پەیماننامەی ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پەیماننامەی ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ (European Convention on Human Rights - ECHR) کە بەفەرمی بە پەیماننامەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان ناسرابوو، بریتییە لە پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی ١٩٥٠ ئامادەکر بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە سیاسییەکان لە ئەورووپا. پەیماننامەکە لە ڕێکەوتی ٣ی ئەیلوولی ١٩٥٣ چووە بواری جێبەجێکردن. ھەموو ئەندامانی دەستەی ئەورووپا لەژێر دەسەڵاتی ڕێکەوتننامەکەن و ھەروەھا چاوەڕێ دەکرێت لە ئەندامانی نوێی یەکێتیی ئەورووپا کە لە نزیکترین دەرفەت پەیماننامەکە پشتڕاست بکەنەوە.[١]

پەیماننامەکە بووە ھۆی دامەزراندنی دادگای ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ. ھەر کەسێک وا ھەست بکات کە مافەکانی پێشێل دەکرێن لەلایەن یەکێک لە وڵاتانی ئەندامەوە، ئەوا دەتوانێت دۆسیەکەی لە دادگاکە تۆمار بکات. ھەر بڕیارێکی دەرچوو لە دادگاکەوە دەربارەی ھەر سەرپێچییەک دەبێتە پاماددەی بۆ سەر وڵاتەکە و دەبێت بڕیارەکە جێبەجێ بکات. بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی وڵاتانی سەرپێچیکەر بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن و قەرەبووی قوربانیان دەکەن، لیژنەیەک بەم ئەم ئەرکەی پێ سپێردراوە بە ناوی لیژنەی وەزیرانی کۆنسوڵی ئەورووپا.

پەیمانەکە چەند ڕێککار و کۆنووسێکی ھەیە بۆ پێداچوونەوە و ھەموارکردنی چوارچێوەکەی. پەیماننامەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی ھەیە لەسەر یاسای وڵاتانی ئەندام لە کۆنسوڵی ئەورووپا و بە یەکێک لە کاریگەرترین ڕێککەوتننامە نێونەتەوەیییەکان دادەنرێت بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی مرۆڤ.[٢][٣]

بەندەکانی پەیماننامەکە[دەستکاری]

وەک لە کۆنووسی ژمارەی ١١ ھەموار کراوە، پەیماننامەکە لە سێ بەش پێکدێت. مافە سەرەکی و ئازادییەکان دەکەونە بەشی یەکەم کە بەندەکانی ٢ تا ١٨ لەخۆدەگرێت. بەشی دووەم (ماددەی ١٩ تا ٥١) باسی دامەزراندنی دادگا و دەسەڵاتە کارپێکەرییەکانی دەکات. بەشی سێیەم چەند ھەموار و بەندێکی ھەمەچەشن لەخۆدەگرێت.

ماددەی ١: ڕێزگرتنی مافەکان[دەستکاری]

بەشێوەیەکی گشتی و سادەة ماددەی ١ دەیسەپێنێت بەسەر ئەو لایەنانەی واژووی پەیماننامەکەیان کردووە کە بەپێی بەندەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە زامنی پاراستنی مافەکان بکەن لە بواری دەسەڵاتەکانی خۆیان. لە ھەندێک باری تایبەتی بواری دەسەڵات (ناوچەی دەسەڵات) تەنھا واتای سنووری نەتەوەیی وڵاتەکە ناگەیەنێت بەڵکوو بەھەمان شێوە بەپرسیارە لە جێبەجێکردنی پەیماننامەکە لەو ناوچەنەی دەسەڵاتی ھەیە لە دەرەوەی وڵاتەکەی، بۆ نموونە ناوچەی داگیرکراو لە کاتی جەنگ. لە دۆسیەی لویزیدۆ بەرامبەر تورکیا، دادگای ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ بڕیاری دا ئەو ناوچەنەی بەھۆی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازییەوە کەوتوونەتە ژێر دەستی وڵاتەکە، ئەوا بەھەمان شێوە ئەو ناوچەنەش دەکەونە بواری دەسەڵاتی وڵاتانی ئەندام لە پەیماننامەکە بۆ پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ.[٤]

ماددەی ٢: ژیان[دەستکاری]

ماددەی ٢ لە پەیماننامەکە پارێزگاری لە مافی ھەموو کەسێک دەکات بۆ ژیانی خۆی. مافی ژیان تەنھا بۆ مرۆڤە و بۆ بوونەوەرە نا مرۆڤەکان نییە، یان کەسی یاسایی نییە وەک کۆمپانیا و دامەزراوەکان. لە دۆسیەی ڤۆ بەرامبەر فەڕەنسا دادگا ڕەتی کردەوە کە مافی ژیان درێژ بکرێتەوە بۆ منداڵێکی لەدایکنەبوو و دادگا ڕای گەیاند کە «نە کارێکی ویستراوە و نە کردەیییە وەڵامێکی کورت و یەکلاکەرەوە بدرێت بۆ پرسیاری ئایا منداڵێکی لەدایکنەبوو بەپێی ماددەی ٢ ھاوڵاتییە یان نا.»

