ڕیش لە ئیسلامدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێشتنەوەی ڕیش لە ئیسلامدا

ڕیش لە ئیسلامدا ئاماژەیە بۆ ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە ڕیشەوە بەپێی فیقھی ئیسلامی.

بڕگەکان[دەستکاری]

ھێشتنەوەی ڕیش سێ بۆچوونی زانایانی ھەیە:

بۆچوونی یەکەم: واجبە لای زۆرینەی موسڵمانان، وەک پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێت: «ناکۆک بن لەگەڵ موشریکەکان و ڕیش بھێڵنەوە و سمێڵتان کەم بکەنەوە».[١] زۆرینەی زانایانی ئیسلام ئەم فەرموودەیە بە واجبی پیاوی موسڵمان بۆ ھێشتنەوەی ڕیش لێکدەدەنەوە، وەک ئەوەی لە فەرموودەی ئیبن عومەرەوە سەلمێنراوە لە دوو سەحیحەکە و شوێنەکانی تردا، کە دەڵێت: «سمێڵ ببڕن و ڕیش بھێڵنەوە» و بە لەفزێکی تر: «سمێڵ ببڕن و ڕیش بھێڵنەوە و جیاواز بن لە موشریکەکان» و لە ڕیوایەتی موسلیم لەبارەی ئەبوو ھورەیرە، لەبارەی پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێت: «سمێڵەکان ببڕن و ڕیشەکان درێژ بکەنەوە و پێچەوانەی مەجووسەکان بن».

بۆچوونی دووەم: زانایانی تر پێیان وایە کە ڕیش واجب نییە، بەڵکو تەھا خوازراو (مستحب)ە و ئەم بۆچوونەش ئەو بۆچوونەیە کە شافیعییەکان پەسەندی دەکەن. و گوتیان ئەوانەی دەڵێن واجبە، فەرموودەی ئەبوو ھورەیرەیان وەک بەڵگە ھێناوەتەوە: «فیترەت پێنج شتن: خەتەنەکردن، بڕینی تووکەبەر، بڕینی سمێڵ، بڕینی نینۆکەکان، و بڕینی مووی بن ھەنگڵ»، لەسەری ڕێککەوتوون.[٢]

بۆچوونی سێیەم: ھێشتنەوەی ڕیش نە خوازراوە و نە واجبە، بەڵکو بەشێکە لە داب و نەریت وەک خواردن و خواردنەوە و ڕواڵەت و جل و بەرگ و ھتد. ئەمەش ئەوەیە کە کۆمەڵێک زانای ھاوچەرخ وەک مەحموود شەلتووت و محەممەد ئەبوو زەھرە باسیان کردووە، و ماڵی فەتوای میسری ئەم باسەی خستووەتەڕوو کە سەبارەت بە ڕیش دەریانکردووە. (فەتوای ژمارە ٢٦١ لە بەرواری ١٥∕١١∕٢٠٠٥).[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]