پەڕەشووت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەرەشوتەکانی ھێزی ئاسمانی بەنگلادیش.

پەرەشوت چەترێکە کە لە فڕۆکەوانیدا بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی خێرایی کەوتن و نیشتنەوە. پەرەشوت تایبەتمەندی پێچەوانەی فڕۆکەی ھەیە، واتە بە شێوەیەک دروست کراوە کە بە ھێواشی لە ھەوادا بجوڵێت. پەڕەشووت زیاتر لە نایلۆن و ھەندێکجاریش لە قوماش دروست دەکرێت.

پەرەشوت لە چەترێکی گەورە دەچێت. تیرەکەی بەزۆری نزیکەی ٧ مەتر دەبێت. ئەوەندە فراوان دەبێت کە ناتوانێت بە ئاسانی ھەوا لە ڕێگای خۆی دوور بخاتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]