ڕۆوز شەحفە
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

ڕۆز عەتائوڵڵا شەحفە (بە عەرەبی: رُوز عطا الله شَحْفة؛ ١٨٩٠ – ٦ی ئابی ١٩٥٥) چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنان بوو، روز لە بەیروت لە دایکبووە و لەوێ گەورە بووە، لە قوتابخانەیەکی ئەمریکی لە بەیروت خوێندوویەتی و قوتابخانەیەکی ئینگلیزی لە بەرمانا (گوندێکی لوبنان لە پارێزگای چیای لبنان) لە ساڵی ١٩٠٩ بۆ دیمەشق کۆچی کرد و لەوێ نیشتەجێبوو تا ١٩٢٥، لەوێ دەستی بە چالاکییەکانی کرد لە بواری ژنان و وێژە کە بواری پێدا داکۆکی بکات و قسە بکات، روز یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی جووڵانەوەی ژنان لە سەردەمی «ڕووناکی»، «بەئاگاھاتنەوەی عەرەب»، «نەھزەی عەرەبی»، و یەکێک بوو لە کەسە سەرەکییەکان بۆ ماف و پایەی ژنان، کە لە دامەزراوە جیا جیاکان کاری کردووە تا ئەوکاتەی لە ١٩٤٤ دەچێتە ئۆفیس لە دامەزراوەی ژنانی یەکگرتووی لوبنانی، لە ژیانیدا لە زۆر شوێن و وڵاتان وتە و محازەرەی پێشکەش کرد وەک (سووریا، لوبنان، میسر) و ھەنێک وتاری نووسیوە لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، نووسەر و مێژووناس ڕۆژنامەنووسی لوبنانی جورجی نقولا باز کارەکانی لە کتێبێک کۆکردووەتەوە بەناوی «وحی الأمومة» - «ئیلھامی دایکایەتی» و لە ساڵی ١٩٥٠ بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆوز شەفحە لە گوندێکی لوبنان بەناوی «بیت مری» لە تەمەنی ٦٥ ساڵی کۆچی دوایی کردووە.[١][٢][٣][٤][٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ إملي فارس إبراهيم (1961). أديبات لبنانيات (الطبعة الأولى). بيروت، لبنان: دار الريحاني للطباعة والنشر. صفحة 169-177.
- ↑ عيسى فتوح (1994). أديبات عربيات: سير ودراسات. الجزء الأول (الطبعة الأولى). دمشق: جمعية الندوة الثقافية النسائية بدمشق. صفحة 61-65.
- ↑ خير الدين الزركلي (2002). الأعلام. المجلد الثالث (الطبعة الخامسة عشرة). بيروت، لبنان: دار العلم للملايين. صفحة 35.
- ↑ رُوز شَحْفة 2021-06-22 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ موسوعة التراجم والأعلام - روز شحفة 2021-06-24 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.