کوێستان محەممەد عەبدوڵڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کوێستان محەممەد عەبدولڵاەوە ڕەوانە کراوە)

کوێستان محەممەد عەبدولڵا (لەدایکبووی ١٩٦٥) لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری کارووباری کۆمەڵایەتی.[١] کوێستان بەرلەوەی ببێتە وەزیر، لە دوو خوولدا لەماوەی ٢٠٠٥-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٣ ئەندام پەرلەمانی کوردستان بووە کە جارێکیان وەک ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وە دووەمجاریش وەک ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان.

کوێستان محەممەد لەساڵی ١٩٨٨، بەشی پەروەردەی ماتماتیکی تەواوکردووە. لەماوەی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٦ کاری مامۆستایەتی کردووە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ گۆڕان وەزیرەکانی یەکلاکردەوە، ماڵپەڕی چاودێر ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژی ١٤ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ پڕۆفایلی کوێستان محمد عبداللە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. ٢٢ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.