ڕەوڕەوە و تەوەرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئامێرێکی ناسراو کە ڕەوڕەوە و تەوەرەی تێدا بەکاردێت.

ڕەوڕەوە و تەوەرە (بە ئینگلیزی: Wheel and Axle) بریتییە لە ئامێرێکی سادە پێکھاتووە لە دوو تەنی شێوە بازنەیی چێوە جیاواز (ڕەوڕەوەکە لە تەوەرەکەی گەورەترە) وەکو دەسکی دەرگا، کلیلی بەیەکەوە بەستن (کلیلی ئینگلیزی)، سوکانی ئۆتۆمبێل، ھەموویان ڕەوڕەوە و تەوەرە بەکاردەھێنن.[١][٢]

شێرەی بۆڕی، بەجێھێنانێکی تری ڕەوڕەوە و تەوەرەیە.

ڕەوڕەوە و تەوەرە چۆن ئیش دەکەن[دەستکاری]

  1. کاتێک ھێزێکی بچووک بەکاردەھێنرێت لەسەر ڕەوڕەوەیەک بەدەوری تەوەرەیەکدا دەیخولێنێتەوە.
  2. کاتێک ڕەوڕەوەکە خولێکی تەواو دەخولێتەوە، تەوەرەکەش خولێکی تەواو دەخولێتەوە. بەڵام لەبەرەوەی تیرەی تەوەرەکەبچووکترە لە تیرەی ڕەوڕەوەکە کەواتە تەوەرەکە دوورییەکی کەمتر دەخولێتەوە، وا لە ھێزی دەستکەوتوو (دەرچوو) دەکات گەورەتربێت لە ھێزی کارپێکراو (تێچوو).

سوودی میکانیکیی ڕەوڕەوە و تەوەرە[دەستکاری]

دەتوانین (سوودی میکانیکی)ی ڕەوڕەوە و تەوەرە بپێوین بە دابەشکردنی نیوەتیرەی ڕەوڕەوەکە (دووری چەقی ڕەوڕەوەکە بۆ چێوەکەی) بەسەر نیوەتیرەی تەوەرەکەدا.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پەرتووکی زانست بۆ ھەمووان بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی. وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. 2015. pp. ٣٢٤.
  2. ^ "wheel and axle | machine | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-18.
  3. ^ "Wheel and axle - Energy Education". energyeducation.ca (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-18.
  4. ^ Douglas, Lloyd G. (2002). What is a wheel and axle?. Danbury, Conn.: Children's Press. ISBN 0-516-23962-7. OCLC 48958297.