کاریگەریی پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لەسەر گەشتی ئاسمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پەکین چۆڵی پێوەدیارە بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩.

پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ کاریگەرییەکی بەرچاوی ھەبووە لەسەر بازرگانی گەشتی ئاسمانیی بەھۆی ڕێکار و قەدەغەکردنەکانی گەشتکردنەوە و نزمبوونەوەیەکی یەکجار زۆر لە داواکاری سەر گەشتکردن.

نزمبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی سەرنشینان بووەتە ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان یان فڕینی فرۆکەکان بە بەتاڵی لەنێوان فرۆکەخانەکان دا و لە ئەنجام دا بووەتە ھۆی کەمبوونەوەیکی یەکجار زۆری داھاتی ھێلە فرۆکەوانییەکان و فشاری خستووەتە سەر ھێڵەکان ھەستن بە دوورخستنەوەی کارمەندەکانیان یان ڕاگەیاندنی مایەپوچبوونی کۆمپانیاکانیان بەشێوەیەکی سەرتاسەری. لە دوای ھەڵوەشاندنەوەی گەشتتەکان، ھەندێک لەو ھێڵانە ڕەتیان کردووەتەوە بڕی پارە دراوەکان بگەرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان بەمەبەستی یەکسان کردنەوەی بوجەکانیان. کۆماپانیا دروستکەرەکانی فرۆکە و کارپێکەری فرۆکەکانیش بەھەمان شێوە ھەستاون بە دوورخستنەوە کارمەندەکانیان.[١] بەپێی ھەندێک لە لێدوانیدەران قەیرانەکە خراپترین ڕووداو بووە لە مێژوودا کە ڕووبەروی کەرتی گەشتی ئاسمانی ببێتەوە.

گەشتە ئاسمانییە بارھەڵگرەکان[دەستکاری]

کە گەشتی سەرنشینەکان ھەڵدەوەشێنرایەوە، نرخی ناردنی بار بە فرۆکە زۆر بە خێرای گۆرا. لە کۆتایی مانگی ئازاردا، نرخی گواستنەوەی بار لە زەریای ھێمن دا سێ ھێندە زیادی کردبوو.

گواستنەوەی ئاسمانی بارەکان لە مانگی شوبات دا بە ڕێژەی ٪٤٫٤ کەم کردبوو و داواکاری لەسەر باری ئاسمانیش بەڕێژەی ٪٩٫١ کەمی کردبوو. و زۆر ھێڵی ئاسمانی گەشتیاران کارەکانیان دەگۆری بۆ گەشتی بارکردن.[٢]

ھەتا کۆتایی مانگی ئازار، بڕی بارکراوی ئاسمانی بە ڕێژەی ٪٣٫٥ کەمیکردبوو بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر. بڕی بارکراو لە باکوری ئەمریکاوە بۆ ئاسیا بە ڕێژەی لە ٪١٧ کەمی کردبوو و و لە ئاسیاوە بۆ باکوری ئەمریکا بەڕێژەی ٪١٩ کەمی کردبوو. بڕی بارکراو لە ئاسیاوە بۆ ئوروپا بەڕێژەی ٪٣٠ کەمی کردبوو. بەھۆی ئەم ھەموو کەمبوونەوانەوە داواکاری لە مانگی ئازاردا بەڕێژەی لە ٪٢٣ کەمی کردبوو. پۆستەی نێودەوڵەتی لە چەندین وڵات بە تەواوەتی وەستا کە ھۆکارەکەی بەھۆی ھەڵپەساردنی زخمەتگوزاری پۆستەی ناوخۆیی وڵاتەکەوە بوو یان بەھۆی نەبووی ئامرازی گواستنەوە.[٣]

بەرھەمھێنەرانی فرۆکە[دەستکاری]

