کارل سەیگن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
سەیگن

کارل ئیدوارد سەیگن (ماوەی ژیان:٩ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤ تاکوو ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦) کەسایەتی ئەستێرەناس، نووسەر و زانای ئەمریکیە، و لە برۆکلین، ئەمەریکا لەدایکبووە.

لە زانکۆی ھارڤارد مامۆستا بووە و بەژداری کردووە لە دامەزراندنی ئاژانسی ناسا و چەندان پرۆژەی تر. ھەوادارانی ئەم زانایە ناتوانن ھەرگیز ئەو زنجیرە دیۆکۆمێنتاریەی لە بیر بکەن کە لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن دەیکرد بە ناوی کۆسمۆس (Cosmos) و دواتر ئەم دیۆکۆمێنتاریە کرا بە کتێب بە ھەمان ناوەوە.