بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چێواز ئاسۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چێواز ئاسۆ (لەدایکبووی ٢٧ی شوباتی ١٩٩٢)[١] پێشکەشکارێکی کوردە، چێواز لە ساڵی ١٩٩٢ لە سلێمانی لەدایکبووە.[٢] لە ساڵی ٢٠١١دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە شاری ھەولێری پایتەختی کوردستان. یەکەم جار لە بەرنامەی شیرین شیرین و کۆشکی نێت لە کەناڵی نێت تیڤی دەستی کردووە بە کاری ڕاگەیاندن، بەرنامەکەی چێواز بۆ یەکەمینجار شێوازێکی ڕۆژاوایانەی ھێنایە میدیای کوردی، خەڵکێکی زۆر پێیانوابوو بەرنامەکەی چێواز بەرنامەیەکی تەواو سوودبەخش بوو چونکە یەکەم جار بوو لە کوردستان پرۆگرامێکی تایبەت بە شیرینی دروستبکرێت.[٣]

جێواز ھەمیشە دەیویست کار لە تەلەڤیزیۆن بکات،[٤] لە ساڵی ٢٠١٣ و لەتەمەنی ٢٢ ساڵیدا، چێواز دەستی کردوە بە کاری میدیای و لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ یەکەمجار لە شاشەی تەلەفیزۆنەوە دەرکەوت وەک پێشکەشکاری بەرنامە. بەرنامەکە بەناوی "شیرین شیرینی " بوو، بەرنامەکە یەکەم بەرنامەی کوردی بوو لە ھەرێمی کوردستان کە[٥]باسی فێرکاری شیرینی دەکرد. خەڵکێکی زۆر پێیانوابوو بەرنامەکەی چێواز بەرنامەیەکی تەواو سودبەخش بوو چونکە یەکەم جار بوو لە کوردستان پرۆگرامێکی تایبەت بە شیرین دروستبکرێت؛ و لەدواتردا ئاراستەی پرۆگرامەکەی گۆری بۆ چون بۆ ماڵی کەسایەتییەکان و ھونەرمەندە بەنێوبانگەکان کە پێکەوە گفتوگۆی ھونەریان دەکرد و لە ھەمان کاتدا شیرینیان دروست دەکرد.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «چێواز ئاسۆ یەکەم وێنەی دوای ھاوسەرگیری بڵاودەبێتەوە». speemedia.com. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «چێواز و ھاوسەرەکەی لەنوێترین دەرکەوتنیاندا چی دەکەن؟». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «چێواز ئاسۆ: لە شاجوان دەچم!». xelk.org. ٩ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  4. ^ «چێواز ئاسۆ بۆ یەکەم جار گۆرانی دەڵێت - پرس میدیا». www.prsmedia.net. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  5. ^ «بەوێنە.. بۆ یەکەمجار دایکی ئەڤین ئاسۆ ببینە». xendan.org. ٨ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «چێواز وێنەی ئاھەنگی دەرچونی زانکۆی خۆی و ھاوسەرەکەی بڵاوکردەوە». westganews.net. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.