کۆمپانیای (ئەیربەس - Airbus) ھەستا بە کەم کردنەوەی بەرھەمھێنانی باڵی فرۆکەکانی لە کارگەکانی (براوتن، فیلتن و برێمن) و ھەروەھا ھەستا بە کەم کردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن لە کارگەکانی. ناوەندە فەڕەنسی و ئیسپانییەکانی بۆ چەند ڕۆژێک بەرھەمھێنانیان ھەڵپەسارد تا لە ٢٣ی ئازاردا بەشێوەیەکی نیوەیی دەستیان پێکردەوە. بەرھەمی مانگانەی کەم کردبۆوە بۆ (چوار فرۆکەی A220، چل A320، دوو A330 و شەش A350) کۆمپانیای (• Airbus) ١٢٢ فرۆکەی گەیاندبوو لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا کە ئەم ژمارەیە ٤٠ فرۆکە کەمتر بوو بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر و ٦٠ فرۆکەی دیکەش نەدەتوانرە بگەیەنرێتە دەست خاوەنەکانیان بەھۆی ڕێکار و قەدەغەکردنی گەشتەکانەوە.[٤]

پڕژاندنی ماددەی خاوێنکردنەوە لە ناو فڕۆکەیەک.

کۆمپانیای (بۆینگ - Boeing) ھەموو کارێکی دامەزراندنی کارمەندنیان ھەڵپەسارد و بەھۆی زۆری ھەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیانەوە چەندین کارمەندیان دوورخستەوە. پێش بڵاوبوونەوەی پەتا جیھانییەکە، ڕێکاری (لە زەوی ھێشتنەوەی) فرۆکەی (737 MAX) کاریگەرییەکی زۆری کردبووە سەر کۆمپانیاکە. ھەتا ٧ی نیسان، بۆینگ ھەستا بوو بە ھەڵپەساردنی بەرھەمھێنانی فرۆکەکانی لە کارگەکانی (بۆینگ باشوری کالیفۆرنیا) و (پیوجێت ساوند) و (واشنگتۆن). لە ڕێکەوتی ٢٧ی مایس دا، کۆمپانیاکە ھەستا بە ڕاگەیاندنی بەرنامەیەک بۆ دوورخستەوە ١٢ ھەزار کارمەند.

لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئازاردس کۆمپانیای (بۆم باردیر - Bombardier) ھەستا بە ڕاگەیاندنی ھەڵپەساردنی زۆرینەی بەرھەمھێنانە کەنەدییەکانی لە ئۆنتاریۆ (بۆ ماوەی دوو ھەفتە) و کیوبێک (ھەتا ١٣ی نیسان). ھەروەھا ھەڵپەساردنی بەرھەمھێنان کە باکوری ئێرلەندا. ١٢٬٤٠٠ کارمەندی کۆمپانیاکە لە کەنەدا خرانە ژێر مۆڵەتی ناچارییەوە کە ئەم ژمارەیە لە ٪٧٠ تەواوی ھێزی کاری کۆمپانیاکەی پێکدەھێنا.[٥]

لە ڕێکەوتی ٢٥ی نیسان دا کۆمپانیای (ئیمبرەیەر - Embraer) ڕایگەیاند لە بەرنامەی ھاوبەشی کردنی نێوان (بۆینگ - ئیمبرەیەر) ی ھەڵپەساردوە.

لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ دا کۆمپانیای (جێنەرەل ئێلکتریک - General Electric) ڕایگەیاند کە ١ لەسەر ١٠ () کارمەندەکانی لە بەشی بزوێنەری باڵاکان دوور دەخاتەوە کە بە نزیکەیی دەیکردە ٢٥٠٠ کارمەند لەگەڵ پێدانی مۆڵەتی ناچاریی بۆ نیوەی ژمارەی کارمەندەکانی چاککردنەوە.

کۆمپانیای بەرھەمھێنەری بزوێنەری ھەوایی (رۆلس ڕۆیس - Rolls-Royce) بەرنامەسازی کردبوو بۆ لابردنی ٩٠٠٠ کار کە بەشێوەیەکی گشتی دەکەوتە بەشی گەشتی ھەوایی مەدەنییەوە و زۆربەری کاریگەرییەکەش بەر کارگەی لە (دێربی) دەکەوت.

