کۆماری کەتەلۆنیا (١٦٤١)
کۆماری کەتەلۆنیا República Catalana (Catalan) |
||
---|---|---|
پایتەخت | بارسێلۆنا | |
ناوی هاووڵاتی | کەتەلۆنی | |
دەوڵەت | کۆماری | |
یاسادانەر | یونتا دی براسۆس | |
دراو | کڕۆت و ئەوانی تر |
کۆماری کەتەلۆنیا (بە کەتەلۆنی: República Catalana) دەوڵەتێکی سەربەخۆی تەمەن کورت بوو، لەژێر پاراستنی فەرەنسادا لە ساڵی ١٦٤١ لەلایەن یونتا دی براسۆسی میرنشینی کەتەلۆنیا بە سەرۆکایەتی پاو کلاریس ڕاگەیەندرا، لە کاتی جەنگی دروێنەکاران (١٦٤٠–١٦٥٢).[١][٢][٣]
لەگەڵ پەرەسەندنی ململانێیەکان لەگەڵ دەسەڵاتی پاشایەتی ئیسپانیا، یونتا دی براسۆس «دەوڵەتە گشتییەکان»ی کەتەلۆنیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی نوێنەری ژەنەراڵی کەتەلۆنیا (یان سەرکردایەتی) پاو کلاریس، لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٦٤١ کۆماری کەتەلۆنیای ڕاگەیاند. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٦٤١ ژەنەڕاڵەکانی براسۆس بە سەرۆکایەتی پاو کلاریس لویسی سێزدەھەمی فەرەنسایان وەک چاودێریکەری بارسێلۆنا ڕاگەیاند و میرنشینی کەتەلۆنیایان خستە ژێر فەرمانی فەرەنسا.[٤] لە ساڵی ١٦٤٣دا لویسی سێزدەھەم لە دوای مردنی لویس چواردەھەم جێگەی گرتەوە، کە تا ساڵی ١٦٥٢ وەک چاودێری بارسێلۆنا مایەوە، کاتێک کەتەلۆنیا خرایەوە ناو دەسەڵاتی پاشایەتی ئیسپانیاوە.
مێژوو
[دەستکاری]لە کاتی جەنگی دروێنەکاران کە لە ساڵی ١٦٤٠ دەستی پێکرد (و وەک بەشێک لە جەنگی فەرەنسا-ئیسپانیای سەیر دەکرا) دەوڵەتە گشتییەکانی کەتەلۆنیا، و ئەنجومەنێکی نایاسایی نوێنەرانی دادگاکانی کەتەلۆنیا (بەبێ پاشا)، کە لەلایەن سەرکردایەتییەوە بانگھێشت کرابوون، پشتگیرییان لە فەرەنسا کرد، لە ٢٩ی ئابی ١٦٤٠ ناوچەکە وەک دەسەڵاتی تەواوی پاشای فەرەنسا دەستنیشان کرا. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا دواجار ڕێککەوتنێک کرا بۆ بەدەستھێنانی پێداویستی سەربازی دژی سوپای پاشایەتی ئیسپانیا.[٥]
بە سەرکەوتنی سوپای مارکیزی لۆس ڤێلێز لە تاراگۆنا لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا، ئیسپانییەکان بەردەوام بوون لە پێشڕەوی خۆیان بەرەو بارسێلۆنا، لەکاتێکدا سوپای فەرەنسی لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی ١٦٤١دا کەتەلۆنیایان بەجێھێشت و بەرەو فەرەنسا ھەڵھاتن. دانوستانەکان لەگەڵ فەرەنسییەکان چڕتر بووەوە، لە ٣ی کانوونی دووەم شاندێکی سێ کەسی کەتەلۆنی لەگەڵ کاردیناڵ ڕیشیلۆ کۆبووەوە کە دڵنیایی دا لە پاراستنیان ئەگەر کۆمارێکی سەربەخۆی وەک کۆمارەکانی دیکە ببینن.[٦]
لە ئەنجامی دانوستانەکەدا، لە ١٦ی کانوونی دووەم، پاو کلاریس پێشنیارێکی پێشکەش بە یونتا دی براسۆس کرد کە بەھۆیەوە پاشای فەرەنسا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی میرنشینەکە بخاتە ژێر پاراستنی خۆیەوە ئەگەر کەتەلۆنیا حکوومەتەکەی بگۆڕێت بۆ کۆماری.[٧] لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٦٤١، یونتا دی براسۆس بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کۆماری کەتەلۆنیای لەژێر پاراستنی فەرەنسادا ڕاگەیاند؛ بەڵام دوای ھەفتەیەک، شکستی سوپای کەتەلۆنیا لە نزیک بارسێلۆنا، پلیسیس بەسانسۆن توانی دەسەڵاتدارانی کەتەلۆنیا ڕازی بکات کە ئەو یارمەتییەی کە پێویستیانە تەنھا لە فەرەنسا دەتوانرێت بەدەستبھێنرێت، ئەویش ئەگەر لویسی سێزدەھەمی فەرەنسا بە سەروەری خۆیان بناسێنن. پاو کلاریس لە ٢٣ی کانوونی دووەم، لویسی سێزدەھەمی وەک چاودێری بارسێلۆنا ناساند و میرنشینی کەتەلۆنیای خستە ژێر سەروەری فەرەنسا.
لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٦٤١، لە کۆتایی شەڕی مۆنتخویک، سوپای فیلیپی چوارەم لەلایەن سوپای فەرەنسا و کەتەلۆنییەکانەوە شکستی ھێنا و ناچار بوون بکشێنەوە؛[٨] پاو کلاریس دوای مانگێک کۆچی دوایی کرد.[٩][١٠] ڕێککەوتنێکی فەرمی یەکێتی لە نێوان کەتەلۆنیا و فەرەنسا لە ١٩ی ئەیلوولی ١٦٤١ بە پەیمانی پێرۆن پەسەند کرا.
لویسی چواردەھەم لە ساڵی ١٦٤٣دا وەک چاودێری بارسێلۆنا لە دوای باوکی، خۆی ناساند. لە کۆتاییدا، ئەو وێرانکاریانەی کە بەھۆی برسێتی و تاعونەوە دروست بوو، ئەو بەڵێنانەی کە فیلیپی چوارەم دابووی بۆ ڕێزگرتن لە دەستوور و دامەزراوەکانی کەتەلۆنیا؛ وەرگرتنەوەی بارسێلۆنا لەلایەن سوپای فیلیپەوە کۆتایی بە شەڕەکە ھێنا لە ساڵی ١٦٥٢، و میرنشینی کەتەلۆنیا خرایەوە نێو دەسەڵاتی پاشایەتی ئیسپانیا.[١١][١٢]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Gelderen, Martin van; Skinner, Quentin (2002). Republicanism: Volume 1, Republicanism and Constitutionalism in Early Modern Europe: A Shared European Heritage. Cambridge University Press. p. 284. ISBN 9781139439619
- ^ «Una República efímera i difusa, la catalana de 1641». El Temps (بە Catalan). ٤ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «República Catalana | enciclopedia.cat». www.enciclopedia.cat. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Catà i Tur، Josep (2016). «La Republica Catalana de Pau Clarís». Annals del Patronat d'Estudis Històrics d'Olot i Comarca (27): 243–257. ISSN 0211-8424.
- ^ «Una República efímera i difusa, la catalana de 1641». El Temps (بە Catalan). ٤ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Coll i Alentorn, Miquel (1992). Història I. L'Abadia de Montserrat. p. 427 ISBN 9788478262991
- ^ «The Crown of Aragon: A Singular Mediterranean Empire»، The Crown of Aragon (بە ئینگلیزی)، Brill، 2017-09-25، ISBN 978-90-04-34961-2، لە 2023-12-31 ھێنراوە
- ^ Soler، Núria Florensa i (2004). «La República catalana de 1641: un foc d'encenalls».
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی) - ^ «Pau Claris i Casademunt - Spouse, Children, Birthday & More». Playback.fm (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Newstalk. «Moments In History: The Catalonian Revolt». Newstalk (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Florensa i Soler، Núria (2004). La declinación de la monarquía hispánica en el siglo XVII. Univ. de Castilla La Mancha. ISBN 8484272966.
- ^ «1641, 1873, 1931 i 1934: les quatre repúbliques catalanes». ElNacional.cat (بە كاتالۆنی). ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.