کاداستر
![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیاکە. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمیەکانی ویکیپیدیا ناگونجێ. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لە خۆ گرتبێ. بۆ ڕێنوێنی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
کاداستر (بە ئینگلیزی: Cadastre) پۆڵێنکردن و سیستماتیک (ڕێکخراو) زەوی، لەژێر چاودێری دەسەڵات، بە بەکارھێنانی نەخشەی ئە پارچە زەویانەی کا لە پڕۆسەیەکی ڕووپێودا نەخشەیان بۆ ئامادە بووە، بەپێی یاسایی تۆمارکردنی زەوی تۆمار وتاپۆکراون.
پێرست
ناساندن[دەستکاری]
ووشەی کاداستر سەرچاوە لە ووشەی katasticgonدەگرێ، واتە پەڕاوی پاداشت. پاشان لە زمانی لاتین گۆرا بە captastram و ئێستەش بە ڕێسایە دەوترێ کە جۆرو و ئەندازەی دارایی و خاوەنەکەی و جۆری خاوەنداریتەکە بۆ ھەموو دارایەکانی ووڵات دیاری دەکات.
ئەم بیردۆزە (تیۆری) بە تایبەت لەسەردەمی ناپلیۆن بەڕوونی ئەمری بۆ دەرچووە(1807). ناپلیۆن دەیگوت کاداسترێکی باش تەواوکەری یاساکانی و فەرمانەکانی منە و دابێ ئاستی ووردی و درووستی نەخشەکان بتوانێ بە باشی سنووری داراییەکان لەیەک جیابکاتەوە.
مێژووی کاداستر[دەستکاری]
- میسڕ 3000BC
- ئیتاڵیا1600BC
- ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی 300AD
- ھیند1000 AD
- چین700 AD
- ئنگلتەرا- Doomsday Book 1086
- سوید 1540
- پاشایەتی ھەنگاریا1792
- کاداسترای ناپیلۆن 1807
ئامانجەکانی کاداستر[دەستکاری]
دوو دەستە ئامانچی سەرەکیمان لەکاداستردا ھەیە:
چەندایەتی[دەستکاری]
دیاری کردنی سنووری یاسایی سامان و داراییەکانی حوکمەت، تاکەکان، ھەروەھا سامانە گشتیەکان.
- دەزگاکانی دەسەڵات
- سامانە گشتیەکان (پارک، یانەکان، خوێندنگاکان، بازاڕ، جادەکان، سەرچاوە سروشتییەکان)
- سامانە تایبەتییەکان (خانوو، زەوی کشتووکاڵی،.....)
جۆرایەتی (کوالێتی)[دەستکاری]
- پێکھێنانی سیستەمێکی ڕەوان و ئاسان بۆ دەرھێنان و ڕاستکردنەوەی تاپۆی خاوەنداریەتی
- دھرووست کردنی دڵنیایی لە پڕۆسەی کڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو.
- کەم کردنەوەی سکاڵا لەسەر تێکەڵاوی داراییەکان
- یارمەتیدان بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی باش و دادوەرانە بۆ باج
- زیادکرنی ئاستی کارایی و جۆرایەتی پلانەکانی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوە و بەھەمھێنان.
- ئاسان کردنی پڕۆسەی ئەنجام دانی کارووباری یاسایی تایبەت بە سامان تاک سامانە گشتیەکان.
جۆرەکانی کاداستر[دەستکاری]
- Legal cadastre –– supports land markets
- Fiscal cadaster –– supports land taxation
- Multi Multipurpose cadastre