دادگا بڕیاری دا کە وڵاتانی ئەندام بەپێی ماددەی ژمارەی ٢ سێ بەرپرسیارێتییان لەسەرە:

  1. بەرپسیارێتیی ڕێگەگرتن لە کوشتنی نایاسایی.
  2. بەرپرسیارێتیی لێکۆڵینەوە لە مردنی گووماناوی.

٣- لە ھەندێک بارودۆخی تایبەت، بەرپرسیارێتیی ڕێگەگرتن لە دیاردەی پێشبینیکراوی مردن.[٥]

ماددەی ٣: ئەشکەنجە[دەستکاری]

ماددەی ٣ قەدەغەی ئەشکەنجەدان و ھەر ھەڵسوکەوتێکی نامرۆڤانە، زیانبەخش و سزادەرانە دەکات. ئەم مافە ھیچ بارێکی تایبەت و سنووردارکردنێک نایگرێتەوە و زۆر جار بارەکانی توندوتیژی لەلایەن پۆلیس و بارودۆخی خراپ لە زیندانەکان دەچێتە بواری ئەم بەندەوە.

دادگا بڕیاری داوە و جەختی کردووەتەوە کە سروشتی بنچینەیی ماددەی ژمارە ٣ کە قەدەغەکردنەکە بەشێوەیەکی تەواوەتییە، بەبێ گوێدانە ھەڵسوکەتی قوربانییەکە. ھەروەھا دادگا بڕیاری داوە کە وڵاتان ناتوانن ئەو کەسانە بنێرنەوە یان دەریان بکەن ئەگەر لە وڵاتی گەڕاوە ئەو کەسانە دووچاری مەترسیی ئەشکەنجە، مامەڵەی نامرۆڤانە، زیانبەخش یان سزا ببنەوە.[٦]

یەکەمین دۆسیە دەربارەی ماددەی ٣ بریتی بوو لە دۆسیەیەکی یۆنانی کە بووە ھۆی جێھێشتنی کاریگەرییەکی بەرچاو. لە دۆسیەی ئێرلەندا بەرامبەر شانشینی یەکگرتوو (١٩٧٩–١٩٨٠) دادگا بڕیاری دا کە ئەو پێنج تەکنیکەی لەلایەن شانشینی یەکگرتووەوە پەرەی پێ درابوو (وەستانی دیواری، بارستایی دانان لەسەر سەر، ڕووبەڕووی دەنگەدەنگ کردنەوە، بێخەوی لەگەڵ بێئاو و خۆراکی) کارێکی «نامرۆڤانە و بێڕێزییە» و سەرپێچیی پەیماننامەی ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ دەکات بەڵام بە «ئەشکەنجە» ھەژمار ناکرێت. لە ساڵی ٢٠١٤ دوابەدوای ئاشکرابوونی زانیاریی نوێ دەرکەوت کە بەکارھێنانی پێنج تەکنیکەکە لە باکووری ئێرلەندا کە لەنێوان ساڵانی ١٩٧١–١٩٧٢ بەکارھاتبوو لەلایەن وەزیرە بەریتانییەکانەوە بڕیاری لێدراوە بۆیە حکوومەتی ئێرلەندی داوای لە دادگای ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ کرد بە بڕیارەکەی بچێتەوە بەڵام لە ٢٠١٨ دادگا بەکۆی ٦ دەنگ بەرامبەر بە ١ دەنگ داواکەی ڕەتکردەوە.

