ڕیزبەندی کاتیی بۆ پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم وتارە ھەڵدەستێت بە تۆمارکردنی ڕیزبەندی کاتیی و خێرای بڵاوبوونەوە و لەبارێتی دەستبەسەرداگرتنی نەخۆشی (کۆمەڵە نیشانەی سەختیی ھەناسەدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢ - SARS-CoV-2) کە دەکاتە ئەو ڤایرۆسەی بەرپرسیاربوو لە پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ و بۆ یەکەمین جار لە شاری ووھان لە وڵاتی چین نەخۆشییەکە دەستنیشانکرا. ئەم وتارە لێکدراوە ڕووداوەکانی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پیشاندەدات.[١]

ڕیزبەندی ڕێکەوتی یەکەمین تووشبووە پشتڕاستکراوەکانی وڵات و ناوچانەکان (کانوونی دووەم ٢٠٢٠):

ڕێکەوت وڵات یان ناوچە
٢ی کانوونی دووەم چین
١٣ی کانوونی دووەم تایلەند
١٦ی کانوونی دووەم یابان
٢٠ی کانوونی دووەم کۆریای باشور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
٢١ی کانوونی دووەم تایوان
٢٢ی کانوونی دووەم ھۆنگ کۆنگ و ماکاو
٢٣ی کانوونی دووەم سەنگاپوور و ڤێتنام
٢٤ی کانوونی دووەم فەڕەنسا و نیپاڵ
٢٥ی کانوونی دووەم ئوستراڵیا، کەنەدا و مالیزیا
٢٧ی کانوونی دووەم کەمبۆدیا، ئەڵمانیا و سریلانکا
٢٩ی کانوونی دووەم فینلەندا و شانشینی یەکگرتووی عەرەبی
٣٠ی کانوونی دووەم ھیندستان، ئیتاڵیا و فلیپین
٣١ی کانوونی دووەم ڕوسیا، ئیسپانیا، سوید و شانشینی یەکگرتوو

١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠[دەستکاری]

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن دەزگای ڕاگەیاندنی (بڵاوکراوەی بەیانیانی باشوری چین - SCMP) لە ڕێکەوتی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ دا بڵاوکرایەوە، دەسەڵاتدارانی چین ٢٦٦ کەسیان دەستنیشان کردووە کە پێش ساڵی ٢٠٢٠ تووشبوون بە ڤایرۆسەکە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی ڕاگەیاندنی (ھەواڵی شینوا - Xinhua News)ی سەر بە دەوڵەتی چینی، لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا بازاڕی خۆراکە دەریایییەکانی ھوانان داخراوە بەمەبەستی کرداری ڕێکخستنەوە و بە یاسایی کردن. بەڵام وەک ڕاپۆرتی لیژنەکان ئاماژەیان پێکردووە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا، بازاڕی خۆراکە دەریایییەکانی ھوانان لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا داخراوە تەنھا بۆ «پاککردنەوە و دەرمان ڕێژکردن». ئەمە بە کارێکی بێ سوود دادەنرێت چونکە ڤایرۆسەکە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر ڕووەکان بمێنێتەوە.

سەرۆکی دامەزراوەی (ناوەندی دەستبەسەردا گرتن و ڕێگریکردنی نەخۆشییەکان - CDC) سەر بە ویلایەتە یەکرتووەکانی ئەمریکا (دکتۆر ڕۆبێرت ڕێدفیڵد)، پێی ڕاگەیەندرا دەربارەی سەختی ڤایرۆسەکە کە بووە ھۆی ڕاچڵەکاندنی.[٢][٣][٤][٥]

٢ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

لە ٢ی کانوونی دووەم دا ٤١ کەسی تۆمارکراوی نەخۆشخانەکانی شاری ووھانی چین پشتڕاستکرانەوە (لەڕێی پشکنینی تاقیگەوە) کە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و ٢٧ نەخۆشیان (کە دەکاتە لە٦٦٪ نەخۆشەکان) بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان ھەبووە لەگەڵ بازاڕی کۆمەڵیی خۆراکە دەریایییەکانی ھوانان. ھەر ٤١ نەخۆشە لە نەخۆشخانەکانی پشکنینیان بۆ ئەنجامدرابوو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی (ژینینتن) لە ووھان. ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO) ڕایگەیاند لەسەر ھەر سێ ئاستی پەیوەندیدار (نووسینگەی وڵاتی جین، نووسینگەی ھەرێمی بۆ زەریای ڕۆژاوا و نووسینگەی سەرەکی) پێکەوە کار دەکەن و ھەمانگییان ھەیە بۆ وەڵامدانەوەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە.[٦]

