ڕفاندن (لۆژیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕفاندن لە لۆژیکدا بە شێوەیەک لە شێوەکانی ئاکامگری (inference) و بەڵگەھێنانەوە (argumentation) و ئاوەزان (reasoning) دەوترێ کە بە تێڕوانینێکەوە یان بە کۆمەڵەیەک لە تێڕوانینەکانەوە دەست پێ دەکا و پاشان دەگەڕێ بە شوێن سادەترین و گونجاوترین ئاکامێ کە دەکرێ لەو تێڕوانینانە وەربگیردرێ. فەیلەسووفی ئەمریکایی چارڵز سەندێرس پێرس لە دووەم نیوەی سەدەی نۆزدەیەمدا ئەم شێوەیە داڕژاند و پەرەی پێ دا. ئاکامێ کە بە ڕفاندن بەرھەم بێت جێی پەسەندە، بەڵام پێچەوانەی ئاکامی بەرھەمھاتوو بە ھەڵهێنجان، دروستییەکەی بڕاوە نییە و نەختێ نادڵنیایی و شکی لەگەڵە. ھەر بۆیە کە «باشترین ڕوونکردنەوەی لەبەردەست» یا «گونجاوترین و ڕێتێچووترین ئاکام» -ی پێ دەوترێ.[١]

بۆ نموونە، ئەگەر کەسێک کاسەیەک چێشتی داخی بەجێھێڵراوی لە دیوێکدا چاو پێ کەوت، دەتوانێ بەو ئاکامە بگات کە خاوەنەکەی لەوە دەچێ بەزوویی بێتەوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Abductive reasoning", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-06-30, retrieved 2022-07-06
  2. ^ "'Deduction' vs. 'Induction' vs. 'Abduction'". www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-06.