کارل لینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کارڵ فۆن لینە، وێنەیەکی کێشرا بە دەستی شێوەکار ئەلێکساندر ڕۆسلین.

کارل لینە (بە فەڕەنسی: Carl von Linné)، (بە سویدی: Carl Nilsson Linnæus)، (٢٣ی ئایاری ١٧٠٧ – ١٠ی کانوونی دووەمی ١٧٧٨) گیاناس و پزیشکێکی سویدی بوو. دامەزرێنەری سیستەمی پۆڵێنبەندیی ئێستای گیاکان و گیاندارانە.

ژیاننامە[دەستکاری]

لینە لە ٢٣ی ئایاری ساڵی ١٧٠٧ لە گوندێکی ڕاشەڵت لە سامالاند لە وڵاتی سوید لەدایک بووە. یەکەم منداڵی نیکۆڵاس (نێڵز) ئنگەمارسن (کە دواتر نازناوی خێزانەکەی گۆڕی بە لینییەس) و کریستینا برۆدەرسۆنیا بوو. خوشک و براکانی ئاننا ماریا لیسنییەس، سۆفیا جولیانا لینییەس، ساموێل لینییەس (کە دواتر باوکی وەکو ڕێبەری ئایینی سترێنبراوت سەردەخات و دەستنووسێک دەنووسێت لەبارەی ھەنگەوانییەوە) وئمیرەنتیا لینییەس. لینییەس کاتێک منداڵێکی بچووک بوو، باوکی فێری زمانی لاتینی کرد.

نێڵز بەشێک بوو لە ھێڵێکی درێژی جوتیار و قەشە، ڕووەکناسێکی شارەزا و گەورەی گوندێکی بچوکی سەر بە سترێنبراوتی سامالاند بوو. کریستینا کچی ڕێبەری ئایینی سترێنبراوت، ساموێل برۆدەرسۆنیەس، بوو.[١]

ساڵێک پاش لەدایکبوونی لینیە، ساموێل برۆدەرسۆنیەسی باپیری کۆچی دوایی کرد و نێلزی باوکی بوو بە ڕێبەری ئایینی سترێنبراوت. خێزانەکەی ماڵیان گواستەوە بۆ نێو بارەگا و ماڵی ڕێبەرییەکە.[٢]

تەنانەت لە ساڵەکانی سەرەتای ژیانیشیدا، لینە وا دەردەکەوت کە خولیای بۆ ڕووەک ھەبێت بە تایبەتییش گوڵ. ھەرکاتێک بێتاقەت بووایە، گوڵێکی پێدەدرا و ئەوەش ھەر زوو ئارامی دەکردەوە. نێڵز کاتێکی زۆری لە باخچەکەیدا بەسەردەبرد و زۆرجار گوڵەکانی بە لینە پیشان دەدا و ناوەکانیانی پێ دەگوت. زۆری نەبرد لینە پارچە زەوی خۆی پێدرا و دەستی کرد بە ڕووەک ناشتن.[٣]

باوکی کارڵ یەکەم کەس بوو لە نێو ھەموو پێشینەکانی خێزانەکەی کە نازناوێکی جێگیر وەربگرێت. پێشتر پێشینانی سیستمی نازناوھەڵگرتنی وڵاتە ئەسکەندەناڤییەکانیان بەکاردەھێنا: باوکی ناوی ئنگەمارسنی لێنرا کە لە ناوی باوکی خۆی، ئنگەمار بێنگتسنەوە ھاتبوو. کاتێک نێڵز لە زانکۆی لوند وەرگیرا، دەبوو نازناوی خێرانەکەی ھەڵبگرێت و ئەویش نازناوە لاتینییەکەی ھەڵگرتەوە کە لینەسە. ناوەکە لە درەختی گەورەی لیمۆوە ھاتووە کە لە کێڵگەکەیاندا دەڕوا و بە زمانی سویدی دەکاتە lind. ئەم وشەیە بە لکێنەری æ دەنووسرا. کاتێک کاڕل لەدایک بوو، ناوی کارڵ لینەی لێنرا ھەروەکو نازناوی خێزانیی باوکی. کوڕەکە خۆیشی لە بەڵگەنامە دەستنووس و چاپکراوەکاندا بە لکێنەری æ دەینووسی. ناوی دووەمی کاڕل نێڵسن بوو، کە تەواوی ناوەکە دەبوو بە کارل نێلسن لینە.[٤]

قۆناغەکانی خوێندن[دەستکاری]

ھەر لە تەمەنێکی زوودا، باوکی فێری بنچینەکانی زمانی لاتینی، ئایین و جوگرافیای فێرکرد. کاتێک تەمەنی حەوت ساڵان بوو، نێڵز بڕیاریدا مامۆستایەکی تایبەتی بۆ بگرێت. باوانی لینییەس، جۆن تیلاندەریان ھەڵبژارد کە کوڕی یۆمانییەکی ھەمان ناوچە بوو. لینە حەزی پێ نەدەکرد، لە ژیاننامەکەیدا نوسیویەتی «تیلاندەر باشترە وا دابنرێت کە بەھرەی منداڵ دەکوژێت نەوەک گەشەی پێ بدات».[٥]

دووساڵ دوای دەستپێکردنی وانەکانی و لە ساڵی ١٧١٧دا، نێردرا بۆ خوێندنگەیەکی ڕێزمان لە ڤۆکوا. لینە زۆر بە دەگمەن دەیخوێند، زۆرجار دەڕۆشت بۆ گوند بۆ گەڕان بەدوای ڕووەکدا. کاتێک تەمەنی پازدە ساڵان بوو گەیشتە کۆتا ساڵ لە خوێندنگای سەرەتایی کە لە لایەن بەڕێوەبەر دانیەڵ لانیرەس دەگوترایەوە کە خولیای بۆ ڕووەکناسیی ھەبوو. لانیرەس تێبینی ئارەزووی لینەی بۆ ڕووەکناسی کرد و ڕێگەی پێدا کە باخچەکەی بۆ بەڕێوەی ببات.

ھەروەھا بە جۆھان لۆسمانی ناساند، کە پزیشکی ناوچەی سمالاند و مامۆستا بوو لە زانکۆی کاتدراسکۆلان لە ڤۆکوا. لۆسمانی ڕووەکناسیش بەھەمان شێوە خولیای لینییەسی بۆ ڕووەکناسی فراوانتر کرد و یارمەتی دا گەشە بە خولیای خۆی بۆ پزیشکیی بدات. لە تەمەنی حەڤدە ساڵییدا تەواو ئاشنای ئەدەبیاتی ڕووەکناسی بوو. لە گۆڤارەکەیدا ڕایدەگەیەنێت کە ئەو شەو و ڕۆژ دەیخوێندەوە و وەکو پشتی دەستی بە پەرتووکی گژوگیای Arvidh Månsson's Rydaholm وTillandz's Flora Åboensis, Palmberg's Serta Florea Suecana, Bromelii Chloros Gothicaand Rudbeckii Hortus Upsaliensis ئاشنا بوو.[٦]

کارل لینە لە ساڵی ١٧٢٤ چووە کاتدراسکۆلان لە ڤۆکوا و لەوێدا زیاتر زمانی یۆنانی، عیبریی، ئاینناسی و بیرکاری خوێندووە کە پەیڕەوێکی خوێندن بوو بۆ ئامادەکردنی کوڕان بۆ بوون بە قەشە. لە دوایین ساڵی خوێندنگاکەدا، باوکی لینە سەردانی خوێندنگاکەی کرد تا پرسیاری بەرەوپێشچوونی کوڕەکەی لە خوێندندا لە پرۆفیسۆرەکانی بکات، ئەوەی کە مایەی دلتەنگی باوکی بوو، زۆربەیان گوتییان کە لینییەس ھەرگیز سکۆلارێکی لێ دەرناچیت. ڕۆسمان باوەڕی بە پێچەوانەکەی بوو، پێی وابوو کە لینییەس دەکرێت داھاتوویەکی ھەبێت لە بواری پزیشکییدا.

پزیشکەکە پێشنیاری ئەوەی کرد کە لینییەس لە ڤۆکوا لەگەڵ خێزانەکەی ئەودا بژی و لەو ڕێگەیەوە فێری فیزیۆلۆجی و ڕووەکناسی بکات. نێڵز بە پێشنیارەکەی قاییل بوو.

خوێندنی زانکۆ[دەستکاری]

لوند[دەستکاری]

ڕۆسمان ئەوەی لە لینە گەیاند کە ڕووەکناسی بابەتێکی جددییە. لینەی فێرکرد کە چۆن ڕووەکەکان بە پێی سیستمی تۆرنفۆرت پۆلێن بکات. ھەروەھا لینە لەبارەی سیستمی زاووزێی ڕووەکەکانەوە لە ڕوانگەی سیباستیان ڤایلانتەوە فێر بوو. لە ساڵی ١٧٢٧ و لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا لینە چووە زانکۆی لوند لە سکۆننێ. لەوێ بە کارۆڵەس لینە ناوی تۆمارکرا کە شێوازی لاتینی ناوەکەی بوو دواتریش ھەمان ناوی بۆ چاپی لاتینی بڵاوکراوەکانی بەکارھێنا.

پرۆفیسۆر کیڵیان ستۆبیەس، زانای سرووشتی، پزیشک و مێژووناس پێشنیاری وانەی تایبەتی بۆ لینە کرد و ڕێگەی پێدا کتێبخانەکەی بەکاربھێنێت کە ژمارەیەکی زۆر کتێبی لەبارەی ڕووەکناسییەوە تێدا بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەی بە لینەی فێرخواز دا تا بێ بەرامبەر بەشداریی وانەکانی بکات. لە کاتی دەستبەتاڵیدا، لینییەس لەگەڵ ئەو فێرخوازانەی دیکەدا کە ھەمان خولیایان ھەبوو، لێکۆڵینەوەیان لە فلۆرای سکۆننێ دەکرد.[٧]

ئوپسالا[دەستکاری]

لە ئابی ١٧٢٨ لینە بڕیارییدا بچێتە زانکۆی ئوپسالا لەسەر پێشنیاری ڕۆسمان کە باوەڕی وابوو ئەوە ھەڵبژاردنێکی باشترە گەر لینە بییەوێت پزیشکی و ڕووەکناسی پێکەوە بخوێنێت. ڕۆسمان ئەم پێشنیارەی بۆ دوو پرۆفیسۆر گەڕاندەوە کە لە کۆلێژی پزیشکیی ئوپسالا وانەیان دەگوتەوە، کە ئەوانیش ئۆلۆف ڕودبێک و لاس ڕۆبێرگ بوون. ئەگەرچی ھەریەک لە ڕودبێک و ڕۆبێرگ بێ ھیچ گومانێک پرۆفیسۆری باش بوون بەڵام لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیاندا ئارەزوویان بۆ وانە گووتنەوە نەمابوو. ھەرچی ڕودبێکە چیدی وانەی گشتی نەدەگوتەوە و فێرخوازی دیکەی ھەبوون. وانەکانی ڕووەکناسی، گیانەوەرزانی، دەرمانناسی و توێکاری لە باشتریین ئاستیاندا نەبوون. لە ئوپسالا، لینە چاکەکارێکی نوێی دۆزییەوە بە ناوی ئۆلۆف سەلسیەس کە پرۆفیسۆری بواری ئایینناسی و ڕووەکناسێکی شارەزا بوو. ئەو پێشوازی لە لینییەس کرد بۆ نیو ماڵ و کتێبخانەکەی کە یەکێک بوو لە دەوڵەمەندترین کتێبخانەکانی ئەو کاتەی سوید لە بواری ڕووەکناسییدا.[٨]

