ڤیرۆنیکا مارچینکۆ
ڤیرۆنیکا مارچینکۆ چالاکوانی مافەکانی ژنانە لە ڕووسیا.[١] ئەو دامەزرێنەر و بەڕێوبەری ڕێکخراوی ناحکومی مافەکانی دایکە لە ڕووسیا، کە لە ساڵی ١٩٨٨ وەک قوتابییەک دایمەزراند. لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[١][٢]
ژیان
[دەستکاری]ڕێکخراوی مافەکانی دایک کاردەکات بۆ ئاشکراکردنی چالاکییە نامرۆڤایەتییەکان کە بوونەتە ھۆی مردنی ڕووسەکان لەکاتی ئاشتیدا،[٣] ھەروەھا کۆمەککردنی خێزانەکانیان.[٤] ھەروەھا کاردەکەن بۆ نەھێشتنی سووکایەتی و گاڵتەپێکردن.[٤] ڕێکخراوەکە زیاتر لەدەرەوە ھاوکاری داریی وەردەگرێت.[٥][٦]
مارچینکۆ کاری لە ڕۆژنامەی یونسۆت کردووە. لە ساڵی ١٩٨٦ بەرنامەی ١٢ەمین چیڕۆکی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ناوەندی سۆڤیەت پێشکەش دەکرد. ھەروەھا ئەو لە بزووتنەوەی گەنجانی نێودەوڵەتی بەناوی «وەستانی داھاتوو سۆڤیەتە».[٧]
لە تشرینی دووەمی ١٩٩٨، خەڵاتی پەبلیک ڕیکۆگنیشنی پێدرا. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٢، پەیمانگای کۆمەڵگای کراوە لە ڕووسیا، خەڵاتی ڤیرۆنیکای کرد بۆکارە خۆبەشییەکانی. لە ساڵی ٢٠٠٩، لە ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی وەرگرت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا The Secretary of State's 2009 International Women of Courage Awards
- ^ Our ‘Woman of courage’، ماڵپەڕی humanrightshouse، ڕۆژی MARCH 11, 2009 نووسراوە.
- ^ Anne White (5 April 1999). Democratization in Russia under Gorbachev, 1985–91: The Birth of a Voluntary Sector. Palgrave Macmillan UK. pp. 103–. ISBN 978-1-349-27372-0.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Veronika Marchenko: "We are Ready for a Long Fight in Order To Make the Law Prevail" | DipNote
- ^ «The Mothers' Right foundation: Russian soldiers' mothers turn grief into action - Telegraph». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Veronika Marchenko, head of a Russian NGO protecting the rights». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Veronika Marchenko - Rights in Russia». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.