بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاژانسی ھەواڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
رۆیتەرز، بۆن ١٩٨٨

ئاژانسی ھەواڵ، ھەواڵنێری یان ئاژانسی دەنگوباس ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەوانییە کە کاردەکات بۆ بەرھەمھێنانی ڕاپۆرتی ھەواڵ بۆ ڕێکخراوەکانی ھەواڵ لەوانە ڕۆژنامە، گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن. ھەرچەندە لە جیھاندا چەندین ئاژانسی ھەواڵی ھەن، بەڵام سێ ئاژانسی ھەواڵی جیھانی بە ناوەکانی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس (AFP)، ئەسۆوشیەیتید پرێس (AP) و ڕۆیتەرز لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ئۆفیسیان ھەیە و ھەموو بوارەکانی زانیاری ڕووماڵ دەکەن و زۆربەی ھەواڵی نێودەوڵەتی دابین بکەن کە لەلایەن ڕۆژنامەکانی جیھانەوە چاپ کراون.[١]

وشەی "ئاژانسی ھەواڵ" دوو مانای ھەیە. یەکەمیان واتە «ئاگادارکردنەوە و ڕاگەیاندن» و دووەمیشیان کە بە مانای ئەمڕۆیی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و دەزگایەیە کە ھەواڵەکە پەیدا دەکات و بڵاوی دەکاتەوە.

ئەرکەکان

[دەستکاری]

ئاژانسی ھەواڵ کۆمپانیایەکییە کە ھەواڵ بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دابین دەکات. ئاژانسی دەنگوباس ئەو ڕۆژنامەنووسانە دادەمەزرێنێ کە زانیاری کۆدەکەنەوە و بە شێوەی جۆراوجۆر وەک (ھەواڵ، وتار، سەرکێشی، وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ، گرافیک و ھتد) لە نێوان ڕۆژنامە و ڕۆژژمێر و میدیای دەنگ و بینراو و دیجیتاڵ و ھتد دابەشی دەکەن.[٢]

بەکارھێنانی ئاژانسەکانی ھەواڵ ڕێگە بە ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی تر دەدات زانیاری لەو وڵاتانە بدەن کە تێیدا چالاک نین و ئەو کێشانەی کە لێکۆڵینەوەیان بۆ ناکرێت.[٣]

لە کۆنترین ئاژانسەکانی ھەواڵ لە جیھاندا بریتین لە ئاژانسی ھەواڵی ھاڤاس لە فەرەنسا (لە ساڵی ١٨٣٥ دامەزراوە)، ڕۆیتەرز لە ئینگلتەرا (لە ساڵی ١٨٥١ دامەزراوە) و ئاژانسی ھەواڵی ستێفانی لە ئیتالیا (لە ساڵی ١٨٥١ دامەزراوە).[٤]

رێکخراوەکان

[دەستکاری]

چەندین کۆمەڵەی جیاجیای ئاژانسەکانی ھەواڵ ھەن، بۆ نموونە:

  • ھاوپەیمانی ئەورووپایی ئاژانسەکانی ھەواڵ (EANA) کە ھاوپەیمانی ئەورووپایی ئاژانسە ڕۆژنامەوانییەکانە
  • ڕێکخراوی ئاژانسەکانی ھەواڵی ئاسیا و پاسیفیک (OANA) کە کۆمەڵەی ئاژانسەکانی ھەواڵ لە ناوچەی ئاسیا و پاسیفیکە
  • میندس ئینتەرناشناڵ (MINDS) کە تۆڕێکی جیھانییە لە ئاژانسە ھەواڵییە پێشەنگەکان کە لە کاری میدیای نوێدا ھاوکاری دەکەن.

