کۆماری تێکساس
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.
کۆماری تێکساس (بە ئیسپانی: República de Tejas) وڵاتێکی ئەمریکای باکوور بوو کە بۆ ماوەیەکی کورت لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مەکسیک لە نێوان ساڵانی ١٨٣٦ بۆ ١٨٤٥ بەردەوام بوو. لە ٢ی ئازاری ١٨٣٦دا سەربەخۆیی تەکساسی لە داگیرگەی واشنتۆن ئۆن دی برازۆس ڕاگەیاند و لەو کاتەدا کۆمارەکە پێکھات.[١][٢][٣]
شەڕی سان جاسینتۆ لە نزیک ھیوستن لە ٢١ی نیسانی ١٨٣٦ ڕوویدا، کاتێک ژەنەڕاڵ سام ھیوستن لە ژەنەڕاڵ سانتا ئانای بردەوە و تەکساس سەربەخۆ بوو لە مەکسیک. سام ھیوستن دانیشتووی ویلایەتی ڤێرجینیا بووە، و لە دوو خولدا فەرمانڕەوایەتیی ویلایەتی تەکساسی کردووە لە ساڵانی ١٨٣٦-١٨٣٨ و ١٨٤١-١٨٤٤. ھەروەھا لە نێوان ساڵانی ١٨٥٩ بۆ ١٨٦١ سەرۆکی ویلایەتی تەکساس بووە.
پایتەختی کۆمار چەندین جار گۆڕاوە: واشنتۆن ئۆن دی برازۆس، ھاریسبێرگ، گالڤێستۆن، ڤێلاسکۆ و کۆڵۆمبیا. پاشان سام ھیوستن لە ساڵی ١٨٣٧ گواستییەوە بۆ شاری ھیوستن، و دوای دوو ساڵ بوو بە پایتەختی شاری ئۆستن.
ویلایەتی تەکساس لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٤٥ بوو بە بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک بیست و ھەشتەمین ویلایەت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://web.archive.org/web/20060613025303/http://www.tsl.state.tx.us/treasures/republic/archwar/archwar.html
- ^ https://web.archive.org/web/20170107190953/https://books.google.com/books?id=z4x4xEZZ_xsC&pg=PA263
- ^ https://web.archive.org/web/20170728124055/http://www.parisdeuxieme.com/2007/06/paris-embassy-of-texas.html