بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕسوایی ٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕسوایی ٢
دەرھێنەرمەسعوود دێھنەمەکی
بەرھەمھێنەرمەسعوود دێھنەمەکی
نووسەرمەسعوود دێھنەمەکی
ئەکتەران
مۆسیقائەمیر تەوەسولی
وێنەگری سینەماییفەرشاد گولسەفیدی
مۆنتاژئەمیرشەیبان خاقانی
دەرچوون
  • ١٦ی ئایاری ٢٠١٦ (2016-05-16)
وڵات ئێران
زمانفارسی

ڕسوایی ٢ فیلمێکی ئێرانییە. لە دەرھێنان، نووسین و بەرھەمھێنانی مەسعوود دێھنەمەکییە و لە ساڵی ٢٠١٥ بەرھەم ھێنراوە. ھەر یەکە لە ئەکبەر عەبدی، محەممەدڕەزا شەریفی نیا، سەحەر قوڕەیشی، میھران ڕەجەبی، فەخرەدین سدیق شەریف، ئەمین ئیمانی، ئەمیر نووری، ئیسماعیل خلج، ڕامین ڕاستاد، ئەبولفەزل حەمڕا و… ڕۆڵگێڕە سەرەکییەکانی فیلمەکەن.[١][٢][٣]

ئەم فیلمە لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا پاڵێوراو بوو بۆ وەرگرتنی خەڵات لە بەشی سۆدەی سیمورغ بۆ باشترین ئیفێکتە تایبەتییە مەیدانییەکان، بەڵام وەری نەگرت.[٤] فیلمی ڕسوایی ٢ لە ٤ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ لە سینەماکانی ئێران نمایش کرا.

پوختەی چیرۆک

[دەستکاری]

ڕووداوەکانی ڕسوایی ۲ چەند ساڵێک دوای چیرۆکی ڕسوایی لە شارێکی خەیاڵیی بە چیرۆکێکی خەیاڵییەوە ڕوودەدەن[٥] شارێک کە خەڵکەکەی لە ئەنجامدانی گوناح درێغی ناکەن.[٦]

"تا خودا نەیجووڵاندن، خۆتان بجووڵێنن!" ئەمە ئەو ڕستەیەیە کە حاجی یووسف (پیرە پیاوێکی زاھیدی خواپەرست) بە خەڵک و بەرپرسانی شارەکە دەڵێت کە گیریان خواردووە بەدەست خراپەکاری ڕەوشتیی و کۆمەڵایەتی. دوابەدوای ھۆشدارییەکەی حاجی یووسف، دەنگۆی بەڵایەکی نزیک و سزای ئیلاھی ئارامی شارەکە تێکدەدات و…[٧]

ڕۆڵگێڕەکان

[دەستکاری]
ڕۆڵگێڕەکانی فیلمی ڕسوایی ٢[٨]
ئەکتەرڕۆڵ
ئەکبەر عەبدیحاجی یووسف
سەحەر قوڕەیشیشەیدا
محمدڕەزا شەریفی نیاشەریف
فەخرەددین سدیق شەریفشەھریاری
میھران ڕەجەبیڕەجەبی
ئەمیر نووریئەمیر
ئیسماعیل خلجمیرزا
رامین راستادکامبیز
ئەبولفەزل ھەمڕائەفشین
عەباس مەحبووببنگاھی
موختار سائقیمەعلوول
ئەمین ئیمانیقوتابی یووسف
مەجید شەھریاریشاکی
فەریبا شەھرباریشاکی
ژاڵێ دۆرۆستکارشادی
مەلیکە شەعبانشکۆفە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «رسوایی۲ به جشنواره فیلم فجر رسید (+عکس)». asriran.com. ١٧ی ئابی ٢٠٢٤.
  2. ««رسوایی ۲» از نیمه اردیبهشت‌ به سینماها می‌آید». mehrnews.com. ١٨ی ئابی ٢٠٢٤.
  3. «بازیگران رسوایی 2 در فرش قرمز جشنواره فیلم فجر 34». bultannews.com. ١٨ی ئابی ٢٠٢٤.[بەستەری مردوو]
  4. «نکته های فیلم رسوایی ۲ ده نمکی: از دستمزد ۲۰۰ میلیونی اکبر عبدی تا…+تصاویر». niksalehi.com. ١٨ی ئابی ٢٠٢٤.[بەستەری مردوو]
  5. «فیلم رسوایی 2». cinetmag.com. ١٧ی ئابی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. «نقد فیلم رسوایی 2». asemooni.com. ١٨ی ئابی ٢٠٢٤.
  7. «رسوایی 2 (۱۳۹۴)». salamcinama.com. ١٨ی ئابی ٢٠٢٤.[بەستەری مردوو]
  8. «فیلم رسوایی». harfetaze.com. ١٨ی ئابی ٢٠٢٤. {{cite web}}: دەقی «خلاصه داستان و بیوگرافی بازیگران فیلم رسوایی 2 به همراه عکس جدید» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) |-

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]