کایەی کۆمپیوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەنگی بۆشایی ئاسمان کە لە ساڵی ١٩٦١ بۆ PDP-1 پەرەی پێدراوە، زۆرجار بە دووەم یاری کۆمپیوتەریی ناسراوە. یارییەکە پێکھاتبوو لە دوو کەشتی ئاسمانی کە یاریزانان کۆنترۆڵیان دەکرد و بە دەوری ئەستێرەیەکی ناوەندیدا دەسوڕانەوە، ھەریەکەیان ھەوڵی لەناوبردنی ئەوی دیکەیان دەدا

کایەی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer Game) یارییەکی ڤیدیۆییە لەسەر کۆمپیوتەری کەسی ئەنجام دەدرێت نەک لەسەر کۆنسڵی یاری ڤیدیۆیی یان ئامێری یاریکردن. یارییە کۆمپیوتەرییەکان لە ساڵی ١٩٨٣ەوە بە تایبەتی لە ئەورووپادا بەناوبانگ بوون. ئەم یارییانە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بە شێوەی دیجیتاڵی بڵاوکراونەتەوە. ئەم یارییانە بەخۆڕایی یان وەک بەرھەمێکی بازرگانی بەردەستن، بەزۆری لە سی دی یان دی ڤی دی کە ھێڵی ئینتەرنێتی تێدایە.

مۆزەخانەکان بۆ کایەی کۆمپیوتەر[دەستکاری]

مۆزەخانەی یارییە ڤیدیۆیییەکان لە سەرانسەری جیھاندا زۆرن:

  • لە ساڵی ٢٠١١ مۆزەخانەیەک لە بەرلین کرایەوە کە یارییەکانی کۆمپیوتەر لە ساڵانی حەفتاکانەوە تا ئێستای تێدایە.
  • ھەروەھا مۆزەخانەی ھونەرە دیجیتاڵییەکان و کات بەسەربردن لە ئۆکلاند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا پێشانگاکە بۆ یارییە کۆمپیوتەرییەکان کە تێیدا ئەم جۆرە یارییانە بە گشتی کۆدەکرێنەوە.
  • مۆزەخانەی یارییەکان لە ڕۆما تایبەتە بە پاراستنی یارییە کۆمپیوتەرییەکان.
  • مۆزەخانەی مێژووی کۆمپیوتەر لە ماونتێن ڤیو لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کۆمەڵێک یاری کۆمپیوتەری تێدایە و ڕێگە بە سەردانکەران دەدات کە یەکەمین یاری ڤیدیۆیی تاقی بکەنەوە کە ناوی جەنگی بۆشایی ئاسمانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]