ڕێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ڕێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین (بە کوردیی باکووری: Rêxistina Mafên Mirovan li Efrînê، بە عەرەبی: منظمة حقوق الإنسان في عفرين) ڕێکخراوەیەکی مافی مرۆڤە کە لەلایەن ھەندێک لە پارێزەران، یاسازانەکان و چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤان لە ئازاری ٢٠١٨دا دامەزراوە.[١]
ڕێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین، ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆ و ناحکۆمییە و جگە لە عەفرینی داگیرکراو، سەبارەت بە ھەموو ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان چالاکی دەکات. ئەم ڕێکخراوە لە سەرەتای ھەڵمەتی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ دامەزراوەتەوە. چالاکیی ئەم ڕێکخراوە زۆرتر بە شێوەی ڕاگەیاندنی بنپێکردنەکانی یاساکانی مافی مرۆڤان لەلایەن ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی پشتێوانیلێکراوی تێکەڵی شەڕی ناوخۆی سووریاوەیە.[١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 ڕێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین: داناسینی ئێمە (بە کوردیی کورمانجی)؛ ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ۱٢ی تەممووزی ٢٠٢٢.