ژمێرەکاری
ڕواڵەت

- +، کۆکردنەوە
- −، لێدەرکردن
- ÷، دابەشکردن
- ×، لێدان
لە ماتماتیکدا، کاری ژمێرەیی یا ژمێرەکاری[١] فۆنکسیۆنێکە لە کۆمەڵەیەکەوە بۆ خۆی. بۆ وێنە، ژمێرەکاری لەسەر ژمارە ڕاستینەکان، ژمارەی ڕاستین دەگرێ و ژمارەی ڕاستین دەگەڕێنێتەوە. ھەر ژمێرەکارییەک سیفر یا چەند بایەخی تێخراو (پیان دەڵێن ژمێرەپێکراو) دەگرێ و دەیانکا بە بایەخێکی دەرخراوی چاک-دیاریکراو. ژمارەی ژمێرەپێکراوەکان ئانیەتی -ی پێ دەوترێ.
ئاساییترین ژمێرەکارییەکان کە لە حەنای ئەوانی ترا زۆرتر تاوتوێ کراون، ژمێرەکاریگەلی دوانی و یەکانین. مەبەست لە دوانی ئەوەیە کە ژمێرەکارییەکە دوو ژمێرەپێکراوی ھەیە (ئانیەتییەکەی ۲ە)، وەک کۆکردنەوە و لێدان، یەکانیش ئەوەیە کە یەک ژمێرەپێکراوی دەبێ (ئانیەتییەکەی ۱ە)، وەک ھەڵگەڕاوەی کۆکردنەوە و ھەڵگەڕاوەی لێدان. ژمێرەکاریی «ھیچانی» ھەمان نەگۆڕە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەرامبەر بە «عملية حسابية»، بەدران ئەحمەد حەبیب، فەرھەنگی زاراوەگەلی ڕاگەیاندن و قوتابخانەیی، لاپەڕەی ۸۶.
- ^ «Algebraic operation - Encyclopedia of Mathematics». www.encyclopediaofmath.org. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.