ڤالدیت ئدریزی

ڤالدیت ئدریزی (لەدایکبووی ١٩٧٣)[١] چالاکوانی کۆسڤۆییە. لەوەتەی ٢٠١٧، بووەتە دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری پلاتفۆڕمی سیڤیکۆس.[٢] ئەو چالاکە لە کارکردن لەبواری ئاشتی و درووستکردنی پردی پەیوەندی لەنێو کۆمەڵگای ھەرێمی مترۆڤیسا لە کۆسۆڤۆ.[٣][٤] چالاکییەکانی ڤالدیت بۆ ئاشتی نێوان سڕب و ئەلبانییەکانە، خۆشی ئەلبانییە و لە ساڵی ١٩٩٩، ناچاربووە ماڵباتی جێبھێڵێت کاتێک سڕبەکان ھاتنە وڵاتەکەی. لەم بوارەش بۆ ماوەی شەش ساڵ لەڕێگای ڕێکخراوەکەی کاری کردووە بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی لەنێوان سڕب و ئەلبانیا.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٨، ھێشتا ماڵەکەی لەدەست سڕیەکان بوو، ڕێکخراوی درووستکردنی میترۆڤیکا بەھۆی ھەوڵەکانییەوە توانیان چەند سڕیییەک بگەڕێننەوە وڵاتەکەیان لە کۆسۆڤۆ، بەھۆی ئەمەشەوە ئدریزی لەلایەن کۆسۆڤۆیی و ئەلبانییەکان ھەڕەشەی لێدەکرا.
لە ساڵی ٢٠٠٨، لەبەرامبەر چالاکییە ئاشتییەکانی، حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدا. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٩، خەڵاتی سۆرۆپتیمیستی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی وەرگرت.[٥][٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "oralhistorykosovo.org". Archived from the original on 19ی Juneی 2018. Retrieved 2ی Aprilی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) - ^ [١] ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Civikos, Retrieved 11 February 2017
- ^ ئ ا Kosovo's 'Woman of Courage' Bridges Ethnic Divide | WBUR & NPR ٢٥ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Valdete Idrizi | WISE Muslim Women". Archived from the original on 2016-08-21. Retrieved 2016-12-02. ٢١ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ International Women of Courage Award Ceremony: 2008
- ^ "Valdete Idrizi wins Award - Community Building Mitrovica". Archived from the original on 21ی Augustی 2014. Retrieved 2ی Aprilی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ٢١ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.