پێڕستی ئاژانسە سەرەکییەکانی ھەواڵ

[دەستکاری]
ناوکورتکراوەوڵات
ئەدنکرۆنوس (en) ئیتاڵیا
فرانس پرێس (en)AFP فەڕەنسا
ئاژانسی بەڕازیل (en)ABR بەڕازیل
ئاگنپارل (en) ئیتاڵیا
ئی ئف ئی (en)EFE ئیسپانیا
ڕادۆر (en)Rador ڕۆمانیا
ئەڕپیس (en)AGERPRES ڕۆمانیا
ئاژانسی جیۆرنالیستیکا ئیتالیا (en)AGI ئیتاڵیا
ئاژانسی نازیۆنالی ستامپا ئەسیتا (en)ANSA ئیتاڵیا
ئاژانسی ھەواڵی ئاکیپرێس (en) قرغیزستان
ئەلگێمین نیدرلاند پیرسبۆریو (en)ANP ھۆلەند
خزمەتگوزاری چاپەمەنی جەزائیر (en)APS جەزائیر
ھەموو ھەواڵەکانی سەردێر (en)AHN ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئاژانسی ئەنادۆل (en)AA تورکیا
ئەنتەرا (en) ئیندۆنیزیا
ئەرمینپرێس (en) ئەرمەنستان
ئاسیایی نیووز ئینتەرناشناڵ (en)ANI ھیندستان
ئەسۆشییەتد پرێس (en)AP ویلایەتە یەکگرتووەکان
خزمەتگوزاری ئەسۆشییەتد پرێس (en)APS پاکستان
ئەسۆشییەتد پرێسی پاکستان (en)APP پاکستان
ئاژانسی ھەواڵی ئەسینا-ئاژانسی ھەواڵی مەقدوونیا (en)AMNA یۆنان
ئەسۆشییەتد پرێسی ئوسترالی (en)AAP ئوسترالیا
ئەتریش پرێس ئەگێنتر (en)APA نەمسا
ئاژانسی تەلەگرافی دەوڵەتی ئازەربایجان (en)AzerTAc ئازەربایجان
ئاژانسی ھەواڵی بەحرەین (en)BNA بەحرەین
ئاژانسی ھەواڵی بەختار (en) ئەفغانستان
خزمەتگوزاری ھەواڵی بالتیک (en)BNS ئیستۆنیا
بەنگلادیش سانگباد شەنگەستا (en)BSS بەنگلادێش
ئاژانسی بێلگا (en)BELGA بەلجیکا
بلومبێرگ نیوز (en) ویلایەتە یەکگرتووەکان
ھەواڵی BNO (en) ھۆلەند
ئاژانسی ھەواڵی بولگاریا (en)BTA بولگاریا
کەنەدی پرێس (en)CP کەنەدا
یەکێتی پەخشی کاریبی (en)CBU باربادۆس
دەزگای میدیای کاریبی (en)CMC باربادۆس
دەزگای میدیای کاریبی (en)CANA باربادۆس
CCTV+ (en) چین
ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی (کۆماری چین) (en) تایوان
خزمەتگوزاری ھەواڵی چین (en)CNS چین
ئاژانسی ھەواڵی کرواتیا (en) کرواتیا
ئاژانسی ھەواڵی چیک (en)CTK کۆماری چیک
ئاژانسی ھەواڵی دەمیرۆن (en)DHA تورکیا
دویچ پرێس-ئەگێنتەر (en)DPA ئەڵمانیا
داو جۆنس نیوزوێرس (en) ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئاژانسی ھەواڵی ئیمارات (en)WAM میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
ئاژانسی پرێسفۆتۆی ئەوروپا (en)EPAداڕێژە:EUR
ئاژانسی ھەواڵی فارس (en)FNA ئێران
کۆمپانیای قازانجی گشتی چوارەمی خانووبەرە (en) 4E  ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئاژانسی ھەواڵی ئایکانا (en)ICANA ئێران
ئاژانسی ھەواڵی ئیھلاس (en)IHA تورکیا
ئیرنا (en)IRNA ئێران
ئاژانسی ھەواڵی خوێندکارانی ئێران (en)ISNA ئێران
خزمەتگوزاری ھەواڵی ھیند و ئاسیا (en)IANS ھیندستان
ئینتەرفاکس (en) ڕووسیا
خزمەتگوزاری ئینتەر پرێس (en)IPS ئیتاڵیا
ئاژانسی تەلەگرافی یەھوود (en) ویلایەتە یەکگرتووەکان
جیجی پرێس (en) ژاپۆن
ئاژانسی ھەواڵی کینیا کینا (en)KNA کینیا
ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی کۆری (en)KCNA کۆریای باکوور
کیۆدۆ نیوز (en) ژاپۆن
لنکاپۆڤاث (en) سریلانکا