کۆمپانیای (تێکسترۆن - Textron) کە خاوەنداری ھەردوو کۆمپانیای (گەشتی ئاسمانی تەکسترۆن) و (ھەلیکۆپتەری بێڵ) دەکات ڕایگەیاند کە ھەڵدەستێت بە لابردنی ١٬٩٥٠ کار.[٦]

فرۆکەخانەکان[دەستکاری]

مانەوەی چەند فڕۆکەیەک لە گەراج بەھۆی نەبوونی گەشتەوە.

لە ڕێکەوتی ٥ی مایس دا (ئەنجومەنی نێودەوڵەتی فرۆکەخانەکان - ACI) دەیخەمڵاند کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، گەشتی ئاسمانی لە سەرتاسەری جیھان دا لە نیوە کەمتر دەبێتەوە وەک لەوەی پێشووتر بۆ ساڵی ٢٠٢٠ پێشبینی بۆ کرابوو.

ھەتا ناوەڕاستی نیسان، (ئەنجومەنی نێودەوڵەتی فرۆکەخانەکان - ACI) تێبینی دەکرد کە لە ٪٩٥ ڕێژەی گەشتەکان کەمبووەتەوە لە ١٨ فرۆکەخانەی جیھان دا کە بازارێکی گەورەن بۆ کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی.

لە ڕێکەوتی ٢٧ ی نیسانەوە (فرۆکەخانەی ناوچەی وێست چێستەر) بۆ نزیکەی مانگێک بەڕووی ھێڵە ئاسمانییەکان دا داخرا بەھۆی پرۆژەیەکی گەورەی دووبارە تازە کردنەوە و قیرکردنەوەی ھێڵی ھەڵفرینی فرۆکەکانیانەوە. ھەرچەندە وا بەرنامەسازی بۆ کرابوو کە ئەنجام دانی ئەم پرۆژەیە بە قۆناغ جێبەجێ بکرێت لە کاتی درەنگانی شەودا لە ماوەی چوار مانگ دا. بەڵام بڕیاری پێشخستن و ئەنجامدانی پرۆژەکە لە داخستنی فرۆکەخانەکە دەگەرێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی گەشتە ڕۆژانەکان. ئەمەش یەکەمین داخستنی تەواوەتی فرۆکەخانەی گەشتیاریی بوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە ھۆکارەکانی پەیوەست بە پەتای جیھانییەوە.

فرۆکەخانەکانی شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا ھەستان بە ھەڵپەساردنی بەرنامەکانی فراوان کردن کە نرخەکانیان دەگەیشتا یەک میلیارد پاوەند.

تەنھا فرۆکەخانەکان لە پاریس بەڕووی گەشتی بازرگانیی گەشتیاریی دا لە ١ی نیسانەوە بۆ ٢٥ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠.

چەندین ھێڵی ئاسمانی جۆراوجۆری دەرەوەی وڵاتی ئوسترالیا ھەستان بە کۆگاکردنی فۆرکەکانیان لە (فرۆکەخانەی ئالیس سپرینگس)[٧]

چەندین ھێڵی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەستابوون بە کۆگاکردنی سەدان فرۆکەی فەرامۆشکراو لە (فرۆکەخانەی لۆجیستی باشوری کالیفۆرنیا) و (ناوەندی ئاسمانی نێودەوڵیتی ڕۆزوێل)

لە (فرۆکەخانەی فرانکفۆرت، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھارتسفیڵد – جاکسن ئەتڵانتا و فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی توڵسا) ھێلەکانی ھەڵفرین و ھێلەکانی تاکسی داخران و لەجێیان دا وەک شوێنی کۆگاکردنی فرۆکەکانی ھێلی ئاسمانی (لوفتانزا، ھێڵی ئاسمانی دەلتا و ھێڵی ئاسمانی ئەمێریکان) بەکاردەھات.

