ڕۆنی بزوێنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


زیادكردنی[بەستەری مردوو] ڕۆنی بزوێنەر
نمونه‌یه‌كی[بەستەری مردوو] ڕۆنی بزوێنەر

ڕۆنی بزوێنەر , یان ڕۆنی ماتۆڕ پێشی دەوترێ ڕۆنی چەورکردنی بزوێنەر, یان هەر شلەیەکی دیکە کە تێکەڵ کرابێت لەگەڵ هەرمادەیەکی دیکە تاوەکو ڕەوشتەکانی ڕۆنەکە باشتر بکات. لەگەڵ مادە پاککەرەوەکان , تێکەڵ بکرێت پلەی ڕۆنەکە بەرز دەبێتەوە. ڕۆنی ماتۆڕ لە بزوێنەردا بەکاردێت بۆ چەورکردنی پارچەکانی بزوێنەر لە بزوێنەری سوتانی ناوەکی. بەڵام مەبەستی سەرەکی لە بەکارهێنانی ڕۆن بۆئەوەیە تا لێکخشاندن لەنێوان پارچەکان کەمببێتەوە لەسەر پارچە جوڵاوەکان و بۆ پاککردنەوەیەکی بزوێنەرە لە پیشی و زەنگ. هەروەها کاری ترشەکانیش باشتر دەکات کەلەناو فیوڵ هەن. وە دەبێتە هۆی ئەوەی کە پستنەکان جوڵەیەکی ئاساییان هەبێت وە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پلىەی گەرمی بزوێنەر بە وەرگرتنی گەرمی لە پارچەکان. بە گوێرەی باسکراوە بنچینەییەکان بەزۆری هەموو جۆرەکانی رۆنی چەورکردن لە مادەی دژە ژەنگ و داخوران پێکدێن. ڕۆنی مۆتۆر لەوانەیە تەنها بۆ چەورکردن بەکاربێت لە کاتێکدا کە پێکهاتەکەی ماددەی خاوێن کەرەوەی تێدانەبێت یان ڕۆنەکان ماددەی تریان بۆ زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی کواڵیتیان باشتربێت ,کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕۆنەکە بەرگەی پەستانی بەرزتر بەرگری لە پارچەکانی بزوێنەر بکات لە ژەنگ هێنان.

ڕۆنی مۆتۆرەکان لە ئیستادا تێکەڵەیەکە لە نەتی خاو کە پێکهاتوون لە تێکەڵەیەک لە (هایدرۆکۆربۆن)لەگەڵ (patyal phaole fine)کە تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە . هەندێکجار بەڕێژری ٢٠٪ی کێشی خۆی ماددەی تری لەگەڵ تێکەڵ دەکەن بۆ ئەوەی لینخی باشتر بێت.[١]

مێژووی[دەستکاری]

لە شەشی سێبتێمبەری ساڵی ١٨٦٦ جۆن ئێڵیسی زانای ئەمریکی لەوکاتەی تاقیکردنەوەی ڕۆنی ڕوەکی دەکرد، لەسەراتادا زۆر بێهیوا بوو کە نەیئەتوانی ڕۆنێکی تازە دابهێنێت. وازی هێنا لە لەو ڵیکۆڵینەوەی فیوڵەکان  بەڵام دواتر بەردەوام  بوو لەو تاقیکردنەوانەی لەسەر جۆرەکاننی فیوڵ ئەنجامی ئەدا لە ڕێگەی بەراوردکردنی تایبەتمەندیەکانیان لەتاقیکردنەوەکانی دا ڕۆنی لینجی بەکارهێنا کە لە بزوێنەری هەڵمی بەکاردەهات , بەڵام دواتر تێکەڵەیەکی ناچاڵاکی لە پەتڕۆڵیۆم و بایۆفیوڵی بەکارهێنا . ئەمەش پێشکەوتێکی بەرچاوی بەخۆوەبینی چونکە ڕۆنێکی داهێنا لە پلەیەکی بەرزی گەرمیش بەکارئەهات.[٢]

بەکارهێنانی[دەستکاری]

ڕۆنی ماتۆڕ(بزوێنەر) لە بزوێنەردا بەکاردێت بۆ چەورکردنی پارچەکانی بزوێنەر لە مەکینەی سوتانی ناوەکی وەکو سەیارە و بزوێنەری بڕین و بزوێنەر گەورەکان، لە بزوێنەردا هەندێ بەش هەن کە دز یەک کاردەکەن وە لێکخشاندنێکی زۆر لە نێوانیاندایە، ئەمەش دەبێتە هۆی لێکخشانێکی زۆر و بەفیڕۆدانی وزەیەکی زۆر کە دەگۆڕێت بۆ گەرمی ئەم بەفیڕۆدانەش لە هەموو پارچەکان ڕودەدات , کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی چوستی بزوێنەره‌کە , بەڵام دەبێتە هۆی سوتانی زیاتری فیوڵەکە و دەبێتە هۆی کەمبونەوەی پاوەر. ڕۆنی چەورکردن هەڵدەستێت بە دروست کردنی چینێکی تەنک لە نێوان پارچە جولاوەکانی بزوێنەر بۆ کەم کردنەوەی بەرکەوتنی راستەوخۆ نێوان پارچەکان , کەمکردنەوەی گەرمی کە بەهۆی لێکخشاندن دروست دەبێت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی لێکخشاندن بەم شێوەیە دەبێتە هۆی پاتاستنی بزوێنەرەکە , بەکارهێنانی ڕۆنی ئۆتۆمۆبیل دەبێتە هۆی گواستنەوەی گەرمی لە نێوان پارچەکانی بزوێنەرەکە . لەو بزوێنەرانەی کو ئۆیل پەمپ دەسوڕێت وەکە جوڵەی هەوا لە نێوان پارچەکانی . جوڵەی هەوا بەناو ساردکەرەوەی ڕۆنو بەناو گازەکانی ناو ڕۆنەکە دەبێتە هۆی چالاککردنی سیستەمی (PCV) , لە کاتێکدا کە لە زۆربەی ئۆتۆمۆبیلە مۆدێرنەکان کە ئۆتۆمبیلی سەرنشینن ئۆیل پەمپی سوراوەی تێدایە لە ئێستادا لە ئۆتۆمۆبیلە گەورەکانش تێیدایە.

