ڕەفیقی وێنەگر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەفیقی وێنەگر

ڕەفیق مەحموود محەممەد (لەدایکبووی ١٩٣٢ لە سلێمانی – مردووی ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠)[١] وێنەگرێکی کورد بوو. ئەو خاوەنی سەدان هەزار لە وێنە و ئەرشیفی شۆڕشی کورد و شاری سلێمانی بوو.[٢] جگە لە وێنەکانی باشووری کوردستان ئەوا ئەو خاوەنی ئەرشیفی تایبەت بە خۆی بووە بۆ ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستانیش.[٣]

ژیان[دەستکاری]

ڕەفیق ھەر لە مندالییەوە بەھۆی مەحموودە فەندی باوکییەوە، بە کامێرا و فۆتۆ ئاشنا بوو، چونکە باوکی بە پێشەنگی وێنەگری شاری سلێمانی دادەنرێت. دوای جەنگی جیھانی یەکەم بەخۆی بەکامێرایەوە لەناو سوپای عوسمانییەوە بۆ شاری سلێمانی گەرایەوەی خولیای وێنەگری ھەبوو وە سەرچاوەی بژێوی ژیانی بوو، بەم پیشەیە ڕەفیقی کوری لای خۆشەویست دەبێت و درێژە بەم کارە دەدات، بەھۆی ئەوەی محەممەد قودسی برای گەورە لەگەل سێ ئەفسەری دیکەدا بەشداریی کۆماری کوردستانی مەھاباد دەکەن و دوای ڕوخانی کۆمار دەگەرێتەوە عێراق، لە ١٩ی حوزیرانی ساڵی ١٩٤٧ لەلایەن ڕژێمی پاشایەتییەوە لەسێدارە دەدرێن و دواتریش خانەوادەکەی نەفی دەکرێت بۆ شارەکانی ھەولێر و کۆیە و ڕواندز، بەو ھۆیەوە ڕەفیق مەحموود دەرفەتی خوێندنی لەدەست دەچێت و خۆی بۆ کاری وێنەگری تەرخان دەکات.[١]

ڕەفیقی وێنەگر ساڵی ١٩٥٤ لە شاری سلێمانی و لەنزیک سەرا ستۆدیۆیەکی بەناوی خۆیەوە داناوە و بەکاری وێنەگری سەرقال بوو، ئەرشیفی وێنەیی باوکی دەولەمەنتر کرد.

لە ١٩٦٢، وەک پێشمەرگە و وێنەگر چووەتە ناو شۆڕشی ئەیلوول، لەو ڕۆژگار و سەردەمەدا وێنەی شۆڕشی گرتووە. ڕەفیقی وێنەگر نزیکەی نیو میلیۆن وێنەی جیاجیای سەرانسەری کوردستان ھەیە و نزیکەی ٣٤ ھەزار جامی وێنەی نەشۆراوەی ھەیە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "رەفیقی وێنەگر، چاوی سلێمانی کۆچی دواییکرد". www.sbeiy.com. Retrieved 2023-08-13.
  2. ^ "هونەرمەند و کەسایەتییەکی دیاری سلێمانی کۆچی دوای دەکات.. وێنەکەی ببینە." speemedia.com. Retrieved 2023-08-13.
  3. ^ "ئیمپراتۆری وێنەگرانی سلێمانی کۆچی دوایی کرد". www.zamenpress.com. Retrieved 2023-08-13.[بەستەری مردوو]