چیرۆکی پێرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چیرۆکی پێرین
پەڕگە:Sin familia.JPG
ペリーヌ物語
(The Story of Perrine)
چەشنسەرکێشی، درام
مانگا
نووسەرئاکیرا میازاکی
وێنەکێشجەنیچی سێکی
بڵاوکەرەوەنیپۆن ئەنیمەیشن
بڵاوکراوەتەوەتەلەڤیزیۆنی فوجی
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

چیرۆکی پێرین (بە ژاپۆنی: ペリーヌ物語، بە ئینگلیزی: The Story of Perrine) زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکی ئەنیمێیە لەلایەن ستۆدیۆی نیپۆن ئەنیمەیشن دروست کراوە.

کورتەی چیرۆکەکە[دەستکاری]

لە پاش مردنی باوکی، (پێرین) ناچار دەبێت لەگەڵ دایکیدا گوندەکەیان لە ھندستان بەجێ بھێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ئەو شارەی کە باوکی تێیدا گەورە بووە (شاری مارەکۆت) لە وڵاتی فەرەنسا و بگەڕێن بەدوای باپیریدا. پێرین و دایکی وەک وێنەگری گەڕۆک کار دەکەن، بەوەش بژێوی ژیانیان بەدەست دەھێنن. لە گەشتەکەدا دایکی نەخۆش دەکەوێت و پێرینیش بۆ چارەسەری دایکی ناچاردەبێت زۆربەی پێداویستییەکانیان بفرۆشێت. پێرین نەیدەزانی کە باوکی لەگەڵ باپیریدا توشی دەمەقاڵێ بووە، لەسەر ئەو وەسییەتەی کە باپیری بۆی کردووە، چونکە باوکی بە گوێی نەکردووە و وەسییەتەکەی شکاندووە. ھەر لەبەر ئەوەش پێرین کە دەگاتە شارەکە، باپیری دەدۆزێتەوە کە کەسێکی دەوڵەمەندە، کارگەیەکی گەورەی ھەیە و یارمەتی ھەژاران دەدات. پێرین بە ناچار ناوی خۆی دەگۆڕێت بە (ئۆرالی) بۆ ئەوەی کەس نەیناسێتەوە و ئەو ناخۆشییەی لە نێوان باوک و باپیریدا ھەبووە بگەڕێنێتەوە بۆ خۆشەویستیی. پێرین کچێکی زیرەک و لێھاتوو دەبێت و ھەر زوو لای باپیری خۆشەویست دەبێت. لە کۆتاییدا خۆی ئاشکرا دەکات و سامانێکی زۆری بۆ دەمێنێتەوە.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • پێرین: تەمەنی ١٣ ساڵە. لە دایکێکی ھندی و باوکێکی فەرِەنسییە.
  • ماری: دایکی پێرینە. بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات.
  • بێلفرانک: باپیری پێرینە. کەسێکی دەوڵەمەندو ناسراوە. نابینایە. لە کۆتایدا چاوی چاکدەبێتەوە.
  • رۆزالی: یەکەمین کەسە لە مارەکۆت دەبێتە ھاورِێی پێرین.
  • پاوڵ برای ڕۆزالییە.' شامۆنی باوکی ڕۆزالییە. فرانکوێس نەنکی ڕۆزالییە.
  • تاروێڵ: لێپرسراوی کارگەکەی بێلفرانکە.
  • تیۆدۆر: خوشکەزای بێلفرانکە، دەیەوێت جێگەی بگرێتەوە.
  • فابری: نوسەرێکی لێھاتووەو باوەڕپێکراوی بێلفرانکە.
  • مارسێل: ھاوڕێی پێرینە. لە یانەیەکی سیرک ئیشدەکات.
  • بارۆن: سەگەکەی پێرینە.
  • پێریکال: عەرەبانەکەی ماڵی پێرین ڕادەکێشێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]