بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چەوساندنەوەی مەسیحییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چەوساندنەوەی مەسیحییەکان (بە ئینگلیزی: Persecution of Christians، بە عەرەبی: اضطھاد المسیحیین)، بریتیی بوو لە ڕیزێک چەوساندنەوە کە دووچاری مەسیحییەکان بووەوە لەماوەی بەرەبەیانی مەسیحییەت و سەدەکانی ناوەڕاست لەلایەن ئیمپراتۆریی ڕۆم و ھەندێک جاریش لەلایەن خودی مەسیحییەکان خۆیانەوە.

مەسیحییەکان بەدەست چەوساندنەوەیەکی زۆرەوە ناڵاندیان لەسەدە جیاوازەکاندا، لەمەدا جیاواز نین لە ھیچ ئایینێکی دیکەی سەر زەوی، چونکە ئایینەکانی سەرزەوی بەگشتی شوێنکەوتووەکانی تووشی چەندەھا چەوساندنەوە بوون، نموونەش بۆ ئەوە، چەوساندنەوەی یەھوودییەکان لەئەورووپا و موسوڵمانەکان لە ھیندستان و چەندینی تر.

لە ئێستادا لە ژمارەیەک وڵاتدا مەسیحییەکان ڕووبەڕووی گۆشەگیری دەبنەوە و لە ئێستادا مەزەندە دەکرێت کە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن مەسیحی ڕووبەڕووی گۆشەگیری دەبنەوە، بە تایبەت لە وڵاتانی کۆمۆنیست و زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی و ھیندستان توندترین گۆشەگیری لەسەر مەسیحییەکان، بەپێی ڕێکخراوی Open Doors، لە کۆریای باکوورە، کە ڕێگە بە ھیچ ئایینێک نادرێت ڕێوڕەسمەکانی ئەنجام بدرێت، و چین، کە گۆشەگیری لەسەر مەسیحییەکان ھەیە کە سەر بەو مەزھەبانە نین کە لەلایەن حکوومەتی چینەوە پەسەندکراون، جگە لە سعودیە و ئێران. لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دوایییە، کە لەلایەن ڤاتیکانەوە ئاماژەی پێکراوە، ڕای گەیاندووە کە لە ھەر ١٠٠ کەس کە بەھۆی ڕق و کینە ئایینییەوە کوژراون، ٧٥ کەسیان مەسیحی بوون. ھەندێک لە مەسیحییەکان مەزەندە دەکەن کە لە دوو ھەزار ساڵی ئایینی مەسیحیدا، نزیکەی ٧٠ ملیۆن باوەڕدار تووشی گۆشەگیری بوون و ٤٥٫٥ ملیۆنیان واتە ٦٥٪ یان لە سەدەی بیستەمدا بەپێی گۆشەگیرییە نوێیەکە کوژراون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]