٣ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

زانایانی چینی لە (پەیمانگای نەتەوەیی بۆ دەستبەسەرداگرتن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییە بەربڵاوەکان - IVDC) توانیان ھەستن بە لابردنی ئەگەرەکانی ٢٦ جۆری نەخۆشی باوی کۆئەندامی ھەناسە. ناوەندە تەندروستییە بەرپرسەکانی ووھان ٤٤ باری نوێیان تۆمارکرد کە بە بازدانێکی گەورە دادەنرێت لە ٢٧ تووشبووەوە بۆ ٤٤ و ١١ کەس لەو ٤٤ تووشبووانە بە سەختی نەخۆش بوون و باری تەندروستیان ناجێگیر بووە. ھەروەھا ١٢١ کەسی نزیک و خزمی تووشبووەکان بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری دەکران.[٧]

چین بە فەرمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئاگادارکردەوە دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. لە لێداونێکی کورتخایەنی کۆشکی سپی دا لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئازاردا، ئەلێکس ئازار (وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆڤایەتییەکان) ڕایگەیاند کە بەرپرسانی فەرمی وڵات لە زانیارییە سەرەتایییەکانی ڤایرۆسەکە ئاگادارکراونەتەوە بەھۆی گفتووگۆکانی نێوان سەرۆکی ناوەندی (CDC) ڕۆبرت ڕێدفیڵد و سەرۆکی ناوەندی (CDC) چینی دکتۆر جۆرج فو گاو. بەھەمان شێوە ئەلێکس ئازار بە (سەرپەرشتیاری دەستەی کارمەندان)ی گوتووە کە دڵنیاببێتەوە لەوەی (ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی) ئاگادارن لە گرنگی و مەترسیداری ئەم بڵاوبوونەوەیە.[٨]

٤ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

سەرۆکی ناوەندی دەستبەسەرداگرتنی نەخۆشییەکان لە زانکۆی ھۆنگ کۆنگ (ھۆ ۆاک لیۆنگ) ھەستا ھۆشداریدان بە بەرپرسانی شارەکە لەسەر جێبەجێکردنی توندترین ڕێکاری چاودێریکردن بۆ نەخۆشییەکی گواستروەی نھێنی نوێ کە چەندین کەسی تووشکردووە لە خاکی چین و ھەروەھا ڕایگەیاند کە ئەگەرێکی زۆر ھەیە نەخۆشییەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە. وە ئەم زانایە داوای کرد کە بەرپرسان بە زووترین کات زانیاری ورد بخەنە بەردەست لەسەر کەسانی تووشبووی ڤایرۆسە (وەک مێژووی تەندروستی) بەمەبەستی ڕێخۆشکردن و یارمەتیدانی شارەزایان بۆ ھەڵسەنگاندنی نەخۆشییەکە و پێشنیارکردنی ڕێکاری ڕێگریکردنی باشتر و کاریگەرتر.[٩]

لە ٤ی کانوونی دووەم دا وەزارەتی تەندروستی سەنگاپور ڕایگەیاند کە ئاگادارکروەتەوە لە یەکەمین باری گوومانلێکراوی (ڤایرۆسی نادیاری ووھان) لە سەنگاپور، کە تووشبووەکە کچێکی سێ ساڵانی چینییە و ھەوکردنی سییەکانی ھەیە و پێشینەی گەشتی ھەیە بۆ شاری ووھانی چینی. بەڵام لە ڕۆژی دواتردا (٥ی کانوونی دووەم)، وەزارەتی تەندروستی سەنگاپور ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە کەسە گوومانلێکراوەکەی پێشوو پەیوەندیدار نییە بە کۆمەڵە نەخۆشەکەی ووھان و ئەنجامی پشکنینەکانی بۆ ڤایرۆسی (SARS - MERS-CoV) نەرێنی بووە.[١٠]

ڕێکخراوەی تەندروستی جیھانی چاوەڕێی دەکرد چین زانیاری زیاتر بڵاوبکاتەوە دەربارەی «ڤایرۆسە نادیارەکە نوێیەکەی ھەوکردنی سییەکان». دەزگاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان (WHO) ھەستا بە چالاککردنی (پەیڕەوی بەڕێوبردنی ڕووداو) لە وڵاتی چین و ناوەندەکانی لەسەر ھەردوو ئاستی جیھانی و ھەرێمی لە ئامادەباشی دا بوون بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی بەرفراوانتر لە کاتی پێویستی دا. نووسینگەی ھەرێمیی ڕێکخراوی (WHO) لە شاری مەنێلا لە فلیپین لە بڵاوکراوەیەکی تۆری کۆمەڵایەتی (تویتەر) دا وتی «چین ڕێکخراوی (WHO) ئاگادارکردۆتەوە دەربارەی کۆمەڵەیەکی نەخۆشی ھەوکردنی سییەکان لە ووھان. بەھەمان شێوە حکومەتی چین کۆبۆتەوە لەگەڵ نووسینگەی ڕێکخراوەکەمان لە چین و دوایین زانیارییەکانی بارودۆخەکەیان بەردەستخستووە. ڕێکارەکانی حکومەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی ڕووداوەکە دانراوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ دۆزینەوەی ھۆکارەکان.»[١١]