ئاژانسی ھەواڵی لاو (en)KPL لاوس
ئاژانسی ھەواڵی لوسا (en)LUSA پورتوگال
مەغریب عەرەب پرێس (en)MAP مەغریب
ماگیار تاڤیراتی ئیرۆدا (en)MTI مەجارستان
بیرناما (en)BERNAMA مالیزیا
ئاژانسی ھەواڵی نامیبیا (en)NAMPA نامیبیا
ئاژانسی ھەواڵی نیشتیمانی عێراقی (en)NINA عێراق
ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانی نیووزیلاند (en)NZPA نیوزیلاند
ئاژانسی ھەواڵی نیجیریا (en)NAN نێجیریا
نۆرسک تێلێگرامبیرا (en)NTB نەرویژ
نۆتایمێکس (en) مەکسیک
پاکنیوز (en) نیوزیلاند
پاکستان پرێس ئینتەرناشناڵ (en)PPI پاکستان
PanARMENIAN.Net (en) ئەرمەنستان
ئاژانسی ھەواڵی فلیپین (en)PNA فلیپین
ئاژانسی ھەواڵی پۆڵسکا (en)PAP پۆڵەندا
پرێس ئەسۆشییەیت (en)PA شانشینی یەکگرتوو
ئاژانسی زانیاری پرێس کڵاب (en)PIA بولگاریا
پرێس تراستی ھیند (en)PTI ھیندستان
ئاژانسی ھەواڵی قەتەر (en)QNA قەتەر
ڕۆیتەرز (en) شانشینی یەکگرتوو
ڕیتزاو (en)Ritzau دانمارک
ڕۆسیا سێگۆدنیا (en) ڕووسیا
ڕوپتلی (en) ڕووسیا
ئاژانسی ھەواڵی ڕووسیا (en)TASS ڕووسیا
ئاژانسی ھەواڵی سەبا (en) or ئاژانسی ھەواڵی یەمەن (en)SABA یەمەن
ئاژانسی ھەواڵی سعوودی (en)SPA عەرەبستانی سعوودی
شویزەریش دێپسیناگنتور (en)SDA سویس
ئاژانسی ھەواڵی سلۆڤینی (en)STA سلۆڤێنیا
سومان تیتۆتۆیمیستۆ (en)STT فینلاند
ئاژانسی ھەواڵی عەرەبی سووریا (en)SANA سووریا
تاھیتیپرێس (en)ATP پۆلینیزیای فەڕەنسی
تانجوگ (en) سڕبیا
تێلام (en)TELAM ئەرژەنتین
تیدینگەرناس تێلێگرامبایرۆ (en)TT سوێد
ئاژانسی دەنگوباس TDH (en)TDH تورکمانستان
یونایتد نیووزی ھیند (en) ھیندستان
یونایتد نیووزی بەنگلادش (en)UNB بەنگلادێش
یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ (en)UPI ویلایەتە یەکگرتووەکان
تۆڕی ھەواڵی سەرگەرمی جیھانی (en)WENN شانشینی یەکگرتوو
ئاژانسی ھەواڵی ڤێتنام (en) ڤیێتنام
ئاژانسی ھەواڵی ڤیا (en)VIANEWS پورتوگال
ئاژانسی ھەواڵی شینھوا (en)XINHUA چین
یۆنھاپ (en)YONHAP کۆریای باشوور
زوما پرێس (en) ویلایەتە یەکگرتووەکان

وتارە پەیوەندیدارەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Rafeeq، Ali؛ Jiang، Shujun (٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «From the Big Three to elite news sources: a shift in international news flow in three online newspapers TheNational.ae, Nst.com.my, and Nzherald.co.nz». The Journal of International Communication. ٢٤ (1): ٩٦–١١٤. doi:١٠.١٠٨٠/١٣٢١٦٥٩٧.٢٠١٨.١٤٤٤٦٦٣. ISSN ١٣٢١-٦٥٩٧.
  2. Jonathan Fenby, The International News Services (1986).
  3. Broderick، James F.؛ Darren W. Miller (٢٠٠٧). Consider the source: A Critical Guide to 100 Prominent News and Information Sites on the Web. Information Today, Inc. لاپەڕە ١. ژپنک ٩٧٨-٠-٩١٠٩٦٥-٧٧-٤.
  4. Boyd-Barrett, Oliver, ed. (2010). News Agencies in the Turbulent Era of the Internet ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Generalitat de Catalunya. ISBN 978-84-393-8303-1