لە بزوێنەری بەنزینی بەرزترین ڕینگی پستۆن دەتوانی (expose) پلەی گەرمی مۆتۆرەکە بکات تا ١٦٠پلە وە لە بزوێنەری گازدا بەرزترین ڕینگی پستۆن دەتوانی (expose)ی پلەی گەرمی بکات تا سەرو ٣١٥ پلەی سەدی , ئەو ڕۆنەی مۆتۆر کە لینجی بەرزی کەمترە شیدەبێتەوە پێکهێنەرەکانی لە پلەی گەرمیە بەرزەکان.[٣]

ڕۆنی نابزوێنەری[دەستکاری]

یەکێک لە نمونەکانی چەورکردن لە بزوێنەری چوار ستڕۆکدا بەکارهێنانیەتی لە ئامێرە کارەبا دەرەکان (جەنەرێیتەر ) وە ئامێرە بڕەرەکان , وە نمونەی بەکارهێنانیشی لە بزوێنەری دوو ستڕۆک بەکارهێنانیەتی لەمەکینەی فڕێدانی بەفر و بزوێنەری فڕۆکەدا وە چەندەها جۆری بزوێنەر کە هی ئۆتۆمبێلیش نین. لە ڕاستیدا ئەم بزوێنەره‌ لە پلەیەکی گەرمی زۆردا بەکارنایەن وەک لە ئۆتۆمبێلەکان بۆیە ئەم جۆرە ڕۆنە ئەبێت لینجیەکی دیاریکراوی هەبێت.[٤]

تایبه‌تمه‌ندی[دەستکاری]

زۆربەی ڕۆنی مۆتۆرەکان لە هایدرۆکابۆنی قورس و بەهێزەکان دروست دەکرێت کە لە نەوتی خاوەوە وەردەگیرێت وە ماددەی دیکە یان بۆ زیاد دەکرێت بۆ باشترکردنی تایبەتمەندییەکان , باستای ئاسای رۆنی مۆتۆرەکە لە هایدرۆکابۆن پێکهاتوون لە ١٨ تا ٣٥ ئەتۆمی گەردی کاربۆن بۆ هەر گەردێک , یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندی تایبەتمەندییەکانی ڕۆنی مۆتۆر کە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر جیانەکردنی پاچە لەسەر جولاوەکان بریتییە لە لینجی , لینجی شلە بریتییە لە ئەستوری یان بەرگری جولەی شلەیەک . لینجی شلەی چەورکردن دەبێ دەبێ بەرادەیەکی باش بەرزبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە هەموو پارچە جولاوەکان لە ژێر هەموو بارودۆخێکی تایبەتدا, کاریگەری لینجی بریتییە لە چەندیەتی گۆرانی لینجە شلەیەک بەزیاد بوونی پلەی گەرمی شلەکە, کاریگەری لینجی بەرز مانای وایە کەوا ئەو شلەیە بەزیادبونی پلەی گەرمی یان گۆرانی پلەی گەرمی کاریگەری زۆری نابێت بەسەر گۆرانی لینجی شلەی.

ڕۆنی مۆتۆر دەبێ ئەوەندە توانای ئەوەیە ئەوەی هەبێت کە لە پلەی گەرمی کەمیش نتوانێت بەباشی بجوڵێت بۆ ئەوەی نە هێڵێت کانزا لەسەر کانزا لێکبخشێت.[٥]

Oil[بەستەری مردوو] change at oil change shop

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Special:BookSources/0-89573-177-0
  2. ^ http://www2.eng.cam.ac.uk/~mpfs/papers/articles/WTC2005/pdfs/t-3/WTC2005-64316.pdf ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Types of Lubricating Systems". constructionmanuals.tpub.com. Retrieved 2021-07-24.
  4. ^ "How Car Engines Work". HowStuffWorks (بە ئینگلیزی). 2000-04-05. Retrieved 2021-07-24.
  5. ^ "Oil Change tune up cost | Oil Change tune up prices". Oil change coupons (بە ئینگلیزی). 2017-03-24. Retrieved 2021-07-24. ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.