چەقچەقە
ڕواڵەت
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |


چەقچەقە ، تاڵیشک ، یان کاسنی (بە لاتین: Cichorium intybus) گیایەکی خۆڕسکی چەن ساڵەیە. ئەم ڕوەکە لە تیرەی کامپۆزیتیایە و ڕەنگی گوڵەکانی شینە. ریشووەکەی دوای ئەوەی وشک و پاشان ھاڕدرا وەک چایی و قاوە لە ناوچەکانی مەدیتەرانەدا دەخورێتەوە یان شیرەی بنەکەی وەک جاچکە ئەجاون. لە کوردستانیش چەن جۆری ھەیە و یەکێکیان چەقچەقە تاڵە و تاڵیشک. ئەم گیایە لە سەرەتادا گیایەکی ئەوروپایی بووە بەڵام ئێستا ئیتر لە تەواوی دونیادا دەڕوێ یان دەیڕوێنن.
دەوایی
[دەستکاری]چەقچەقە وەک گیاکی دەرمانی سەیر دەکرێت.[١] وەک بڕێک ڕوەکی تر وەک کەرەوز و جافری، بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن ڕەنگە دەرمانی باش بێت. گەڵای کوتراوی ئەم گیایە بۆ ساڕێژکردنی برینی چڵکن و ئەیلتھاب کردووی پێستی زۆر باشە.[٢]
سەرچاوە
[دەستکاری]- ↑ D. S. Vohra (١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤). Bach Flower Remedies: A Comprehensive Study. B. Jain Publishers. لاپەڕە ٣. ژپنک ٩٧٨-٨١-٧٠٢١-٢٧١-٣. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «گوڵنامەی کوردی: چەقچەقە». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە چەقچەقە تێدایە.