کۆمپانیای نالیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کۆمپانیای نالیا بۆ وەبەرھێنانی گشتی و خانووبەرە کۆمپانیایەکی خۆماڵی کوردییە و لەڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ دامەزراوە و ئەندازیار شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی کۆمپانیاکە دەکات. کۆمپانیا خاوەنی ٢١ ھەزار ئەندازیاری شارەزایە و کەھەندێکیان دەرچووی بەشی ئەندازیارین لە ئەڵمانیا. و نزیکەی ٧٠٠ وەستای شارەزا لەبواری بیناسازی و ١٣٠٠ کرێکار و ٧٠ فەرمانبەر لەکارگێڕی و بەڕێوەبردن کاردەکەن.[١]


پلانی کۆمپانیا[دەستکاری]

  • کۆمپانیاى نالیا لەبەرنامەکانى داھاتووى دا، پلانى ھەیە چەندین پرۆژەى نیشتەجێبوون بۆ ھاوڵاتیانى شارى سلێمانى بەئەنجام بگەیەنێت. کە لەو پرۆژانەدا خانوى تایبەت بەو ھاوڵاتیانەى تیادایە کە دەرامەتیان ناوەندە و بەشێوەى قیست پێیان دەدرێت.
  • کۆمپانیاى نالیا لەبەرنامەى دایە کە گەورەترین پرۆژەى گەشتوگوزارى لەشارى سلێمانیدا بەئەنجام بگەیەنێت.
  • ئامانجى کۆمپانیاش کەمکردنەوەو چارەسەرکردنى قەیرانى نیشتەجێبوونە کە ساڵانێکى زۆرە ھاوڵاتیانى شارى سلێمانى بە دەستییەوە دەناڵێنن.

پڕۆژەکانی[دەستکاری]

کۆمپانیای نالیا لەو کاتەی دامەزراوە و تا ئێستا لەکارکردندایە و چەندین پڕۆژی دروستکردووە. لەوانە:

گوندی ئەڵمانی[دەستکاری]

  • گوندی ئەڵمانی یەک: لەسەر ڕووبەری ٢٢ دۆنم زەوی و بەبڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار لەئەنجامدراوە و ٣٨٠ یەکەی نیشتەجێبوونی لەخۆگرت، کەلە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد و لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ڤێلاکان و لە ١ی نیسانی ٢٠٠٩ شوقەکان تەواو بوون. و دەکەوێتە گەرەکى تووى مەلیک شەقامى شەست مەترى تەنیشت پارکى مەلیک مەحمود لەشارى سلێمانى.
  • گوندی ئەڵمانی دوو: لە سەر ڕووبەری ١٠٠ دۆنم زەوی و بەبڕی ٦٢ ملیۆن دۆلار دروست کراوە، و دەکەوێتە پشت گوندی ئەڵمانی یەک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئەم پرۆژەیە (٤٢٤) یەکەی نیشتەجێبون لەخۆ دەگرێت کە دابەش دەکرێت بەسەر (١٠٤) ڤێلا و (٨) باڵەخانەی (١٠) نھۆمی کە ھەر نھۆمێک چوار شوقە دەگرێتە خۆی. ئەم پرۆژەیە ١ی ئایاری ٢٠٠٩ دەستکراوە بەکارکردن تیایدا و لە ١ی ئایاری ٢٠١١ تەواوکراوە.

کوردستی[دەستکاری]

  • کوردستی یەک: لەسەر ڕووبەری ٧٠ دۆنم زەوی و بەبڕی ٤٢ ملیۆن دۆلار ئەنجامدراوە، و دەکەوێتە شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود ـ نزیك بەنزینخانەى رزگارى. ئەم پڕۆژەیە ٩٦٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت کە دابەشکراوە بەسەر ٨٠ باڵەخانەی ٣ نھۆمی، کە ھەر نھۆمێک چوار شوقە دەگرێتە خۆی. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ دەستکراوە بە کارکردن تیایدا، و لە ١ی ئایاری ٢٠١٠ کارەکانی تەواو بووە.
  • کوردستی دوو: لەسەر ڕووبەری ٨٣ دۆنم زەوی و بەبڕی ٤٥ ملیۆن دۆلار ئەنجامدراوە، و لەپاڵ پڕۆژەی کوردستی یەکە. ئەم پڕۆژەیە ٦٢٤ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت کە دابەشکراوە بەسەر ٥٢ باڵەخانەی ٣ باڵەخانەی ٣ نھۆمی، کە ھەر نھۆمێک چوار شوقە دەگرێتە خۆی. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ دەستکراوە بە کارکردن تیایدا، و لە ١ی ئازاری ٢٠١١ کارەکانی تەواو بووە.

تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیا[دەستکاری]

  1. تەلەفزیۆن و ڕادیۆی نالیا (بە ئینگلیزی: Nalia Radio and TV یان NRT) یەکەمین کەناڵی ھەواڵی ئەھلە کوردییە و کۆمپانیای نالیا بۆ بازرگانی گشتی و وەبەرھێنانی خانووبەرە خاوەندارییەتی دەکات.[٢]
  1. کەناڵی ئێن ئاڕتی ٢ ، لە ٥ی ئازار دەستی بە پەخشەکانی کرد کە ئەم کەناڵە تایبەتە بەبواری هونەری (فیلم و گۆرانی و هەمەڕەنگ).
  1. کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی کە بەزمانی عەرەبی پەحشی بەرنامەکانی دەکات لە ٣ی ئایاری ٢٠١٦ دەستی بەپەخشی بەرنامەکانی کرد.[٣]

شاری چاڤی گەشتیاریی[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیشاری چاڤی گەشتیاریی

شاری چاڤی گەشتیاریی یەکێکە لەپڕۆژە گەشتیارییەکانی کۆمپانیای نالیا، کە لەسەر ڕووبەری ٧٥٠ ھەزار مەتری دووجا و بەبڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لەشاخی گۆیژەی سلێمانی جێبەجێدەکرێت لە ١ی شوباتی ٢٠١٠دا دەستکراوە بەکارکردن تیایدا، و بڕیار وایە لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٣دا بکرێتەوە.

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  2. ^ http://www.nrttv.com/about.aspx?jimare=1
  3. ^ http://www.nrttv.com/Details.aspx?Jimare=38977