کوێستان جەمال
کوێستان جەمال | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٥ |
وێبگە | وێبگەی فەرمی |
کوێستان جەمال (لەدایکبووی ١٩٦٥ لە سلێمانی، عێراق). یەکێکە لە شێوەکارە چاڵاکەکانی ساڵانی ھەشتاکان و نەوەتەکان، جگە لە بەشداری کردنی لە دەیان پێشانگای ھاوبەش لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، خاوەن شەش پێشانگەی تایبەتە لە کوردستان.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]خوێندن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٦٥ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٨٥ پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٩٨وە لە ولاتی نەرویج دەژی، ھەر دوای دوو ساڵ دەچێتە ئەکادیمیای ھونەریی و چوار ساڵ دەخوێنێت، پاشان خوێندنی ماستەر بە دوو ساڵ تەواو دەکات.[١] لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەکادیمیای ھونەری (بۆ خوێندنی ھونەری سەردەم) لە وڵاتی نەرویج تەواو کردووە. بە گشتیی سەرجەم خوێندنی کوێستان لە ھونەردا دەکاتە ١١ ساڵ.
چاڵاکییەکان
[دەستکاری]- لە (١٩٨٢): یەکەمین پێشانگای تایبەتی لە ھۆڵی پەیمانگای ھونەرەجوانەکان.
- لە (١٩٩٣): دووەمین پێشانگای تایبەت لە ھەولێر، دھۆک، زاخۆ.
- لە (١٩٩٦): سێیەمین پێشانگای تایبەتی لە ھۆلی مۆزەخانەی سلێمانی.
- لە (١٩٩٨): چوارەمین پێشانگای تایبەتی لە ھاردینگ بۆلس گەلەری لە نۆرھایمسون.
- لە (٢٠٠٣): پێنجەمین پێشانگای تایبەتی لە ژووری ھونەر بۆ نیشاندانی ھونەری سەردەم لەشاری بێرگن.
- لە (٢٠٠٣): شەشەمین پێشانگای تایبەتی رەڤتۆ ھۆسێت، شاری بێرگن.
- لە (٢٠٠٤): حەوتەمین پێشانگای تایبەتی لەمۆزەخانەو سەنتەری ناشیونالی جیھانی لەئۆسلۆ.
- لە (٢٠٠٥): ھەشتەمین پێشانگەی تایبەتی لە شاری بێرگن.
- لە (١٩٨٢-٢٠٠٥): بەشداری لە (٢٤) پێشانگەی ھاوبەشدا کردووە، لە (سلێمانی، ھەولێر، دھۆک، ئەلمانیا، کەنەدا، نەرویج، تۆکیۆ، ئەمریکا، ھۆلەندا).
- لە ساڵانی (١٩٩٣-١٩٩٥-١٩٩٦-١٩٩٧): بەشداری پێشانگەی خانمانی کردووە.
کارکردن
[دەستکاری]کوێستان ئەندامە لە رێکخراوەکانی (سەنتەری ھونەرمەندانی ھۆردەڵاند، رێکخراوی ھونەرمەندانی شێوەکار نەرویج). ھەر لەو وڵاتە خاوەنی چەندین پیشانگەی تایبەت و ھاوبەشە، و ئێستاش مامۆستای ھونەرە و دەستەی بەڕێوەبەری گەلەرییەکە.[١]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- لە ساڵی (١٩٩٧): لە پێشانگەی گروپێک لە خانمان لە ڕۆژی جیھانی ژناندا خەڵاتی باشترین بەرھەمی پێ بەخشراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ژنانی شێوەکار لە باشووری کوردستان، بەختیار سەعید، لە بڵاوکراوەکانی یەکێتیی ژنانی کوردستان، چاپخانەی تەوار، چاپی یەکەم: ٢٠١١.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب «کوێستان جەمال وەک گەڕیدەیەک بە دوای شوێندا». emrro.com. ١١ی ئابی ٢٠٢٤.