ڕەشبەش
ڕواڵەت

ڕەشبەش یا گامارۆلە[١] باڵندەیەکی مامناوەندی ئاوژییە، لە تۆرەمەی مریشکاویلە. چەند جۆری هەیە و بڕێکیان وەک ڕەشبەشی ئووراسیایی لە کوردستانیش دەژین.[٢]
ناوەکان
[دەستکاری]- بە کوردی : ڕەشبەشە ، کوڕەبەشە ، گامارۆ ، گامارولە ، مریشکە ڕەشە ، مریشکی حەبەشە ، گامارۆلە
- بە ئینگلیزی : Coot
- بە عەرەبی : غرە
لێکدانەوە
[دەستکاری]باڵندەیەکە لە تۆرەمەی مریشکاویلە ، ڕەش و بەشە، لاقی شینە، قامکەکانیان ھەرکام بە جیا پەردەیان ھەیە، بە باڕی بۆرە و بەرسینگ و ملی مەیلەو سپییە. زیاتر لە ئاودایە، بینە دەکێشێ، زستانان بە گەل دەژی، بە دژواری ھەڵدەفڕێ و دەبێ ماوەیەکی زۆر بە سەر ئاودا ڕابکا تا باڵ دەگرێ، لە ئاوی تفت و شیریندا دەژی، لە ناو قامیش و گیا و گوڵی قەراخ ئاو ھێلانە دەکا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەحری، ئەحمەد، (2001)، فەرھەنگی باڵندە، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر.
- ↑ «Kurdistan bird checklist - Avibase - Bird Checklists of the World». avibase.bsc-eoc.org. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڕەشبەش تێدایە.