بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژی جیھانی کۆنیشانی داون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاهەنگێکی ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون لە بەرازیل

ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون ( WDSD ) هەموو ساڵێک لە ٢١ی ئازار بەڕێوەدەچێت، [١] کە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە دەستیپێکرد. ڕۆژی ٢١ی ئازار (مانگی سێیەمی ساڵ) هەڵبژێردرا بۆ دەربڕینی ناوازەیی سێ هێندبوونی (ترایسۆمی) کرۆمۆسۆمی ٢١ کە دەبێتە هۆی کۆنیشانەی داون . کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری داوە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە هەموو ساڵێک ڕەچاوی بکات [٢]

هەموو ساڵێک لە ٢١ی ئازاردا ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون بەڕێوەدەچێت بۆ بڵاوکردنەوە و دروستکردنی هۆشیاری ناو کۆمەڵگە سەبارەت بە کۆنیشانی داون. حاڵەتێکە کە منداڵ بە کرۆمۆسۆمێکی ٢١ی زیادەوە لەدایک دەبێت .

چالاکی و یادکردنەوەکان

[دەستکاری]

چالاکیەکی باو بریتیە لە لەپێکردنی جووتێک گۆرەوی ڕەنگاوڕەنگ یان جیاواز، بۆ نیشاندانی پشتگیری بۆ ئەو کەسانەی کە کۆنیشانی داونیان هەیە. [٣] [٤] شێوەی گۆرەویەکان تا ڕادەیەک لە کرۆمۆسۆمەکان دەچێت. [٤]

کورتە فیلمێکی ئەنیمەیشن, فری بێرد Freebird, بۆ ناساندنی ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون لە ساڵی ٢٠٢١ دروستکرا [٥] فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی مایکل جۆزێف ماکدۆناڵدە و گۆرانیەکەی "ئازادی" لەلایەن جۆردن هارت دانراوە و لە ساڵی ٢٠٢١دا براوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵانی شیکاگۆ بووە [٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Getting ready for World Down Syndrome Day 2020 - 21/03/2020 00:00:00» (بە ئینگلیزی). Down Syndrome International. ئازاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. Nations، United. «World Down Syndrome Day». United Nations (بە ئینگلیزی). لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «What is Down's syndrome? - CBBC Newsround» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. 1 2 «Children wear colourful socks on World Down Syndrome Day». Times of Malta (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. 1 2 Zahed، Ramin (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Sketches from a Full-Color Life: 'Freebird' Filmmakers on Creating Their Touching Neurodiversity Short». Animation Magazine (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]