٥ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

ژمارەی توشبووانی گومانلێکراو گەیشتە ٥٩ و ٧ تووشبووش لە بارێکی تەندروستی مەترسیدار و ھەستیاردا بوون. ھەموو گوومانلێکراوان کەرەنتینە کران و لەم کاتەدا ھیچ بارێکی پشتڕاستکەرەوە بوونی نەبوو لەسەر گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ وە ھیچ کەسێکی تووشبوو بوونی نەبەە لە کارمەندانی تەندروستی دا. لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکان لە گەڕان بە دوای ھۆکاری نەخۆشی ھەورکردنی سییەکان دا، ھۆکارەکانی (ھەڵامەتی وەرزی، نەخۆشی سارس - SARS، ھەڵامەتی وشتر – MERS و ئەنفلۆنزای باڵندە) دوورخستەوە.

٨ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

کۆریای باشوی یەکەمین باری گوومانلێکراوی ڕاگەیاند کە لە چینەوە بۆی ڕۆیشتبوو. وڵاتەکە ھەستا بە ئەنجامدانی چارەسەری گەمارۆدراو بۆ ئافرەتێکی ٣٦ ساڵەی چینی بەھۆی نیگەرانییەکانیان کە ئافرەتەکە نەخۆشییەکی بڵاوبۆوەی ھەوکردنی سییەکانی لەگەڵ خۆی دا ھێناوەتە وڵاتەکەوە و لە ھەفتەکانی پێشوودا بۆتە ھۆی نەخۆشخستنی چەندین کەس لە چین و ھۆنگ کۆنگ. ئافرەتەکە بۆ کۆمپانیایەکی کۆریای باشوری کاریدەکرد نزیک سیئۆلی پایتەخت و لە گەشتێکی ٥ ڕۆژەدا بۆ چین لە ٣٠ی کانوونی یەکەم دا و دوای گەڕانەوەی دووچاری کۆکە و ھەڵامەت بووە. لە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ناوەندنی کۆریا بۆ ڕێگریکردن و دەستبەسەرداگرتنی نەخۆشییەکان (KCDC) لێدوانیان دا کە ئافرەتەکە کاتی لە شاری ووھان بەسەربردووە بەڵام سەردانی بازاڕی (خۆراکە دەریایییەکانی ھوانان)ی نەکردووە.[١٢][١٣][١٤]

١١–١٢ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

لە چین زیاد لە ٧٠٠ کەسی نزیکی ٤١ نەخۆشە پشتڕاستکراوەکە لەژیر چاودێری دا بوون کە ٤٠٠ کەسیان کارمەندانی تەندروستی بوون و لە ٥ی کانوونی دووەمەوە ھیچ نەخۆشێکی نوێ دەسنیشان نەکرابو لە چین. (WHO) ھەستا بە بڵاوکردنەوەی ڕێنمای دەربارەی گەشتکردن، پشکنینی تاقیگەکان و لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان. ھەروەھا (WHO) دەلێت کە «راپۆرتەکانی حکومەتی چینی ھیچ بەڵگەیەکی ڕوون پیشان نادەن کە بکرێت ڤایرۆسەکە بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە.»

١٥ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

دووەم گیان لەدەستدان ڕوویدا لە ١٥ی کانوونی دووەم دا لە چین کە پیاوێکی ٦٩ ساڵان بوو.

یەکەمین تووشبووی زانراو بەھۆی گەشتکردنەوە چووبووە ژوورەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان. نەخۆشەکەی واشنگتۆن کە تووشبوویەکی پشتڕاستکراوی نەخۆشی (2019-nCoV) بوو لە ١٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا لە شاری ووھانەوە گەڕاوەتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان. نەخۆشەکە پەنای بردۆتە بەر ناوەندێکی تەندروستی لە ویلایەتی واشنگتۆن. بەپێی مێژووی گەشتکردن و نیشانەکانی نەخۆشەکە شارەزایانی بواری پزیشکی گوومانیان لا دروستبوو لەسەر بوونی ڤایرۆسە نوێیەکە. ھەر لە ھەمان ڕۆژدا نموونەیەکی پشکنینەکان کۆکرایەوە و نێردرا بۆ ناوەندی(CDC)بۆ تاقیکردنەوە و پشکنین.[١٥]

باولێزخانەی چین لە ئەمریکا ھەستا بە دەرکردنی (ئاگاداری چاودێری تەندروستی – ئاست ١) دەربارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بڵاوبۆوەی ھەوکردنی سییەکان لە ووھان.