ناوەندە ڕێکخەرەکان[دەستکاری]

لە ئازاری ٢٠٢٠دا، (بەڕێوبەرایەتی گەشتی ئاسمانی فیدرالی - FAA) سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ھیچ ڕێکارێکی یاسایی ئەنجام نادەن بەرامبەر بەو فرۆکەوانانەی بڕوانامە پزیشکییەکانیان لە نێوان ٣١ی ئازار-٣٠ی حوزەیران دا بەسەرچووە لەبەر ھۆکاریی سەختی دانانی چاوپێکەوتن لەگەڵ (تاقیکەرەوانی پزیشکی گەشتی ئاسمانی) باوەڕپێکراو. دواتر لە مانگی حوزەیران دا (FAA) پێشبینی دەکرد کە لێخۆشبوونەکە درێژتر بکرێتەوە.

لە ٢٣ی نیسان دا (FAA) ھەستا بە ڕاگەیاندنی کەم کردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردنی زیاد لە ١٠٠ ناوەندی (تاوەری کۆنترۆل و کۆنترۆلی ڕادار) بەھۆی کەمبوونەوەی قەڕەباڵغی گەشتی ئاسمانی بەڕێژەی لە ٪٩٦. ھەروەھا فرۆکەوانەکان ڕایانگەیاند کە ھەندێک ئامێری خزمەتگوزاری کۆنترۆل و ئامێری سیستەمی نیشتنەوە بۆ ماوەیەکی کاتیی نابەردەست دەبێت.[٨]

حکومەت[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، حکومەتی نەمسایی ھاوپەیمانی سەوزی خۆپارێز (کۆنەخواز) ھەستا بە ڕاگەیاندنی پشتگیری بۆ ھێلی ئاسمانی نەمسایی لەڕێی بەخشینی ١٥٠ میلیۆن یۆرۆ لە یارمەتی باج و ٣٠٠ میلیۆن یۆرۆش وەک قەزری بانک کە دەبێت دواتر بڕی پارەکە بگەڕێنرێتەوە. ئەم بڕە یارمەتیی زۆر کەمتر بوو وەک لەوەی لەلایەن ھێلی ئاسمانی نەمساوییەوە داواکرابوو کە بڕەکە ٧٦٧ میلیۆن یۆرۆ بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Such as industry executives:
    • Jolly, Jasper (29 April 2020). "Airlines may not recover from Covid-19 crisis for five years, says Airbus". The Guardian. Retrieved 29 May 2020. Faury said: “We are now in the midst of the gravest crisis the aerospace industry has ever known. ”
    • "Airlines increase job cuts as coronavirus pandemic crushes air travel". Boston Herald. 28 May 2020. Retrieved 29 May 2020. Johan Lundgren said. “This is still the worst crisis that this industry has ever been faced with [...]"
    • Assis, Claudia. "United Airlines says coronavirus pandemic is worst crisis 'in the history of aviation'". MarketWatch. Retrieved 29 May 2020.
    • "Virus worst crisis to hit aviation: Joyce". The Canberra Times. 19 March 2020. Retrieved 29 May 2020. "This is the worst crisis the aviation industry has gone through," Mr Joyce told ABC's 7.30 program
    and media outlets:
  2. ^ "Airlines Want To Cancel Rule Requiring Them To Refund Fares For Canceled Flights". NPR. April 7, 2020.
  3. ^ "Gudmundsson, S.V. , Cattaneo, M. , Redondi, R. Forecasting recovery time in air transport markets in the presence of large economic shocks: COVID-19". SSNR. June 9, 2020.
  4. ^ Cirium (3 April 2020). "Freight rates on the rise amid slump in passenger flights". Flightglobal.
  5. ^ Lewis Harper (28 April 2020). "Air cargo capacity crunch to vanish as recession takes hold: IATA". Flightglobal.
  6. ^ "International service disruptions". 14 May 2020. Retrieved 14 May 2020.
  7. ^ Arnold, Kyle (23 April 2020). "Southlake travel tech firm Sabre furloughing one-third of workers". The Dallas Morning News. Dallas, Texas. Retrieved 24 April 2020.
  8. ^ Harper, Lewis (14 April 2020). "IATA deepens projected airline revenue loss to $314 billion". flightglobal.com. Retrieved 1 June 2020.