ڕۆژی شەھیدی فەیلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆژی شەھیدی فەیلی بەرامبەر بە ٢ی نیسان(١٤ی جێژنان)ە، ڕۆژێکە بۆ ڕێزگرتن لە جێگەی کوردە فەیلییەکانێک کە لە سەردەمی حکۆمەتی حیزبی بەعس کوژراون. لە ئەم ڕۆژە کوردە فەیلییەکان کانی لە ھەموو شوێنی جیھان بە ھەڵکردنی ئاگر لە سەری چیاکان، یان خوەندنی ھەڵبەستەکانی حەماسی و نەتەوەیی لە گیانباختکردووانی کوردی فەیلی ڕێز دەگرن.

کوردە فەیلییەکان[دەستکاری]

کوردە فەیلییەکان جەماوەرێکی لە کوردەکانن کە لە باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەژێن. لە کارەساتی ئەنفال ٢٢ ھەزار کەس لە کوردانی فەیلی لەلایەن حکۆمەتی حزبی بەعس کوژراونەتەوە و زۆرتر لە ٥٠٠ ھەزار کەسیش لە عێراق کۆچ دراون بۆ ئێران یان شارەکانی عەرەبنشینی عێراق. ھەر ئێستاکە نزیک بە ٤٢ ھەزار کەس لەو کوردە فەیلییانە کە لە ئەو سەردەمە کۆچی زوورەکی درابوون بۆ ئێران، لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بێ ئەوە کە ناسنامەیان بێت دەژێن.

ڕێزگرتن لە شەھیدە کوردە فەیلییەکان[دەستکاری]

بەھۆی کەمتەرخەمی و بایەخنەدانەوەی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان بە فەیلییەکان، ئەمە ڕەژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە ھەرساڵە لە حوسێنییەی کوردە فەیلییەکانی تاران بە یادی شەھیدە کوردە فەیلییەکان ڕێوڕەسمێک بەڕێوەدەبات و ھەوڵ دەدات تا کوردە فەیلییەکان کە زۆربەیان سەر بە ئایینی شیعەن بە خۆی نزیک بکات.[١]

لە ڕۆژی ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەھیدانی فەیلی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی گەلان و ئایینەکان و پارتە سیاسییەکان و بنەماڵەی شەھیدان لە پارکی عەرسەی گەڕەکی فڕۆکەخانەی کەرکووک بەڕێوەچوو.[٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]