بواری ئەلەکتریکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە کادی ئەلەکتریکیەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
VFPt charges plus minus thumb.svg

لە فیزیکدا، کادی ئەلەکتریکی تایبەتمەندییەکە وا چۆنیەتیی دەور و پشتی بارگە وردیلە ئەلەکتریکییەکان نیشان دەدات یان ئەوەی لە کاتی ھەبوونی کادێکی بەپێ کات-گۆڕی مەگنەتیسی[١]، درووست دەبێت. کادی ئەلەکتریکی ھێزێک دەخاتە سەر ئەو کەرستانەی ئەلەکتریکی بارگەکراون. مایکڵ فارادەی بۆ یەکەم جار، چەمکی کادی ئەلەلکتریکی ناساند.

کادی ئەلەکتریکی کادێکی ھەڵگرییە[١] و یەکەی جیھانی SIی ھەیە: (N C−١) واتە نییۆتن[١] لەسەر کوولام[١]؛ یان ھاوتای ئەوە (V m−١) ڤۆلت لە سەر مەتر. توانای کاد لەھەر شوێنێکدا، بە دیاریکردنی ئەو ھێزەی کادەکە دەیخاتە سەر بارگەیەکی تاقیکردنەوەی پۆزیتیڤ بە بارگەیی ١ کوولام، کە لەو شوێنەدا بێت. ئاڕاستەی کادەکە بە ئاڕاستەی ھەمان ھێز دەستنیشان دەکرێت.

کادێکی ئەلەکتریکی کە بە پێی کات دەگۆڕێت، کاریگەریی ھەیە لەسەر کادی مەگنەتیسیی ئەو شوێنە. ھەر بۆیە کادی ئەلەکتریکی و مەگنەتیسی دوو چەمکی جیاواز لەیەک نین. کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی کە بە ھاوکێشەکانی مەکسوێڵ[١] نیشان دەدرێت باسی ھەردوو کاد لە کاتێکدا دەکات.




پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ١٫٠ ١٫١ ١٫٢ ١٫٣ ١٫٤ time-varying magnetic field Cite error: Invalid <ref> tag; name "" defined multiple times with different content Cite error: Invalid <ref> tag; name "" defined multiple times with different content Cite error: Invalid <ref> tag; name "" defined multiple times with different content Cite error: Invalid <ref> tag; name "" defined multiple times with different content