چێن (نازناو)
چێن | |
---|---|
ناو بە زمانی فەرمی | 陳، 陈 |
سیستەمی نووسین | پیتی چینی |
پێڕست | list of persons with the family name Chen |
چێن ناوێکی بنەماڵەییەکی باوی زمانی چینییە و یەکێکە لە ناوە باوەکانی ئاسیا. باوترین ناوی بنەماڵەییە لە تایوان[١] و سەنگافورە.[٢] هەروەها چێن باوترین ناوی بنەماڵەیە لە گوانگدۆنگ، ژێجیانگ، فوجیان، ماکاو و هۆنگ کۆنگ. باوترین ناوی بنەماڵەیە لە سیامێن، کە زێدی باوباپیرانی زۆرێک لە خەڵکی هۆکلۆییە لە دەرەوەی وڵات.[٣]
لە زمانی چینی کانتۆنیدا، بەزۆری وەک چان دەخوێندرێتەوە (بۆ نموونە، جاکی چان)، زۆرترین جار لەلایەن ئەوانەی لە هۆنگ کۆنگەوە هاتوون بەکارھاتوون، هەروەها لە ماکاو و سەنگافورە دەبینرێت. هەروەها هەندێک جار بە چون دەنووسرێت. لە زمانی هاکا (چینی) و تایشانیدا ناوەکە بە "چین" دەنووسرێت.[٤]ھەڵەی ژێدەرەکان: The opening <ref>
tag is malformed or has a bad name
لە ئەندەنوسیا زۆرێک لە ئەندەنوسیا چینییەکان کە لە بنەڕەتدا ئەم نازناوی بنەماڵەیەیان هەبووە، ناوی بنەماڵەی ئەندەنووسی چاندرا و هارتانتۆ و ناوی بنەماڵەی دیکەیان بە پێشگری تان وەرگرتووە.[٥]
چێن لە پلەی پێنجەمی باوترین ناوی بنەماڵە لە چین، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوانی لە دەرەوەی وڵاتەوە لە پلەی چوارەمدایە لە جیهاندا. بە هەموو جۆری ڕێنووسی و شێوازی بێژەکردنی جۆراوجۆرەکانییەوە، لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی ٨٠-١٠٠ ملیۆن کەس هەن کە ناوی بنەماڵەی چێنیان (陳/陈) ھەڵگرتووە.[٦]
ناوی بنەماڵەی چێنگ (程) هەندێک جار بە شێوازی خوێندنەوە دەکرێت بە چێن (بۆ نموونە: John S. Chen). هەروەها دەتوانرێت ناوی شێن کە کەمتر باوە 諶/谌 (شێن) بە ناوی چێن بخوێنرێتەوە.[٧]
مێژوو
[دەستکاری]چێن لە پاشای ئەفسانەیی شون ھاتووە کە لە دەوروبەری ساڵی ٢٢٠٠ پێش زایین ژیاوە.[٨][٩]
هەزار ساڵ دوای ئیمپراتۆر شون، کاتێک پاشا ووی ئیمپراتۆریەتی ژۆو ئیمپراتۆریەتی ژۆوی دامەزراند (نزیکەی ١٠٤٦ پێش زایین)، پارچە خاکی دا بە کوڕە خەزورەکەی گوی مان کە بە دووک ھووی چێن یان چێن هوگۆنگ (陈胡公) ناسراوە. چێن هوگۆنگ، نەوەی ئیمپراتۆر شون، ویلایەتی چێنی لە شارستانی مۆدێرنی هواییانگی لە پارێزگای هێنان دامەزراند.[٨][٩] لە ساڵی ٤٧٩ پێش زایین نازناوی چێن لەلایەن چوەوە خاوەنداریەتی کراو بەکارھێنرا و بوو بە پایتەختی چوو.[٨][٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Chen (surname)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
- ^ «Common Chinese Names». Technology.chtsai.org. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Statistics Singapore - Popular Chinese Surnames in Singapore». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ 厦门第一大姓陈氏:先辈300万贯钱买厦门岛. China Review News (بە چینی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ 罗健名 (٢٠١٢). «新加坡华人姓氏平写法研究». لە 罗福腾 (ed.). 《新加坡华语应用研究新进展》. Global Publishing. لاپەڕە 248. ژپنک ٩٧٨٩٨١٣٢٠٥٩٧٠.
- ^ «Hartanto». My China Roots.
- ^ «公安部发布去年全国姓名报告,"王、李、张"姓排前三» 公安部发布去年全国姓名报告,"王、李、张”姓排前三. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ "谌(諶) Shèn 名 姓。另见162页 chén。")現代漢語詞典(第七版). Contemporary Chinese Dictionary (Seventh Edition). Commercial Press. ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لاپەڕە 1165. ژپنک ٩٧٨-٧-١٠٠-١٢٤٥٠-٨.
- ^ ئ ا ب Yang 2003, p. 121.
- ^ ئ ا ب Han 2010, pp. 2776–77.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چێن (نازناو) تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |