کۆنیشانی داون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێوەی منداڵێکی تووشبوو بە دیاردەی داون

دیاریدەی داون یان مەغۆلی (بە ئینگلیزی: Down Syndrome)، یەکێکە لە نەخۆشیە دیارەکانی نێو مرۆڤایەتیدا کە تووشی ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ یە ئەبێ، ئەمەش لەکانی تەمەنی کۆرپەیی لە سکی دایکیدا لە باری جیانەبوونەوە، کرۆمۆسۆمێکی دیاریکراو لە ھاوتاکەی خۆی جیانابێتەوە، لە کاتی کەمەدابەشبووندا گەمیتێک کرۆمۆسۆمێکی زیاد وەردەگرێت ئەو کاتە لە گەمیتەکەی دیکەدا کرۆمۆسۆمێک کەمدەکات، کەئەمش لە کرمۆسۆمی ٢١ ڕووئەدات.

نیشانەکان[دەستکاری]

هەر توشبویەکی نەخۆشی داون جیاوازە لە کەسێکی تر کە هەمان نەخۆشی هەیە ، کێشەی فکری و گەشەکردن لەوانەیە ئاسای ، مامناوەند یان مەترسیدار بێت ، هەندێک کەس لە توشبووەکان  تەندروستن بەڵام لە هەمان کاتدا هەندێکیان کێشەی تەندروستیان هەیە وەکو چەند نەخۆشیەکی جدی دڵ.[١]

منداڵ و پێگەیشتووەکان  کە دیاردەی داونیان هەیە تایبەتمەندی جیاوازی شێوەییان هەیە، هەرچەندە ئەوانەی کە نەخۆشی داون هەیە هەمان تایبەتمەندیان نییە، بەڵام هەندێک لە نیشانە باوەکان بریتین لە :

  • دەم و چاوی تەخت
  • سەری بچووک
  • ملی کورت
  • فسە زمان
  • پێڵوی لار بۆ سەرەوە
  • گوێی ناڕێک یان بچووک
  • ماسولکەی بێهێز
  • دەستی کورت لەگەڵ هەبوونی تەنیا یەک هێڵ لە ناو لەپیدا
  • هەبوونی پەنجەی کورت و دەست و پێی بچووک
  • نەرمی لەڕادەبەدەر
  • هەبوونی پەڵەی سپی بچووک لەسەر بەشە ڕەنگکراوەکانی چاو
  • کورتی لە باڵا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/en لە ڕیزی 4055:attempt to index field 'punct_skip' (a nil value).
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی