چزوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چزووی جۆرێک زەردەواڵە کە دڵۆپێک ژاری لێ دەتکێت.

چزوو،[١] چز یان چزە ئەندامێکی جەستەی بڕێک لە گیانلەبەرانە کە بە کەڵکگرتن لێی گیانلەبەرانی تر دەچزن، واتە دەیدەن پێیانەوە. چزوو لە زۆرێک لە مێرووەکاندا ژار دەگوێزێتەوە، بەڵام بڕێک لە چزووەکان ژاراوی نین. چەند نموونە لەو گیانلەبەرانەی چزوودارن و دەتوانن بیدەن بە خەڵکەوە بریتین لە دووپشک، ھەنگ، زەردەواڵە و شەنگەسوورە. بڕێک لە گیانلەبەرەکان، وەک ھەنگ، چزەکەیان لە جەستەی گیانلەبەرە پێوەدراوەکەدا دەمێنێتەوە، بۆیە دوای گەزین خۆیان تووشی خەساری جەستەیی دەبن یان دەمرن، بەڵام بڕێکی تر وەک ھەنگەبۆڵە یا زەردەواڵە دەتوانن چەند جار کەسێک یان شتێک بگەزن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ «چزوو»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠٢١.
  2. ^ "Bee Stings, BeeSpotter, University of Illinois". beespotter.org. Retrieved 2021-02-09.