بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕیزبەندی کاتیی بۆ پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم وتارە ھەڵدەستێت بە تۆمارکردنی ڕیزبەندی کاتیی و خێرای بڵاوبوونەوە و لەبارێتی دەست بەسەرداگرتنی نەخۆشی (کۆمەڵە نیشانەی سەختیی ھەناسەدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢ - SARS-CoV-2) کە دەکاتە ئەو ڤایرۆسەی بەرپرسیاربوو لە پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ و بۆ یەکەمین جار لە شاری ووھان لە وڵاتی چین نەخۆشییەکە دەستنیشانکرا. ئەم وتارە لێکدراوە ڕووداوەکانی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پیشاندەدات.[١]

ڕیزبەندی ڕێکەوتی یەکەمین تووشبووە پشتڕاستکراوەکانی وڵات و ناوچانەکان (کانوونی دووەم ٢٠٢٠):

ڕێکەوت وڵات یان ناوچە
٢ی کانوونی دووەم چین
١٣ی کانوونی دووەم تایلەند
١٦ی کانوونی دووەم یابان
٢٠ی کانوونی دووەم کۆریای باشور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
٢١ی کانوونی دووەم تایوان
٢٢ی کانوونی دووەم ھۆنگ کۆنگ و ماکاو
٢٣ی کانوونی دووەم سەنگاپوور و ڤێتنام
٢٤ی کانوونی دووەم فەڕەنسا و نیپاڵ
٢٥ی کانوونی دووەم ئوستراڵیا، کەنەدا و مالیزیا
٢٧ی کانوونی دووەم کەمبۆدیا، ئەڵمانیا و سریلانکا
٢٩ی کانوونی دووەم فینلەندا و شانشینی یەکگرتووی عەرەبی
٣٠ی کانوونی دووەم ھیندستان، ئیتاڵیا و فلیپین
٣١ی کانوونی دووەم ڕوسیا، ئیسپانیا، سوید و شانشینی یەکگرتوو

١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠

[دەستکاری]

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن دەزگای ڕاگەیاندنی (بڵاوکراوەی بەیانیانی باشوری چین - SCMP) لە ڕێکەوتی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ دا بڵاوکرایەوە، دەسەڵاتدارانی چین ٢٦٦ کەسیان دەستنیشان کردووە کە پێش ساڵی ٢٠٢٠ تووشبوون بە ڤایرۆسەکە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی ڕاگەیاندنی (ھەواڵی شینوا - Xinhua News)ی سەر بە دەوڵەتی چینی، لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا بازاڕی خۆراکە دەریایییەکانی ھوانان داخراوە بەمەبەستی کرداری ڕێکخستنەوە و بە یاسایی کردن. بەڵام وەک ڕاپۆرتی لیژنەکان ئاماژەیان پێکردووە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا، بازاڕی خۆراکە دەریایییەکانی ھوانان لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا داخراوە تەنھا بۆ «پاککردنەوە و دەرمان ڕێژکردن». ئەمە بە کارێکی بێ سوود دادەنرێت چونکە ڤایرۆسەکە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر ڕووەکان بمێنێتەوە.

سەرۆکی دامەزراوەی (ناوەندی دەستبەسەردا گرتن و ڕێگریکردنی نەخۆشییەکان - CDC) سەر بە ویلایەتە یەکرتووەکانی ئەمریکا (دکتۆر ڕۆبێرت ڕێدفیڵد)، پێی ڕاگەیەندرا دەربارەی سەختی ڤایرۆسەکە کە بووە ھۆی ڕاچڵەکاندنی.[٢][٣][٤][٥]

٢ی کانوونی دووەم

[دەستکاری]

لە ٢ی کانوونی دووەم دا ٤١ کەسی تۆمارکراوی نەخۆشخانەکانی شاری ووھانی چین پشتڕاستکرانەوە (لەڕێی پشکنینی تاقیگەوە) کە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و ٢٧ نەخۆشیان (کە دەکاتە لە٦٦٪ نەخۆشەکان) بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان ھەبووە لەگەڵ بازاڕی کۆمەڵیی خۆراکە دەریایییەکانی ھوانان. ھەر ٤١ نەخۆشە لە نەخۆشخانەکانی پشکنینیان بۆ ئەنجامدرابوو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی (ژینینتن) لە ووھان. ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO) ڕایگەیاند لەسەر ھەر سێ ئاستی پەیوەندیدار (نووسینگەی وڵاتی جین، نووسینگەی ھەرێمی بۆ زەریای ڕۆژاوا و نووسینگەی سەرەکی) پێکەوە کار دەکەن و ھەمانگییان ھەیە بۆ وەڵامدانەوەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە.[٦]

