ڤاسیلیکی تانو کیستۆفیلو
ڕواڵەت
| ڤاسیلیکی تانو کیستۆفیلو | |
|---|---|
| بە یۆنانی: Βασιλική Θάνου-Χριστοφίλου | |
| لەدایکبوون | ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠ Chalkída، یۆنان |
| ھاوسەر | Giorgos Christophilos |
| پیشە | دادوەر |
| شوێنی کارکردن | National and Kapodistrian University of Athens |
| پۆستەکان | Prime Minister of Greece |
| پەروەردە | National and Kapodistrian University of Athens، Université Paris-Panthéon-Assas |
| ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
ڤاسیلیکی تانو کیستۆفیلو (Vassiliki Thanou-Christophilou؛ لە دایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠) کەسایەتی ژنە دادوەر و سیاسەتوانی یۆنانییە.[١] ئەو لە ماوەی ٢٧ی ئابی ٢٠١٥ هەتاوەکوو ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بە وەکالەت بووە سەرۆک وەزیرانی یۆنان. ئەو لە ماوەی ١ی تەممووزی ٢٠١٥ تاوەکوو ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ سەرۆکی دادگای باڵای سڤیل و تاوانی یۆنان بووە. ئەو یەکەم ژنە کە پۆستی سەرۆکوەزیرانی یۆنانی وەرگرتبێت.[٢]
ئەو بەشی یاسای لە زانکۆی نیشتمانیی کاپۆدیسترەین لە ئەسینا تەواوکردووە، دواتر درێژەی بەخوێندنی دیکە داوە دەربارەی یاسای ئەورووپی لە زانکۆی پانتیۆن ئەساس خوێندوویەتی.[٣]
ژیانی کەسی
[دەستکاری]ڤاسیلیکی تانو کیستۆفیلو هاوسەرگیری کردووە و سێ منداڵی هەیە.[٣] ئەو زمانەکانی یۆنانی، فەڕەنسی و ئینگلیزی زۆرباش دەزانێت.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «The Judge Who Could be Greece's First Female Prime Minister». GreekReporter.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٠ی ئابی ٢٠١٥. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Greece names top judge as caretaker PM ahead of snap vote». Rappler (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- 1 2 Chrysopoulos، Philip (٢٠ی ئابی ٢٠١٥). «The Judge Who Could be Greece's First Female Prime Minister». Greek Reporter. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «ΒΙΟΓΡΑΦΙΚΟ ΤΗΣ ΝΕΑΣ ΠΡΟΕΔΡΟΥ ΤΟΥ ΑΡΕΙΟΥ ΠΑΓΟΥ ΒΑΣΙΛΙΚΗΣ ΘΑΝΟΥ – ΧΡΙΣΤΟΦΙΛΟΥ». Court of Cassation (بە یۆنانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڤاسیلیکی تانو کیستۆفیلو تێدایە.