ڕەشبەش
ڕواڵەت
(لە کوڕەبەشەەوە ڕەوانە کراوە)
ڕەشبەش باڵندەیەکی مامناوەندی ئاوژییە، لە تۆرەمەی مریشکاویلە ، ڕەش و بەشە
ناوەکان
[دەستکاری]- بە کوردی : ڕەشبەشە ، کوڕەبەشە ، گامارۆ ، گامارولە ، مریشکە ڕەشە ، مریشکی حەبەشە ، گامارۆلە
- بە ئینگلیزی : Coot
- بە عەرەبی : غرە
لێکدانەوە
[دەستکاری]باڵندەیەکە لە تۆرەمەی مریشکاویلە ، ڕەش و بەشە، لاقی شینە، قامکەکانیان ھەرکام بە جیا پەردەیان ھەیە، بە باڕی بۆرە و بەرسینگ و ملی مەیلەو سپییە. زیاتر لە ئاودایە، بینە دەکێشێ، زستانان بە گەل دەژی، بە دژواری ھەڵدەفڕێ و دەبێ ماوەیەکی زۆر بە سەر ئاودا ڕابکا تا باڵ دەگرێ، لە ئاوی تفت و شیریندا دەژی، لە ناو قامیش و گیا و گوڵی قەراخ ئاو ھێلانە دەکا.
سەرچاوە
[دەستکاری]بەحری، ئەحمەد، فەرھەنگی باڵندە، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕەشبەش تێدایە. |