٣ی کانوونی دووەم

[دەستکاری]

زانایانی چینی لە (پەیمانگای نەتەوەیی بۆ دەستبەسەرداگرتن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییە بەربڵاوەکان - IVDC) توانیان ھەستن بە لابردنی ئەگەرەکانی ٢٦ جۆری نەخۆشی باوی کۆئەندامی ھەناسە. ناوەندە تەندروستییە بەرپرسەکانی ووھان ٤٤ باری نوێیان تۆمارکرد کە بە بازدانێکی گەورە دادەنرێت لە ٢٧ تووشبووەوە بۆ ٤٤ و ١١ کەس لەو ٤٤ تووشبووانە بە سەختی نەخۆش بوون و باری تەندروستیان ناجێگیر بووە. ھەروەھا ١٢١ کەسی نزیک و خزمی تووشبووەکان بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری دەکران.[٧]

چین بە فەرمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئاگادارکردەوە دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. لە لێداونێکی کورتخایەنی کۆشکی سپی دا لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئازاردا، ئەلێکس ئازار (وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆڤایەتییەکان) ڕایگەیاند کە بەرپرسانی فەرمی وڵات لە زانیارییە سەرەتایییەکانی ڤایرۆسەکە ئاگادارکراونەتەوە بەھۆی گفتووگۆکانی نێوان سەرۆکی ناوەندی (CDC) ڕۆبرت ڕێدفیڵد و سەرۆکی ناوەندی (CDC) چینی دکتۆر جۆرج فو گاو. بەھەمان شێوە ئەلێکس ئازار بە (سەرپەرشتیاری دەستەی کارمەندان)ی گوتووە کە دڵنیاببێتەوە لەوەی (ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی) ئاگادارن لە گرنگی و مەترسیداری ئەم بڵاوبوونەوەیە.[٨]

٤ی کانوونی دووەم

[دەستکاری]

سەرۆکی ناوەندی دەستبەسەرداگرتنی نەخۆشییەکان لە زانکۆی ھۆنگ کۆنگ (ھۆ ۆاک لیۆنگ) ھەستا ھۆشداریدان بە بەرپرسانی شارەکە لەسەر جێبەجێکردنی توندترین ڕێکاری چاودێریکردن بۆ نەخۆشییەکی گواستروەی نھێنی نوێ کە چەندین کەسی تووشکردووە لە خاکی چین و ھەروەھا ڕایگەیاند کە ئەگەرێکی زۆر ھەیە نەخۆشییەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە. وە ئەم زانایە داوای کرد کە بەرپرسان بە زووترین کات زانیاری ورد بخەنە بەردەست لەسەر کەسانی تووشبووی ڤایرۆسە (وەک مێژووی تەندروستی) بەمەبەستی ڕێخۆشکردن و یارمەتیدانی شارەزایان بۆ ھەڵسەنگاندنی نەخۆشییەکە و پێشنیارکردنی ڕێکاری ڕێگریکردنی باشتر و کاریگەرتر.[٩]

لە ٤ی کانوونی دووەم دا وەزارەتی تەندروستی سەنگاپور ڕایگەیاند کە ئاگادارکروەتەوە لە یەکەمین باری گوومانلێکراوی (ڤایرۆسی نادیاری ووھان) لە سەنگاپور، کە تووشبووەکە کچێکی سێ ساڵانی چینییە و ھەوکردنی سییەکانی ھەیە و پێشینەی گەشتی ھەیە بۆ شاری ووھانی چینی. بەڵام لە ڕۆژی دواتردا (٥ی کانوونی دووەم)، وەزارەتی تەندروستی سەنگاپور ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە کەسە گوومانلێکراوەکەی پێشوو پەیوەندیدار نییە بە کۆمەڵە نەخۆشەکەی ووھان و ئەنجامی پشکنینەکانی بۆ ڤایرۆسی (SARS - MERS-CoV) نەرێنی بووە.[١٠]

ڕێکخراوەی تەندروستی جیھانی چاوەڕێی دەکرد چین زانیاری زیاتر بڵاوبکاتەوە دەربارەی «ڤایرۆسە نادیارەکە نوێیەکەی ھەوکردنی سییەکان». دەزگاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان (WHO) ھەستا بە چالاککردنی (پەیڕەوی بەڕێوبردنی ڕووداو) لە وڵاتی چین و ناوەندەکانی لەسەر ھەردوو ئاستی جیھانی و ھەرێمی لە ئامادەباشی دا بوون بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی بەرفراوانتر لە کاتی پێویستی دا. نووسینگەی ھەرێمیی ڕێکخراوی (WHO) لە شاری مەنێلا لە فلیپین لە بڵاوکراوەیەکی تۆری کۆمەڵایەتی (تویتەر) دا وتی «چین ڕێکخراوی (WHO) ئاگادارکردۆتەوە دەربارەی کۆمەڵەیەکی نەخۆشی ھەوکردنی سییەکان لە ووھان. بەھەمان شێوە حکومەتی چین کۆبۆتەوە لەگەڵ نووسینگەی ڕێکخراوەکەمان لە چین و دوایین زانیارییەکانی بارودۆخەکەیان بەردەستخستووە. ڕێکارەکانی حکومەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی ڕووداوەکە دانراوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ دۆزینەوەی ھۆکارەکان.»[١١]

٥ی کانوونی دووەم

[دەستکاری]

ژمارەی توشبووانی گومانلێکراو گەیشتە ٥٩ و ٧ تووشبووش لە بارێکی تەندروستی مەترسیدار و ھەستیاردا بوون. ھەموو گوومانلێکراوان کەرەنتینە کران و لەم کاتەدا ھیچ بارێکی پشتڕاستکەرەوە بوونی نەبوو لەسەر گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ وە ھیچ کەسێکی تووشبوو بوونی نەبەە لە کارمەندانی تەندروستی دا. لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکان لە گەڕان بە دوای ھۆکاری نەخۆشی ھەورکردنی سییەکان دا، ھۆکارەکانی (ھەڵامەتی وەرزی، نەخۆشی سارس - SARS، ھەڵامەتی وشتر – MERS و ئەنفلۆنزای باڵندە) دوورخستەوە.

٨ی کانوونی دووەم

[دەستکاری]

کۆریای باشوی یەکەمین باری گوومانلێکراوی ڕاگەیاند کە لە چینەوە بۆی ڕۆیشتبوو. وڵاتەکە ھەستا بە ئەنجامدانی چارەسەری گەمارۆدراو بۆ ئافرەتێکی ٣٦ ساڵەی چینی بەھۆی نیگەرانییەکانیان کە ئافرەتەکە نەخۆشییەکی بڵاوبۆوەی ھەوکردنی سییەکانی لەگەڵ خۆی دا ھێناوەتە وڵاتەکەوە و لە ھەفتەکانی پێشوودا بۆتە ھۆی نەخۆشخستنی چەندین کەس لە چین و ھۆنگ کۆنگ. ئافرەتەکە بۆ کۆمپانیایەکی کۆریای باشوری کاریدەکرد نزیک سیئۆلی پایتەخت و لە گەشتێکی ٥ ڕۆژەدا بۆ چین لە ٣٠ی کانوونی یەکەم دا و دوای گەڕانەوەی دووچاری کۆکە و ھەڵامەت بووە. لە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ناوەندنی کۆریا بۆ ڕێگریکردن و دەستبەسەرداگرتنی نەخۆشییەکان (KCDC) لێدوانیان دا کە ئافرەتەکە کاتی لە شاری ووھان بەسەربردووە بەڵام سەردانی بازاڕی (خۆراکە دەریایییەکانی ھوانان)ی نەکردووە.[١٢][١٣][١٤]

١١–١٢ی کانوونی دووەم

[دەستکاری]

لە چین زیاد لە ٧٠٠ کەسی نزیکی ٤١ نەخۆشە پشتڕاستکراوەکە لەژیر چاودێری دا بوون کە ٤٠٠ کەسیان کارمەندانی تەندروستی بوون و لە ٥ی کانوونی دووەمەوە ھیچ نەخۆشێکی نوێ دەسنیشان نەکرابو لە چین. (WHO) ھەستا بە بڵاوکردنەوەی ڕێنمای دەربارەی گەشتکردن، پشکنینی تاقیگەکان و لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان. ھەروەھا (WHO) دەلێت کە «راپۆرتەکانی حکومەتی چینی ھیچ بەڵگەیەکی ڕوون پیشان نادەن کە بکرێت ڤایرۆسەکە بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە.»

١٥ی کانوونی دووەم

[دەستکاری]

دووەم گیان لەدەستدان ڕوویدا لە ١٥ی کانوونی دووەم دا لە چین کە پیاوێکی ٦٩ ساڵان بوو.

یەکەمین تووشبووی زانراو بەھۆی گەشتکردنەوە چووبووە ژوورەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان. نەخۆشەکەی واشنگتۆن کە تووشبوویەکی پشتڕاستکراوی نەخۆشی (2019-nCoV) بوو لە ١٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا لە شاری ووھانەوە گەڕاوەتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان. نەخۆشەکە پەنای بردۆتە بەر ناوەندێکی تەندروستی لە ویلایەتی واشنگتۆن. بەپێی مێژووی گەشتکردن و نیشانەکانی نەخۆشەکە شارەزایانی بواری پزیشکی گوومانیان لا دروستبوو لەسەر بوونی ڤایرۆسە نوێیەکە. ھەر لە ھەمان ڕۆژدا نموونەیەکی پشکنینەکان کۆکرایەوە و نێردرا بۆ ناوەندی(CDC)بۆ تاقیکردنەوە و پشکنین.[١٥]

باولێزخانەی چین لە ئەمریکا ھەستا بە دەرکردنی (ئاگاداری چاودێری تەندروستی – ئاست ١) دەربارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بڵاوبۆوەی ھەوکردنی سییەکان لە ووھان.

١٦ی کانوونی دووەم

[دەستکاری]

ڕێکخراوی (WHO) لەلایەن (وەزارەتی تەندروستی، کار و باشبژی) وڵاتی یابان ئاگادارکرایەوە دەربارەی یەکەم تووشبووی نەخۆشییەکە لە یابان کە پیاوێکی ٣٠ ساڵەی بەڕەگەز چینییە و پشکنینەکەی بۆ (2019-nCoV) ئەرێنی بووە لە ماوەی مانەوەی لە نەخۆشخانە لە ڕێکەوتی ١٠–١٥ کانوونی دووەم دا. بەھەمان شێوە ئەم پیاوەش سەردانی (بازاڕی خۆراکە دەریایییەکانی ھوانان) نەکردووە بەڵام دەکرێت بەرکەوتەیەکەی نزیکی ھەبووبێت لەگەڵ کەسێکی تووشبووی ووھان دا.[١٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Coronavirus disease 2019». World Health Organization. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «China's first confirmed Covid-19 case traced back to November 17». South China Morning Post. 13 March 2020. لە ڕەسەنەکە لە 13 March 2020 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archivedate= (یارمەتی)
  3. ^ «The first COVID-19 case originated on November 17, according to Chinese officials searching for 'Patient Zero'». MSN. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «First Covid-19 case happened in November, China government records show – report». The Guardian. ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠. ISSN 0261-3077. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «China traces coronavirus to first confirmed case, nearly identifying "patient zero"». Newsweek. ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ «8人因网上散布"武汉病毒性肺炎"不实信息被依法处理 [8 Legally Sanctioned for Spreading False Information on the 'Wuhan Viral Pneumonia' Online]» (بە Chinese). Xinhua News Agency. 1 January 2020. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 19 May 2020 ھێنراوە. 2020年1月1日,华南海鲜批发市场已休市整治 [On 1 January 2020, the Huanan Seafood Wholesale Market closed for remediation.] {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ «Undiagnosed pneumonia – China (HU) (01): wildlife sales, market closed, RFI Archive Number: 20200102.6866757». Pro-MED-mail. International Society for Infectious Diseases. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ Noah Weiland (٤ی نیسانی ٢٠٢٠). «The Lost Month: How a Failure to Test Blinded the U.S. to Covid-19». The New York Times. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ «WHO | Pneumonia of unknown cause – China».
  10. ^ «An Outbreak of NCIP (2019-nCoV) Infection in China». China CDC Weekly. 2 (5). Wuhan, Hubei Province: 79–80. 1 January 2020. ISSN 2096-7071. لە 28 January 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 8 February 2020 ھێنراوە – via weekly.chinacdc.cn. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ «Experts parse limited information about mystery outbreak in China». STAT. ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ C-Span. (20 March 2020). White House Coronavirus News Conference. YouTube website approx. 1 hour 2 minutes in. Retrieved 20 March 2020.
  13. ^ «U.S. intelligence reports from January and February warned about a likely pandemic». The Washington Post. ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. ^ Shear، Michael D. (7 March 2020). «Inside Trump Administration, Debate Raged Over What to Tell Public». The New York Times. ISSN 0362-4331. لە 14 April 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  15. ^ «'Wuhan virus probably is spreading between people'». RTHK. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. ^ «Wuhan pneumonia: First suspected case reported in Singapore». The Straits Times. ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.