چەرمی شاموا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارچەیەکی چەرمی شاموا

چەرمی شاموا یان شامی (بە ئینگلیزی: Chamois leather) جۆرە چەرمێکە کە زۆرجار لە پێستی بزنی شاموا دروست دەکرێت، جۆرە بزنێکە کە لەسەر شاخەکانی ئەورووپا دەژیت. ئێستا ئەو جۆرە چەرمە لە پێستی مەڕیش بەرھەم دەھێندرێت. چەرمەکە بە ڕووکەشە سافەکەی ناسراوە لەگەڵ تواناکانی لە ھەڵمژین. چەند شێوازێکی بەکارھێنانی ھەیە و بۆ دروستکردنی چەند شتێک بەکاردێت:

  • دەستکێش، بەتایبەتی ئەوانەی لە سەدەی ١٩ھەمەوە تاکو ٢٠ بەرھەم دەھاتن
  • چاکەتی چەرم، جانتای بچووک، لەگەڵ کیسە
  • پارچەی پۆلیشکردن بۆ پێڵا و خشڵەکان
  • پاڵاوتنی سوتەمەنییەکان
  • پارچە بۆ وشک کردنەوە کە لە مادەی کیمیایی دوورە

لاسایی کردنەوەی ئەم جۆرە چەرمە ھەیە کە لە بزنی کێوی و بەرازەوە دروست دەکرێت. ئەم بەرھەمە ڤیگن نییە چونکە بەردەوام بەرھەمی ئاژەڵی تێدا بەکاردێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]