم دوو سەد کەسیش دەستگیر کران.
ڕۆژی دواتر دادگای سەربازیی بڕیاری لەسێدارەدانی زیاتر لە سەد دەستگیرکراوی دەرکرد.[١][٢]