لە ساڵی ١٧٢٩ دا لینە تێزێکی نووسی بە ناوی Praeludia Sponsaliorum Plantarum لە بارەی زاووزێی ڕووەکەوە. ئەمە سەرنجی ڕودبێکی ڕاکێشا و لە ئایاری ساڵی ١٧٣٠ دا لینییەسی ھەڵبژارد تا لە زانکۆدا وانە بڵێتەوە لە کاتێکدا لینەی گەنج ھێشتا فێرخوازی قۆناغی دووەم بوو. وانەکانی لینە خوازراو بوون و زۆرجار بینەری سێسەد کەسی ھەبوو. لە مانگی حوزەیراندا لینە لە ماڵی سەلسییەسەوە گواستییەوە بۆ ماڵی ڕودبێک تا لە نێو بیست و چوار منداڵەکەیدا وانە بە سێ لە بچووکترین منداڵەکانی بڵیتەوە. ھاوڕێیەتی لەگەڵ سەلسییەسدا لاواز نەبوو و بەردەوام بوون لە لێکۆڵینەوە ڕووەکناسییەکانیان. لە زستانی دواتردا، لینە دەستی بە گومان کرد لە سیستمی پۆلێنکردنەکەی تۆرنفۆرت و بڕیاریدا سیستمێکی پۆلێنکردنی تایبەت بە خۆی دابنێت. پلانەکەی ئەوە بوو کە ڕووەکەکان بە پێی ئەندامی زاووزێی نێرینە و مێیینە دابەش بکات. دەستی بە نووسینی چەندین کتێب کرد کە دواتر کتێبی وەکوو Genera Plantarum و Critica Botanicaی لێکەوتەوە. ھەروەھا کتێبێکی لە بارەی ئەو ڕووەکانەوە نووسی کە لە باخچەی زانکۆی ئوپسالا گەشەیان کردبوو بە ناوی Adonis Uplandicus.[٩]

یاریدەدەری پێشووی ڕودبێک، نێلز ڕۆسێن، لە ئازاری ١٩٢٣ دا بە بڕوانامەوە لە بواری پزیشکیدا گەڕایەوە بۆ زانکۆ. ڕۆسێن دەستی بە وانەگوتنەوە کرد لە بواری توێکارییدا و ھەوڵیدا بەسەر وانەکانی لینە لە ڕووەکناسییدا سەربکەوێت بەڵام ڕودبێک ڕێگەی لەوە گرت. تا مانگی کانونی یەکەم ڕۆسێن وانەی تایبەتی لە بواری پزیشکییدا بە لینە دەگووتەوە. لە مانگی کانونی یەکەمدا لینە بەھۆی ناکۆکییەکەوە لەگەڵ ژنەکەی ڕودبێکدا ناچار بوو ماڵی ڕێنیشاندەرەکەی جێ بھێڵێت، پەیوەندی لەگەڵ خودی ڕودبێکدا وا پێ نەدەچوو تووشی گرژی ھاتبێت. ئەو سەری ساڵە لینە گەڕایەوە بۆ ماڵی خۆیان لە ستێنبراوت تا دوای سێ ساڵ بۆ یەکەم جار سەردانی باوانی بکات. دایکی ناڕازی بوو لە شکستی کوڕەکەی بۆ بوون بە قەشە بەڵام خۆشحاڵ بوو بەوەی لە زانکۆ وانە دەڵێتەوە.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Calisher، CH (2007). "Taxonomy: what's in a name? Doesn't a rose by any other name smell as sweet?". Croatian Medical Journal. 48 (2): 268–270. PMC 2080517Freely accessible. PMID 17436393. 
  2. ^ "What people have said about Linnaeus". Linné on line. Uppsala University. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 8 June 2011. لە ڕێکەوتی ٠٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  3. ^ Egerton، Frank N. (2007). "A History of the Ecological Sciences, Part 23: Linnaeus and the Economy of Nature". Bulletin of the Ecological Society of America. 88 (1): 72–88. doi:10.1890/0012-9623(2007)88[72:AHOTES]2.0.CO;2. 
  4. ^ "Linnaeus, Carl (1707–1778)". Author Details. International Plant Names Index. لە ڕێکەوتی ٠١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  5. ^ "Carolus Linnaeus - Biography, Facts and Pictures". FamousScientists.org (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  6. ^ Blunt (2004), p. 15.
  7. ^ Stöver (1794), pp. 14–15.
  8. ^ Stöver (1794), pp. 19–20.
  9. ^ Blunt (2004), pp. 32–34.
  10. ^ Blunt (2001), pp. 36–37.