بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ژێرکۆمەڵە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵەی A کەوتووەتە ناو کۆمەڵەی B. دەڵێن A ژێرکۆمەڵەی Bیە و دەنووسن .

لە ماتماتیکدا، دەڵێن کۆمەڵەی A ژێرکۆمەڵە یا بەشەکۆمەڵە یا لەتەکۆمەڵە یا پارەکۆمەڵ -ێک لە کۆمەڵەی Bیە، ئەگەر بێت و A کەوتبێتە ناو B، یانی ھەرچی ئەندامی A ھەیە، ئەندامیBش بێ. ئەگەر A و B یەکسان بن، دەڵێن ژێرکۆمەڵەی یەکترن. ژێرکۆمەڵەبوون لە چاو کۆمەڵەی Bوە کە سەیر بکرێ، لەخۆگرتن -ە، لە چاو Aوە، تێکەوتن -ە.

پێناسە

[دەستکاری]

ئەگەر A و B دوو کۆمەڵەی جیاواز بن و، ھەر ئەندامێکی A ئەندامی Bش بێ، ئەوسا دەڵێن A ژێرکۆمەڵەی Bیە (یان A کەوتووەتە ناو B) و، بەم جۆرەی دەنووسن . یان دەڵێن B «ژوورکۆمەڵە»ی Aیە (یان B لەخۆگری Aیە) و، بەم جۆرەی دەنووسن .

ئەگەر A ژێرکۆمەڵەی B بێ، بەڵام، A یەکسان نەبێ لەگەڵ B، یانی لانی کەم یەک ئەندام لە Bدا بدۆزرێتەوە کە لە Aدا نەبێ، ئەوسا دەڵێن A ژێرکۆمەڵەیەکی «ڕاست و پاک» (proper) -ە بۆ B و، بەم جۆرەی دەنووسن . یان دەڵێن B ژوورکۆمەڵەیەکی «ڕاست و پاک»ە بۆ A و، بەم جۆرەی دەنووسن:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • Enderton, H. B. Elements of Set Theory, 2nd edition, ACADEMIC Press, Inc. , 1977.