١٦ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

ڕێکخراوی (WHO) لەلایەن (وەزارەتی تەندروستی، کار و باشبژی) وڵاتی یابان ئاگادارکرایەوە دەربارەی یەکەم تووشبووی نەخۆشییەکە لە یابان کە پیاوێکی ٣٠ ساڵەی بەڕەگەز چینییە و پشکنینەکەی بۆ (2019-nCoV) ئەرێنی بووە لە ماوەی مانەوەی لە نەخۆشخانە لە ڕێکەوتی ١٠–١٥ کانوونی دووەم دا. بەھەمان شێوە ئەم پیاوەش سەردانی (بازاڕی خۆراکە دەریایییەکانی ھوانان) نەکردووە بەڵام دەکرێت بەرکەوتەیەکەی نزیکی ھەبووبێت لەگەڵ کەسێکی تووشبووی ووھان دا.[١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Coronavirus disease 2019". World Health Organization. Retrieved 27 January 2020.
  2. ^ Ma, Josephine (13 March 2020). "China's first confirmed Covid-19 case traced back to November 17". South China Morning Post. Archived from the original on 13 March 2020.
  3. ^ "The first COVID-19 case originated on November 17, according to Chinese officials searching for 'Patient Zero'". MSN. Retrieved 13 March 2020.
  4. ^ Davidson, Helen (13 March 2020). "First Covid-19 case happened in November, China government records show – report". The Guardian. ISSN 0261-3077. Retrieved 2 April 2020.
  5. ^ Walker, James (14 March 2020). "China traces coronavirus to first confirmed case, nearly identifying "patient zero"". Newsweek. Archived from the original on 14 March 2020. Retrieved 14 March 2020.
  6. ^ "8人因网上散布"武汉病毒性肺炎"不实信息被依法处理 [8 Legally Sanctioned for Spreading False Information on the 'Wuhan Viral Pneumonia' Online]" (بە چینی). Xinhua News Agency. 1 January 2020. Retrieved 19 May 2020. 2020年1月1日,华南海鲜批发市场已休市整治 [On 1 January 2020, the Huanan Seafood Wholesale Market closed for remediation.] ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Undiagnosed pneumonia – China (HU) (01): wildlife sales, market closed, RFI Archive Number: 20200102.6866757". Pro-MED-mail. International Society for Infectious Diseases. Archived from the original on 22 January 2020. Retrieved 13 January 2020.
  8. ^ Noah Weiland (4 April 2020). "The Lost Month: How a Failure to Test Blinded the U.S. to Covid-19". The New York Times. Retrieved 10 April 2020.
  9. ^ "WHO | Pneumonia of unknown cause – China".
  10. ^ The 2019-nCoV Outbreak Joint Field Epidemiology Investigation Team; Li, Qun (1 January 2020). "An Outbreak of NCIP (2019-nCoV) Infection in China". China CDC Weekly. Wuhan, Hubei Province. 2 (5): 79–80. ISSN 2096-7071. Archived from the original on 28 January 2020. Retrieved 8 February 2020 – via weekly.chinacdc.cn.
  11. ^ Branswell, Helen (4 January 2020). "Experts parse limited information about mystery outbreak in China". STAT. Archived from the original on 28 January 2020. Retrieved 8 February 2020.
  12. ^ C-Span. (20 March 2020). White House Coronavirus News Conference. YouTube website approx. 1 hour 2 minutes in. Retrieved 20 March 2020.
  13. ^ Harris, Shane; Miller, Greg; Dawsey, Josh; Nakashima, Ellen (20 March 2020). "U.S. intelligence reports from January and February warned about a likely pandemic". The Washington Post. Retrieved 13 April 2020.
  14. ^ Shear, Michael D.; Fink, Sheri; Weiland, Noah (7 March 2020). "Inside Trump Administration, Debate Raged Over What to Tell Public". The New York Times. ISSN 0362-4331. Retrieved 14 April 2020.
  15. ^ "'Wuhan virus probably is spreading between people'". RTHK. Archived from the original on 5 January 2020. Retrieved 8 February 2020.
  16. ^ "Wuhan pneumonia: First suspected case reported in Singapore". The Straits Times. 4 January 2020. Archived from the original on 15 January 2020. Retrieved 8 February 2020.