کاپوچینۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاپوچینۆ (/ˌkæpʊˈn/ (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن)(بە ئیتاڵی : Cappuccino) جۆرێکە لە قاوە تێکەڵ بە شیر، و لەلایەن ئیتاڵییەکانەوە داھێنراوە، لە کافێکان دەفرۆشرێت و بە جۆرەکانی دیکۆراتی وەک فۆم یان کرێم دەڕازێنرێتەوە، قاوەی ئیتاڵی کە پێکھاتووە لە ئیسپرێسۆ بە ڕێژەیەکی کەم، کە شیر و کەفی شیری بە یەکسانی تێدەکرێت، لەوانەیە لەناو کوپێکی گەورەدا پێشکەش بکرێت، و ھەندێکجار بە تۆزی کاکاو یان تۆزی دارچین ڕازێنرێتەوە، شەکریش لەگەڵیدا پێشکەش دەکرێت بۆ ھەرکەسێک کە حەزی لێبێت، کاپوچینۆ دەوڵەمەندە بە کالۆری، بەو پێیەی ھەر کوپێک نزیکەی ٣٠٠ کالۆری لەخۆدەگرێت، ئەمەش بەھۆی ڕێژەی بەرزی کاربۆھیدراتەکانی ناو ئەو کرێم و شەکرەی کە لێی ئامادە دەکرێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]