ڕۆبێرتۆ مانچینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
رۆبێرتۆ مانچینی
بە ئیتالی: Roberto Mancini
لەدایکبوون (١٩٦٤-١١-٢٧) ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
Jesi، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتالیا
منداڵAndrea Mancini، Filippo Mancini
کەسێکی دیارGianluca Vialli
زمانەکانی ئاخاوتنئیتالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
Coach of sports teamھەڵبژاردەی تۆپی پێی عەرەبستانی سەعوودی
ئایینکاسۆلیکی
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠، UEFA Euro 1988
خولپرێمیەرلیگ، Q97240987
خەڵاتەکانItalian Football Hall of Fame - Italian manager، Knight of the Order of Merit of the Italian Republic، Grand Officer of the Order of Merit of the Italian Republic
وێبگەhttp://www.robertomancini.com


ڕۆبێرتۆ مانچینی (گۆکردنی ئیتاڵی: [roˈbɛrto manˈtʃi:ni] ; لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤) ڕاھێنەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و پێشتر یاریزان بووە. لە ئێستادا ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئیتاڵیایە.

کاتێک یاریزان بوو وەک ھێرشبەری قۆڵ یاری کردووە، لە یانەی بۆڵۆنیا ژیانی پیشەگەرانەی دەستپێکردووە، پاشان لە ساڵی ١٩٨٢ ڕووی کردە یانەی سامپدۆریا کە زیاتر لە ٥٥٠ یاری تێدا ئەنجامدا، و یارمەتی تیپەکەی دا نازناوی خولی ئیتاڵیا و چوار نازناوی جامی ئیتاڵیا و جامی براوەکانی جامی ئەورووپا بەدەستبھێنێت . ٣٦ یاری بۆ ئیتاڵیا کردووە، بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٨٨ و جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ کردووە، ھەرچەندە لە جامی جیھانیی ١٩٩٠ دا بەشداری یارییەکانی نەکرد. لە ساڵی ١٩٩٧ دوای ١٥ ساڵ لە یاری بۆ سامپدۆریا، مانچینی یانەکەی بەجێھێشت و پەیوەندی بە لاتسیۆوە کرد، لەوێش توانی جگە لە جامی سوپەری ئەورووپا، دوو نازناوی دیکەی جامی ئیتاڵیا بەدەستبھێنێت. شانبەشانی جیانلویجی بوفۆن دێت کە زۆرترین جار نازناوی جامی ئیتاڵیا بەدەستھێناوە (٦).[١] ساڵی ١٩٩٤ بە فەرمی وازھێنانی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند[٢]

یەکەم ئەرکی ڕاھێنەرایەتی لە فیۆرێنتینا بوو لە ساڵی ٢٠٠١، تەمەنی تەنھا ٣٦ ساڵ بوو، نازناوی جامی ئیتاڵیا بەدەستھێنا. وەرزی دواتر پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانەی لازیۆی گرتە ئەستۆ و لەوێش توانی سەرکەوتن تۆماربکات لە بردنەوەی جامی ئیتالیا. لە ساڵی ٢٠٠٤دا، مانچینی پۆستی ڕاھێنەرایەتی لە ئینتەر میلان پێشکەش کرا، سێ نازناوی لەسەریەک لە خولی ئیتاڵیا بەدەستھێنا، کە ژمارەیەکی پێوانەیی یانەکەیە؛ لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کارەکەی دوورخرایەوە. دوای ئەوەی زیاتر لە ساڵێک لە ئەرکی ڕاھێنەرایەتی دورکەوتەوە، مانچینی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ وەک ڕاھێنەری یانەی مانچستەر سیتی دەستنیشانکرا. یارمەتی سیتی دا لە وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ جامی یەکێتی ئینگلتەرا بباتەوە، کە یەکەم نازناوی گەورەی یانەکەی بوو لە ماوەی ٣٥ ساڵدا. مانچینی لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٣ ئەرکی ڕاھێنەرایەتی لە یانەی گەلاتەسەرای تورکی وەرگرت و لە تاکە وەرزیدا لە یانەکەیدا نازناوی جامی تورکیای بەدەستھێنا، پێش ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە بگەڕێتەوە ئینتەرمیلان پێش ئەوەی ڕاھێنەرایەتی یانەی یانەی زێنیت ڕووسی بکات. لە ساڵی ٢٠١٨ ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو، دوای ئەوەی ئیتاڵیا نەیتوانی سەرکەوێت بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨. لە ساڵی ٢٠٢١ توانی نازناویی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ ئیتالیا بەدەستبھێنێت. پاشان لەژێر ئیدارەی ئەودا، ئیتاڵیا بۆ دووەمجار لەسەریەک نەیتوانی بگاتە جامی جیھانیی فیفا دوای دۆڕان بەرامبەر مەقدۆنیای باکوور.

مانچینی لە ھەموو وەرزێکدا کە ڕاھێنەر بووە، لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠١٤، لانیکەم گەیشتووەتە قۆناغی پێش کۆتایی پێشبڕکێیەکی گەورە. خاوەنی کۆمەڵێک ڕیکۆردە، لەوانە زۆرترین یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا لەسەریەک لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٨، لەگەڵ لازیۆ جارێک لە ٢٠٠٤ و لەگەڵ ئینتەرمیلان لە چوار وەرزی دواتردا.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Buffon wins Coppa with Chiesa Senior and Junior". www.football-italia.net. 19 May 2021. Retrieved 19 May 2021.
  2. ^ "Roberto Mancini Profile". PlanetSport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-01.
  3. ^ Cox, Michael. "Talking Tactics: Mancini the cup specialist". ITV. Archived from the original on 25 March 2011. Retrieved 28 October 2013.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]