ماددەی ٤: کۆیلەبوون[دەستکاری]

ماددەی ژمارە ٤ قەدەغەی کۆیلایەتی و کاری زۆرەملێی دەکات، بەڵام ئەمانەی خوارەوە بە کاری زۆرەملێی دانانرێن:

  • کاتێک کارەکە وەک بەشێکی ئاسایی زیندانی کردنەکە بێت.
  • کاتێک کارەکە لەسەر شێوازی «خزمەتی سەربازیی ناچاری» بێت.
  • کاتێک کارەکە لە کاتی لەناکاو بکرێت.
  • کاتێک کارەکە بەشێک بێت لە «ئەرکە شارستانی»یە ئاسایییەکانی کەسێک.[٧]

ماددەی ٥: ئازادی و ئاسایش[دەستکاری]

ماددەی ژمارەی ٥ دیاری دەکات کە ھەموو کەسێک مافی ئازادی و ئاسایشی کەسیی ھەیە. ماددەکە مافی ئازادی دابین دەکات تەنھا لە کاتی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی یاسایی نەبێت، وەک دەستبەسەرکردن بە گومانی کردنی تاوانێک. ھەروەھا ماددەکە ماف دەدات بە کەسانی دەستبەسەرکراو کە بە زمانێک بۆی ڕوونبکرێتەوە کە لێی تێبگەن (ھۆکارەکانی دەستبەسەرکردنیان، ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە، مافی گەیشتن بە دادگایی بۆ دڵنیابوونەوە لە دەستبەسەرکردنەکە، دادگایییەکی کات بۆ تەرخانکراو لەگەڵ مافی وەرگرتنی قەرەبوو ئەگەر دەستبەسەرکردنەکە سەرپێچی ماددەی ژمارە ٥ی کردبوو).

ماددەی ٦: دادگاییی عادل[دەستکاری]

ماددەی ژمارەی ٦ مافێکی ورد دەدات بۆ دادگایییەکی یەکسان، ھەبوونی مافی دانیشتنێکی گشتی لە پێش دادگاییکردنی سەربەخۆ و بێلایەن بەپێی کاتێکی گونجاو، بنچینەی بیرۆکەی بێتاوانە ھەتا تاوانەکەی لەسەر دەسەلمێنرێت، کات و شوێنی گونجاو بۆ ئامادەکردنی بەرگرییەکەیان، مافی بەدەستخستنی نوێنەری یاسایی لەگەڵ مافی یارمەتی لە وەرگێڕێکی بێبەرامبەر.

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ، زۆرینەری سەرپێچییەکانی ئەم پەیماننامەیە لە دادگای وڵاتەکان، بریتین لە دواخستنێکی زۆری دادگاییکردنە شارستانی و تاوانییەکان کە بەشێوەیییەکی ڕوون سەرپێچییە بۆ چەمکی کاتی گونجاو و ئەم دیاردەیە بەرچاوە لە فەڕەنسا و ئیتاڵیا. لەژێر داواکاریی دادگای سەربەخۆ، دادگای پەیماننامەکە بڕیاری داوە کە دادوەرە سەربازییە تورکەکان لە دادگا ئاسایشییەکانی تورکیا سەرپێچیکاری ماددەی ٦ن بۆیە لە وەڵام وڵاتەکە یاسایەکی دەرکرد بۆ لابردن و ھەڵوەشاندنەوەی ئەو دادگایانە.

ماددەی ٧: یاسا کۆنەکەکان

ماددەی ٨: تایبەتمەندێتی

ماددەی ٩: ویژدان و ئایین

ماددەی ١٠: دەربڕین

ماددەی ١١: گرێدایی

ماددەی ١٢: ھاوسەرگیری

ماددەی ١٣: چارەسەری کاریگەر

ماددەی ١٤: جیاکاری

ماددەی ١٥: باری تایبەت

ماددەی ١٦: لایەنە دەرەکییەکان

ماددەی ١٧: خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات

ماددەی ١٨: سنووردارکردنە ڕێپێدراوەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Andreadakis, S. (2013). "The European Convention on Human Rights, the EU and the UK: Confronting a Heresy: A Reply to Andrew Williams". European Journal of International Law. 24 (4): 1187–1193. doi:10.1093/ejil/cht063. Five decades later, it is undisputed that the ECHR has been successful in carrying out its mission, judging from its influence on the laws and social realities of the contracting parties, the extensive juris-prudence in the field of the protection of human rights, as well as the remarkable compliance with the ECtHR’s judgments.
  2. ^ Helfer, Lawrence R. (1993). "Consensus, Coherence and the European Convention on Human Rights". Cornell International Law Journal. 26: 133.
  3. ^ European Convention on Human Rights Guide for the Civil & Public Service (Report). Irish Human Rights Commission. 2012. ISBN 978-0-9569820-7-0. 
  4. ^ (Preliminary Objections) (1995) 20 EHRR 99
  5. ^ Vo v. France, section 85 of the judgment
  6. ^ Chahal v. United Kingdom (1997) 23 EHRR 413.
  7. ^ "HUDOC - European Court of Human Rights". hudoc.echr.coe.int.