ڕادیۆھێد
ڕادیۆھێد | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥ |
ناو | Radiohead |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٥ |
خشتەی تۆمارەکان | Radiohead discography |
شوێنی دامەزران | Abingdon-on-Thames |
کۆمپانیای تۆمارکردن | Parlophone، ATO Records، Capitol Records، XL Recordings |
وڵاتی بنەڕەت | شانشینی یەکگرتوو |
کارتێکراوە لەلایەن | پینک فلۆید |
خەڵاتەکان | Grammy Award for Best Alternative Music Album، Rock and Roll Hall of Fame، Libera Award for Best Live Act، Libera Award for Video of the Year |
پاڵێوراوە بۆ | Grammy Award for Album of the Year |
وێبگە | https://radiohead.com |
Official shop URL | https://wasteheadquarters.com/، https://store.wasteheadquarters.com/ |
ڕادیۆهێد گرووپێکی ڕۆکی ئینگلیزییە، شوێنی دامەزراندنی لە ئەبینگدن، ئۆکسفۆردشایەرە. باندەکە لە هەریەک لە تۆم یۆرک (گۆرانیبێژ، گیتارژەن، پیانۆژەن و تەختەکلیلژەن)؛ دوو برا کە پێکدێن لە جۆنی گرینوود (گیتارژەن، تەختەکلیلژەن و ژەنیاری چەند ئامێرێکی تر)، و کۆڵن گرینوود؛ ئێد ئۆ براین (گیتارژەن و گۆرانیبێژی باکگراوند)؛ هەروەها فیڵپ سێڵوەی (تەپڵژەن و ژانەری ئامێری کوتان). گرووپەکە لەگەڵ بەرهەمهێنەر نایجڵ گۆدریچ و هونەرمەندی پۆستەرەکان ستانلی دۆنوود کاریان کردووە.
تاوەکوو ساڵێ ٢٠١١، ڕادیۆهێد توانییان زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کۆپی لەجیهاندا بفرۆشن.[١]
مێژوو
[دەستکاری]١٩٨٥-١٩٩٢: دامەزراندن و ساڵانی پێشوو
[دەستکاری]گرووپەکە بۆ یەکەمین جار لە قوتابخانەی ئابینگدن یەکرتان ناسی، کە قوتابخانەیەکی کوڕانە لە ئابینگدن، ئۆکسفۆرشایر.[٢] گۆرانیبێژ و گیتارژەن تۆم یۆرک و گیتارژەن کۆڵن گرینوود لە هەمان قۆناغی خوێندندا بوون، هاوکات ئێد ئۆ براین و کۆڵن گرینوود لە ساڵێک بەسەرەوەتر بوون. برای کۆڵن، جۆنی گرینوود، دوو ساڵ لە تۆم و کۆڵن بچووکتر بوو، و کۆتا ئەندامی گرووپەکە بوو. لە ١٩٨٥، ئەوان لە هەینیێکدا گرووپەکەیان دامەزراند، ناوەکەیان ئاماژەیەکە بەو ڕۆژانەی کە لە ژووری مۆسیقای قوتابخانەکەیان بەسەریانبردبوو.[٣] کەشە توندوتیژ و ناخۆشەکەی قوتابخانەکە کێشەیەک بوو بۆ گرووپەکە، بەتایبەت بەڕێوبەری قوتابخانەکە. ئەوان زۆر جار ئاماژە بە مامۆستای مۆسیقایان دەکەن و سوپاسی دەکەن، چونکە ئەو گرووپەکەی ئاشناکرد بە چەند چەشنێکی مۆسیقا: جاز، مۆسیقای فیلمەکان، مۆسیقای ئاڤان-گارد، و مۆسیقای کلاسیکی سەدەی ٢٠ەم.[٤]
کەتەلۆگی گۆرانییەکان
[دەستکاری]یەکەم شەش ئەلبوومی گرووپەکە لەڕێگەی تۆمارکردنی پارلۆفۆنەوە (کە بەشێکە لە ئی ئێم ئای) بڵاوکراوەتەوە.[٥] کۆتا ئەلبوومیان لەگەڵ پارلۆفۆنو لەژێر ناونیشانی "سوپاس بۆ دزەکە" بوو. ئەلبوومەکە لە ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە. گرووپەکە گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپانیایەکە بۆ ئەلبوومە نوێیەکەیان (لەناو پەلکەزێڕینەکان) نوێنەکردەوە، چونکە متمانەی تەواویان بە خاوەنە نوێیەکەی کۆمپانەیەکە، گای هاندس، نەبوو.[٦][٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Jonathan, Emma. "BBC Worldwide takes exclusive Radiohead performance to the world". BBC. 3 May 2011. Retrieved 30 November 2023.
- ^ McLean، Craig (١٤ی تەممووزی ٢٠٠٣). «Don't worry, be happy». The Sydney Morning Herald. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Mac Randall (١ی نیسانی ١٩٩٨). «The Golden Age of Radiohead». Guitar World. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Ross، Alex (٢٠ی ئابی ٢٠٠١). «The Searchers». The New Yorker. لە ١٤ی شوباتی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Tyrangiel, Josh (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). «Radiohead Says: Pay What You Want». Time. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریobserver12
نەدراوە - ^ Forde، Eamonn (١٨ی شوباتی ٢٠١٩). «Chasing rainbows: inside the battle between Radiohead and EMI's Guy Hands». The Guardian. ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Amol، Rajan (٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧). «EMI split blamed on Radiohead's £10m advance demands». The Independent. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.