چەتەکانی کاریبی (زنجیرە فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەتەکانی دەریای کاریبی
دەرھێنەرگۆر ڤێربینسکی (١–٣)
ڕۆب ماڕشاڵ (٤)
ئێسپن ساندبێرگ (٥)
جۆچیم ڕۆنینگ (٥–٦)
بەرھەمھێنەرجێری بڕەکھیمەر
شانۆنامەتێد ئیڵایەت (١–٤، ٦)
تێری ڕۆسیۆ (١–٤)
جێف نۆثانسن (٥)
کرەیگ مازین (٦)
کریستینا ھۆدسن (٧)
چیرۆکتێد ئیڵایەت
تێری ڕۆسیۆ (١–٥)
جێف نۆثانسن (٥)
ستیوارت بیتی (١)
جەی وۆڵپێرت (١)
ئەکتەرانجۆنی دێپ (١–٥)
جیۆفری ڕەش (١–٥)
کێڤن مەکناڵی (١–٥)
ئۆرلاندۆ بلوم (١–٣، ٥)
کیێرا ناێتڵی (١–٣، ٥)
مۆسیقاکڵاوس بادێڵت (١)
ھانز زیمەر (٢–٤)
جیۆف زانێڵی (٥)
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
Walt Disney Pictures
Jerry Bruckheimer Films
بڵاوکردنەوەWalt Disney Studios Motion Pictures
ماوەی فیلم٧٢٦ خولەک (١–٥)
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوونکۆی (٥ فیلم):
$١٫٢٧٤ میلیارد
داھاتکۆی (٥ فیلم):
$٤٫٥٢٤ میلیارد

چەتەکانی دەریای کاریبی زنجیرەیەک فیلمی خەیاڵی و سەرکێشی سەرشێتە کە لەلایەن جێری برەکھیمەرەوە بەرھمھێندراوە و لە شاری یاری واڵت دیزنی بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە. زنجیرە فیلمەکە ڕۆڵێکی سەرەکی ئەگێڕێت لە زنجیرە میدیایییەکان بەھەمان ناوەوە.

دەرھێنەرانی زنجیرەکە بریتین لە گۆر ڤێربینسکی (فیلمەکانی ١–٣)، ڕۆب ماڕشاڵ (٤)، جۆچیم ڕۆنینگ (٥–٦)، و ئیسپێن ساندبێرگ (٥). زنجیرەکە بە سەرەکی لەلایەن تێد ئیڵایەت و تێری ڕۆسیۆوە نووسراوە (١–٤); نووسەرانی کە بریتین لە ستیوارت بیتی (١)، جەی وۆڵپێرت (١)، جێف نۆثانسن (٥)، کرەیگ مازین (٦). چیرۆکەکان باسی سەرکێشییەکانی کاپتن جاک سپارۆ (جۆنی دێپ)، ویڵ تێرنەر (ئۆرلاندۆ بلوم) و ئێلیزابێث سوان (کیێرا نایتڵی). کارەکتەرەکانی وەک ھێکتۆر بۆڕبۆسا (جیۆفری ڕەش) و جۆشامی گیبز (کێڤن مەکنالی) دوای جاک، ویڵ و ئێلیزابێث ئەکەون لە فیلمەکاندا. چوارەم بەشی فیلمەکە بلاک بیەرد (ئیان مەکشەین) و ئەنجێلیکا (پێنێلۆپ کروز) ی تێدا دەرئەکەون، کە پێنجەم بەشی فیلمەکە ئارماندۆ ساڵازار (خاڤیەر باردن)، ھێنری تێرنەر (برێنتن ثوایتس) و کارینا سمیث (کایا سکۆدێلاریۆ) ی تێدا دەئەکەون. فیلمەکە لە شوێنێکی خەیاڵی مێژوویدایە؛ جیھانێک کە سەرپەرشتی ئەکرێت لەلایەن ئیمڕاتۆرییەتی بەڕیتانیا، کۆمپانیای بازرگانی ھیندی خۆرھەڵات (کە لە کۆمپانیای بازرگانی ھیندی خۆرھەڵاتی ڕاستییەوە وەرگیراوە) و ئیمپڕاتۆرییەتی ئیسپانیا، لەگەڵ چەتە دەریایییەکان کە ئازادی نیشان ئەدەن بە ھێزی سەرۆکایییەتیانەوە.

زنجیرە فیلمەکە لە ٢٠٠٣ دەستیپێکرد. بە Pirates of the Caribbean: The Curse of the Black Pearl، کە ڕیڤیوی پۆسەتیڤی بۆھات لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و ٦٥٤ میلیۆن دۆلاری پەیداکرد.[١] دوای سەرکەووتنی یەکەم فیلم، Walt Disney Pictures دەریخست کە زنجیرە فیلمەکە لە کارکردن دایە. دووەم فیلمی زنجیرەکە، لەژێر ناوی Dead Man's Chest، دوای سێ ساڵ بڵاوکرایەوە لە ٢٠٠٦; بەشی دووەمی سەلماندی کە سەرکەوتووە، شکاندنی ڕیکۆردی داھات لە سەرتاسەری جیھان لە یەکەم ڕۆژی پەخشکردنی. Dead Man's Chest بوو بە یەکەم فیلمی ئەو ساڵە دوای داھاتی $١٫١ میلیارد دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیھان. سێھەم فیلمی زنجیرەکە، لەژێر ناوی At World's End، کە لە ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە $٩٦٠ میلیۆن دۆلاری پەیداکرد، و دیزنی بەشی چوارەمی بڵاوکردەوە، لەژێر ناوی On Stranger Tides، لە ٢٠١١ بە 2D, Digital 3-D و IMAX 3D. On Stranger Tides سەرکەوتوو بوو داھاتەکەی نزیکەی $١ میلیارد دۆلار بوو،[١] بوون بە دووەم فیلم لە زنجیرەکە و یەکێک لە ھەشت فیلم لە مێژوودا کە ئەمەندە بەدەست بھێنێت.

زنجیرەکە زیاتر لە $٤٫٥ میلیارد دۆلاری پەیداکردووە لە سەرتاسەری جیھان؛[١] و چواردەیەم پڕ داھاترین زنجیرە فیلمی ھەموو کاتە، و یەکەم زنجیرەیە کە دوو بەش یان زیاتر دروست بکات و ببێتە خاوەنی $١ میلیارد دۆلار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "Johnny Depp Movies List by Box Office Sales". JohnnyDeppMoviesList.org. Archived from the original on 2017-05-24. Retrieved 2015-01-22. ٢٤ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]